٢٩\١٢\٢٠٠٩
مردنه‌کی تر.

فه‌هد گرده‌وانی
چه‌ند خۆشه
له به‌رامبه‌ر مردن دابنیشی و پێبکه‌نی
لێشی بپرسی هاتووی بۆ گیانی کێ
ئه‌ی ترسنۆک
بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت
رووحی کێ ده‌کێشی
دێیته ژووره‌وه .
ئای چه‌ند خۆشه
به‌رامبه‌ری مردن دابنیشی
و ئه‌مجاره‌یان تۆ گیانی مردن هه‌ڵکێشی .
هه‌رچی ده‌که‌م
پێشوه‌خت پێم ناڵێت
رووحی کامه خۆشه‌ویستم هه‌ڵده‌کێشی و
له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌و دنیایه تاریکه ده‌بات .
هه‌موو جارێ
گۆڕێک ئاماده ده‌که‌م
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له خۆشه‌ویسته‌کانم
تێیدا بحه‌سێته‌وه ،
هه‌ر پێم ناڵێت
نۆبه‌تی کێ یه و
هه‌ر له خافڵه‌تیدا ئازیزێکم
له‌ده‌ست ده‌دات .
هه‌تا رۆژی خۆم دادێت
ده‌بێت له‌گه‌ڵ مردن
هه‌ر له جه‌نگی مانونه‌مان بم و
هه‌ر ئه‌ویش سه‌رده‌که‌وێت و
ناسیاوه‌کانم یه‌که‌که‌یه که‌مده‌کاته‌وه و
له ئه‌نجامیش هه‌ر ئه‌و ده‌باته‌وه ،
ئه‌ی مردن
ئه‌گه‌ر نه‌بوای
ئه‌وا وشه‌ی تۆش ترسناک نه‌ده‌بوو .
ئه‌و هه‌مووه ئازیز و خۆشه‌ویستانه‌م
که‌منه‌ده‌بوونه‌وه ،
جارێکی تریش له کونجێکی دنیا
چاومان به‌یه‌کتر ده‌که‌وته‌وه ،
یادگاری یه شیرین و تاڵه‌کانمان
بۆ یه‌کتر ده‌گێڕاوه .
چاوی چاوم مردنی جوان ،
تکام وایه
که‌مێک بحه‌سێوه و بۆ خۆت بخه‌وه
جارێ بۆ خۆت بخه‌وه .
ئۆکتۆبه‌ری 2009
ئۆسڵۆ
|