٩\٧\٢٠٢٣
مرۆڤ به گریان
پێکه‌نینی دێ.

فه‌رهاد
کەریم
مرۆڤ به ئاسنی مرۆڤ ده‌شکێت
به دلۆڤانی ئه‌وین ئاسن ره‌نگ ده‌کاو ده‌مانێژێت
کوشتارگه‌یه‌کی چۆڵه ژیان
چه‌قۆ ماچ ده‌کا و به چرای کۆر رێ
ئاینده خۆکوژیه
ئاورێکی تاریک و سارد به‌ربۆته ئه‌وین و ژیان
به‌خشنده‌یی ئاوێنه نیه
ئاسن نابێ به ئاو
له رق و خوێن ژیان و ئه‌وین خنکان
گۆرستانێکی گه‌وره‌یه مرۆڤی ئاسن
پژمینی ده‌مانکوژێ
له ئاوه‌دانی ته‌م و مژ
چۆته ناو رۆشنایی مار
وه‌رزی روخانه سه‌ر پڕ ته‌رم
گۆڕ نیه بۆ ته‌رم ژیان
پێوه‌دان چێژه له تارمایی هه‌تاو
ئاوێنه پڕبووه ده‌رناکه‌وێ له خه‌ون
گوڵ ناڕوێ له ناخی مرۆڤ
تاریکی رێگره له روانین
ژیان هه‌ڵکۆڵینی مردن
ئاو ژیان نیه چیتر
به مردن ژیان چێژی نه‌دا
به‌خشنده‌یی تۆیه گه‌نم ده‌گرێ باڵنده
باڵنده هێڵانه چێناکا له بینین
په‌شیمانه له پێستت مه‌ڕ
مردنی دا به با
با ی پڕ کرد له مردن
ماسی بچووک ماسی گه‌وره راو
روناکی برین،
ئه‌وین ده‌مامکی شه‌رم
بزه‌ی سه‌وزه فڕێدانی ژیان نه‌رم
له تاریکی ئه‌ستێره دوور
شێر له ویژدانی نوستووه
میهره‌بانی خوێنه روبار
هه‌ناسه قورسه بۆ ژیان
مرۆڤ به پێکه‌نین گریانی دێ
کرم لێیدا
له ئاسن
مرۆڤی گرت
به خوێن پێده‌که‌نێ
ئاگر رێنادا تێپه‌ڕین
ئه‌ستێره دوور.
نان گۆڕستانی ورگه.
ویژدان چۆته ناو سه‌رم، ورگی مر‌ۆڤم پڕ کردووه له پیاسه، له ناو
ورگی مرۆڤ مه‌گری، گوو ده‌بارێ به گریان، ده‌می پڕه له چه‌قۆی شه‌ڕ،
ئاشتی ئاوده‌ست، برسی مردن و تینوه خوێن، سه‌ری ئه‌شکه‌وت پڕله ترس،
دۆزه‌خ و به‌هه‌شتی بێ چراو شه‌وه زه‌نگ چاو، له ناو با و باوه‌ڕ
شکاوه‌و مردووه، ده‌ست و پێی درێژ بووه، پێشبڕکێیه‌کی قۆڕه مردن،
ژیان له ناو ورگیدا روخاوه خراپ،
ژیان له ناو ورگیدا بریندار
له ناو ورگیدا مردووه ژیان
ده‌ستی درێژ بووه بۆ ورگی
بۆ ورگی پێی درێژ بووه
ورگی پڕ سه‌ری بووه
سه‌ری بۆته ورگ
ورگی مرۆڤ له مه‌یدانی جه‌نگ ده‌چێت له گۆرستانێکی خاپور، جه‌نگ
گۆرستانیش وێران ده‌کا،
ورگی مرۆڤ گۆڕی ناو گۆرستانی وێرانی دوای جه‌نگه،
گۆڕت له ناو ورگتدایه چ وێرانه‌یه‌که ورگت، له ناو ورگت وه‌ره ده‌رێ
پێش مردنت خۆت مه‌نێژه، ده‌سته‌کانت کورت که‌وه بۆ سه‌ر دڵت، هه‌نگاو
بنێ بۆ ویژدان له ناو ورگت وه‌ره ده‌رێ، برسیبه بۆ ژیان، ناو ورگت
مردنه، ورگ په‌ناگه نیه هه‌تاوی سوتانه سێبه‌ری ژه‌هر، ده‌ست به
ورگی که‌س وه‌مه‌نێ بۆ وه‌ستان، ده‌ڕوخێ ورگ وه‌ک مرۆڤی جه‌نگه‌کان، ده‌دۆڕێ
ورگه مرۆڤ،
به لای خواره‌وه مه‌ڕۆ ته‌ڕه وه‌ک باران، به‌رده ڕه‌ق،
مردن هه‌ر مردنه له ئاوه‌دانی ورگبێ یا له چۆڵی ژیان،
له ده‌ره‌وه‌ی ورگ باران ته‌ڕی کردووم، ئازاری زۆرم کێشا تا برسی نه‌بم،
بۆ ئاوه‌دانی ورگ نووزانه‌وه و بچووک و سێبه‌ر،
گوو- مان کرده هزر، هه‌میشه وتوومه بارانیش ببارێ ژیان له گوو پاک
نابته‌وه،
هاتوومه ده‌ره‌وه له ورگ
نه شیعرێکی ته‌ڕ ده‌نووسم
نه پێکه‌نین ده‌خه‌مه سه‌ر زمانم
ڕووم له مرۆڤه ئه‌و مرۆڤه‌ی دژه ورگه
ئاوێنه‌یه‌کی ڕووته مرۆڤی ئه‌مڕۆ ده‌ستی درێژه و هه‌نگاوی خێرا بۆ ورگ
مه‌رگه
له گه‌ڵ مه‌رگی خۆیدا ده‌ڕواو پێده‌که‌نێ
پێکه‌نینی به مردن دێ له ناو ورگیدا ده‌مرێ
له مردن ناگا پێده‌که‌نێ، له پێکه‌نین ناگا ده‌مرێ
روونه ئاوێنه‌یه هزری ورگن، ده‌خواو ده‌ڕی و ده‌مرێ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|