٥\٨\٢٠٢٣
مرۆڤ چلۆن
بە مەڕ کرا و ئەکرێت؟
- ئەم باسە دینی نییە، بە پێچەوانە! -

ئەیوب رەحمانی
مرۆڤ بەع بەعی نەبووە و نییە، بەمەڕ کراوە!! ئەمەی ئەینووسم
زانستیخەیاڵیی یان ساینس فیکشن نییە و دووریشە لە واقعییەت یان
ڕێئالیتە، ئەمە چەند دڵۆپێک لە هەقیقەتە کە ٩٩.٩٩٪ ی خەڵکی جیهان بە
دیندار و بێدینەوە بە چەپ و ڕاستەوە نایزانن، لەبەر ئەوەی چاوی دڵ بە
ئەنقەست و بەرنامە، بۆ بە مەڕ کردن کوێر کراوەتەوە!
هەر جارێک کە نێردراوێک بۆ گۆڕینی شعووری خەڵک و بەرزکردنەوەی ئاگایی
مرۆ گەیشتە زەویی، لە میتراوە تا ئەم ئاخرانەش، (ئەو زانستەی هەیانبوو
لە کوێوە هاتووە با بمێنێت لێرە ناچمە سەریی چوونکە وشیاریی و
کۆنداڵینیی و شعووری خاسی خۆی پێویستە!)، خەڵکانێک قەبوڵیان دەکردن و
شوێنیان دەکەوتن، پاش ئەوەی ئەوان پەیامەکەیان دەگەیاند و جەستەیان
بەجێ دەهێشت یان وەک مەسیح و حەلاج و سووهرەوەردیی و شووعەیب و هتاد.
دەیانکووشتن، بە بێ ئەوەی تاقە دێڕێکیشیان نووسیبێت، چ بگات بە نووسینی
کتێبی ئاسمانیی، بەدەستی بەتاڵ لە ماتریکس دەچوونە دەر و ئەم جیهانەیان
بەهەموو شێواوییەکانییەوە بەجێ دەهێشت و تەنیا بیرەوەریی و قسە باش و
بەکەڵکەکانیان بەجێ دەمان کە بریتی بوون لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و
هەروەتر فیزیکاڵییەکان وەکوو کەرەستەساز کردن بۆ ئاسانکاریی ژیان و
لەگەڵ ئەمانەش ڕیازییات و هێندسە و نجووم و هتاد.! ئاقبەت هەرجارە و
سیستمە پادشاییەکان کە دەیانبینی خەڵکانێک شوێن ئەو بیر و بڕوا و
زانستە نوێیانە کەوتوون، دەهاتن ئیبتکار عەمەلیان دەگرتە دەست خۆیان و
بۆ بە مەڕ کردنی خەڵک کەسانێکیان بەکرێ دەگرت و دەستیان دەکرد بۆ بە
دین کردنی ئەو زانستە نوێیانە و بۆ نووسینی کتێبی بەناو ئاسمانی و
درووستکردنی کەنیسە و کلیسا و مزگەوت و مەعبەد و ئاورگە و دەیر و
دانانای یاساگەلی پیاومەزنانە و هەزاران تەڕەماشی دیکەش!
سیستمە پاوشاییە کۆنەکان هەر لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە کە بەشێک لە
کورد لە سۆمەرییەکانین، بەردەوام هاتوون بۆ کۆنتڕۆڵی خەڵک باشترین
ڕێگایان دۆزیوەتەوە و ئەویش درووست کردنی حیزبگەلێک بووە بەناوی دین و
وەک باسیکرا بەکەیفی خۆیان کتێبیان نووسیوە بۆ دینەکان، زیارەتگایان
درووستکردووە بەناوی حیزبە دینییەکانەوە و یاساگەلی ترسناکی دینییان
بەناوی فەرمانی ئاسمانی نووسیوەتەوە و بەمشێوە تووانیویانە تا ئەمڕۆکە
بە سانایی زۆرینەی زۆری خەڵک بە مەڕ بکەن و بەمشێوەیەش کۆنتڕۆڵیان بکەن
و نەهێڵن بە وشیاریی و لەخەوڕابوون و بە کۆنداڵینی بگەن! وە لەبەر
ئەوەش کە دەسەڵاتەکان هەردەم بەدەست پیاوانەوە بووە، یاساکان و
کتێبەکان زۆر دژە ژن نووسراوون، بۆیە هەردەم وتوومە قووڕبەسەر ئەو
ژنەیە کە دیندارە و هاوڕایە لەگەڵ بە کەنیز و کۆیلە و کەم ئەقڵ زانینی
خۆی!!
کتێبی جێنێسیس یا عەهدی ئەتیق یان هەمان تەورات چەندین سەدە پاش موسا
بەدەستی سیستمی پاوشایی سەردەمی نووسینی کتێبەکە نووسراوەتەوە و تا
ئیستا دەیانجار دەسکاریی کراوەتەوە و لەگەڵ سەردەمە نوێکان
گوونجێندراوە! کتێبی عەهدی نوێ یا هەمان ئینجیلی مەسیحییەکان لانیکەم
دوو سەدە و نیو (٢٥٠ ساڵ) پاش لەخاج درانی عیسا بە ئەمری ئیمپڕاتۆریی
ڕۆم بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ زەردەشتییەکانی مێدیای باستان و
جوولەکەکان و دینەکانیتر لەو سەردەمەدا نووسراوەتەوە و چەندین جۆری لێ
نووسراوەتەوە و بەردەوامیش لەگەڵ هەلومەرجی نوێ گوونجێندراون و
مەسیحییەت بە خۆگوونجێنەرترین ئایین لەسەر زەویی دەناسرێت و تەنانەت
لەم دوواییانەدا ئیزدیواجی هاوجنس بازەکانیشی ئازاد کرد، لەکاتێکدا هەر
چەند دەیە پێش ئێستا داوای کووشتنیانی دەکرد، هێندە خۆگوونجێنە! کە من
ئەم تۆلێڕانسە بەباش ئەزانم، ئەگەرچی ئەشزانم دینەکان دەستسازیی
سیستمەکانن و پەیوەندییان بە هیچ خوودا و ئەڵا و یەهووەیەکەوە نییە!
شەشسەد ساڵێک پاش عیسا، لاوێک لە دەوروپشتی حیجاز لەلایەن سۆفییەکی
سەرچاوەوە بەناوی "بەڕەدە" هەڵدەبژێردرێت و دەستنیشان دەکرێت کە دوواتر
بەدووای نیایشاتێک کە دەیکات تووشی بینینی ڕۆئیا و خەیاڵاتی لەواقع
نزیک ئەبێت، هەر بەوجۆرەی دوواتر لە سەرزەوینی مێدیا عەتتار و خەییام و
مەولانای بەلخ و سەعدیی و شانێعمەتووڵاش و هتاد. ئەم ڕۆئیا و
خەیاڵاتانەیان دەدیت و دەیانکردنە شێعر و بەرهەمی هوونەریی پڕ لە سڕ و
ڕاز! کە ئەمڕۆکە بەداخەوە بە تەحریف و دەستکاریی فیرقە ئیسلامییەکانەوە
بەدەست ئێمە و مانان دەگەن!!
بەڵام محەمەدیش هەرگیز هیچ کتێبێکی بەناوی قوڕئان نەنووسیوەتەوە و
عەربیی نووسیش نەبووە، زمان و خەتی ئارامیی سەرزەوینی سۆمەر و مێدیای
زانیوە، ناوبراو بەهۆی ئەو ئیلهاماتەوە کە بەجۆرێک لە جۆرەکان پێی
دەگەیشتن و دوواتر بۆ دەور و بەرییەکانی خۆی دەگێڕانەوە فاڵۆوێرێکی
زۆری لەدەور کۆبوونەوە لەبەر ئەوەی قسەی نوێی بۆ خەڵکی بیابان نشینی
ئۆردۆن و دوواتر حیجاز دەکرد و من بە قایمی شک دەکەم لەو مێژووەی
دوواتر بۆ محەمەدیان نووسیوەتەوە و پێموانییە محەمەد هیچ شەڕێکی کردبێت،
پاکانەی بۆناکەم، دەزانم کە ئەوجۆرە مرۆڤە ڕۆحانییانە هەردەم خۆیان لە
کووشتنی دیگەران بە قایمی پاراستووە و کووشتنی بوونەوەری دیکەیان بە
گەورەترین گوناح زانیوە، چ بگات بە کووشتنی مرۆڤ!! گووایە ناوی ئەسڵیشی
محەمەد نەبووە و ناوێکی سۆمەریی مێدیایی لەسەر بووە، بەڵام دوواتر کە
لە شاری پێتڕای ئۆردۆنەوە چۆتە حیجاز لەقەبی محەمەدیان لەسەر ناوە!
پاش مردنی محەمەد، تایەفەکەی نەیاندەویست ئەو دەسکەوت و میراتە لەناو
بچێت، چوونکە ببوونە خاوەن دەسەڵات و حکوومەت و پارە و زێڕی زۆر و
ئەوجار حیزبووڵایان پێکهێنا و دەستییان کرد بە داگیرکاریی و تاڵانی
وڵاتان و خەڵکانی دەور و پشتییان، بەناوی پەرەپێدان و تەوسەعەی دینی
ئەڵا!!
بیست و پێنج (٢٥) ساڵ پاش مەرگی محەمەد قووڕئان بە فەرمانی عووسمان
دەست بەنووسینی کرا و تا ئیستاش ٢٨ جۆر قووڕئان بوونیان هەیە تا سەدەی
پێشووش بەبەردەوامیی دەستکاریی دەکرانەوە و تا ئاستێک لەگەڵ دەسەڵاتی
مەلا و خەلیفەکان و شێخە دینییەکاندا دەگوونجێندران!! کەواتە محەمەد
ڕۆحیشی ئاگاداری قوڕئان و قووڕئانەکان نەبووە و نییە و تەنانەت لە
هەندێک کتێبی ناوازەی کۆندا باس لەمە دەکرێت کە گووایە عەلی ئامۆزای
محەمەد زۆر دژیی نووسینی ئەو قووڕئانە و پێکهێنانی حیزبووڵا بووبێت و
کێشەی بنەماڵەی عەلی و کووڕ و کچەکانی واتە حسەین و حەسەن و ئوم کلسووم
و ڕوقییە و فاتمە و هتاد. لەگەڵ عوومەر و عووسمان لێرەوە سەرچاوەی
گرتووە، کە دووایی فیرقەی شیعە و عەلیوڵایی لێ پەیدا بوون وە ئەمانە
لەکاتێکدا کە ئوم کلسووم کچی عەلی، ژنی عوومەر خەلیفەی دووهەمی
موسڵمانان بووە، ناوبراو دووایی چیی بەسەر هات، هەقیقەتەکەی باس ناکەن،
نە شێعە و نە سونی، ڕەنگە پشتی عوومەری مێردیی گرتبێت، وا شیعە قەت
باسی ناکەن و بەس لەسەر فاتمە زۆر دەڕۆن! بەهەرحاڵ ئەمە کێشەی ئێمە
نییە!
پاش سەدە تاریکەکانی ناوەڕاست لە ئاوروپا، بەهۆی سەرهەڵدانی فەلسەفە و
وشیارتر بوونەوەی خەڵکانێکی زیاتر و زیاتر، سەردەمی ڕێنێسانس و
ڕۆشنگەریی سەری هەڵدا و خەڵک تا دەهات زیاتر ماهییەتی دین و کلیسایان
بۆ ڕۆشنتر دەبووەوە و پشتیان لە کلیسا دەکرد و ئەمە هیچ بە دڵی
دەسەڵاتە پاوشاییەکانی ئاوروپا نەبوو، چوونکە وا خەریک بوو خەڵک لە مەڕ
بوون دەر دەچوون و بەمشێوەیەش لە کۆنتڕۆڵی سیستمەکانیان دەهاتنە دەر.
وردە وردە شۆڕشی کەرەستەسازیی، (کەهەموو ئەمانە بە فەلسەفە و ڕیازیات و
هێندسە و فیزیا و نجووم و هتادیشەوە هەر هەموو بەرهەمی تەسەووفی
غەیرەدینی وەیا سەرچاوە بوون)، لە بریتانیا سەری هەڵدا و ماشێنی هەڵم و
پاشان وردە وردە بەرق و تێلگراف و کارخانە و تەلەفوون و ماشێنە
دیزڵییەکان و درووستکردنی کەرەستەی بەکەڵکهاتووی ناوماڵی خەڵک و هتاد.
هاتنە ئاراوە و بنەماڵە پاوشایی و دەوڵەمەندەکان ئەمانەیان گرتە دەست و
کەوتنە کێبەرکێ لەگەڵ یەکتر و بۆ بردنەوەی ئەم کێبەرکێیانە دەبوو تا
بۆیان دەکرێت بەهرە و قازانجی زیاتر هەڵگرن بۆخۆیان و ئەمەش تەنیا بە
چەوساندنەوەی هێزی بەرهەمهێنەری کار واتە کرێکاران و زەحمەتکێشان وەدیی
دەهات، بۆیە ساعەتکاری درێژماوە و تاقەتپڕووکێن بەسەر کرێکاراندا
دەسەپان و وردە وردە ژنانیشیان واردیی کرێکاریی کرد و هەموو ئەمانەش بە
کەمترین دەستحەق، واتە کۆیلەداریی مووتڵەق بەڵام مۆدێڕنتر لە سەردەمە
پێشووەکان!
ئالەم سەردەمەدا بوو کە لاوێکی خوێندەوار و زانای ئاڵمانی کووڕە جوویەک
بە ناوی کاڕڵ مارکس کە پسپۆڕی زانستی ئابووریی بوو بەم چەوساندنەوە
مۆدێڕنەی کرێکاران و بەهرەوەریی خاوەن کارخانەکانی زانیی، وە بە
هاوکاریی فرێدریک ئێنگڵس کە خۆی کووڕە کارخانەدارێک بوو و ویژدانی
جووڵابوو بە هەر جۆرێک بۆی بکرایەت هاوکاریی مارکسی دەکرد و مارکسیش بە
هۆی ڕەخنەکانییەوە لە سیستمی نوێی دەسمایەداریی کە تازە فێئۆدالییەتی
پشت سەر خستبوو و سەری هەڵدابوو، بەردەوام بێکار و ئاوارەی وڵاتانی
دیکە دەکرا بە جۆرێک کە بنەماڵەکەی خۆی، بۆ بەخێو نەدەکرا، بەڵام مارکس
بڕیاری خۆی دابوو و دەستیکردبوو بە نووسینی کتێبێک کە هەزاران جار لە
کتێبە ئاسمانییەکان بە پیتتر و ئینسانیتر بوو و ئەویش کتێبی دەسمایە
یان کاپیتاڵ بوو! مارکس ئەم کتێبەی لەکاتێکدا لە توێی پانزدە ساڵدا
تەواو کرد کە لانیکەم دوو منداڵی لە هەژاریی و بە نەخۆشیی و لە زەعفی
بێ خۆراکیدا مردن، بەڵام هەرگیز تەسلیمی خوواستی دەوڵەمەند و کۆنە
فێئۆداڵەکان نەبووەوە!!
تەنیا ئیرادێک کە من لە کاڕڵ مارکسم هەیە تێکەڵکردنی بیرە زانستییە
ئابوورییەکانییەتی لەگەڵ فەلسەفەی هێگل و باسی ماتریالیزم! کارڵ
مارکسێک کە هەموو ژیانی لە هەژاریدا بردە سەر و وەک سۆفییەکی هەژار
ئەژییا و بڕووای بە کۆکردنەوەی پارە و ماتریال نەبوو، چۆن بوو خۆی و
ڕێگا درووست و بەرهەقەکەی بە ماتریالیزمەوە گرێ دا؟ ڕاستە دینەکان کە
کەڵکی ئاوەژوو (سوئیستیفادە) لە مانەوییەتی مرۆڤ وەردەگرن، بەدەستی
سیستمەکان بۆ کۆنتڕۆڵی مرۆڤەکان درووستکرابوون و بەردەوام مرۆڤەکان بە
دین بە مەڕ دەکرێن و مارکسیش بە درووست بەمەی زانیبوو و دینی بە تلیاکی
کۆمەڵگاکان دەزانیی، بەڵام ئەمە بەم واتایە نییە کە مرۆ خاوەن
مانەوییەت و ڕووحانییەت و ڕۆحییانەت و سپیریتوالیتە نییە! هەڵە و
ئیشتبای مارکس ئالێرەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە بێ بەڵگەی سەلماندن
دەچێتە شەڕی خوداوە، ڕێک وەک ئاخووند و مەلاکان چلۆن بە بێ بەڵگەی
زانستیی خوودا و بەهەشت و جەحەنەمییان خووڵقاندووە، کاڕڵ مارکسیش هەر
بە بێ بەڵگە و تەنیا بە پەیڕەویی لە بۆچوونەکانی چەند فەیلەسووفێکی
دیکە، بوونی وەها خوودایەک ڕەت دەکاتەوە و بەمشێوە هەم دیندارەکان و
هەمیش بێ دینەکان لە یەک خانەدا جێ دەگرن و زانا و عارفگەلێکی غەیرە
دینداری وەکوو عەتتار و مەولانا جەلالەدینی بەلخی و شا نێعمەتووڵا و
دەیانی دیکەش ئەمانەیان سەدانساڵ پێش ئیستا پشتڕاست کردۆتەوە! بۆنمونە
جەنابی سەنایی لە دیوانی ئەشعارەکەیدا و لە غەزەلی ١٧٧ کفر و دین
دەخاتە یەک مستەواوە و ئەفەرمێت، "کفر و دین در عاشقی یکسان شمر"، و لە
بەیتی دووهەمی هەمان غەزەلدا بۆ ڕەتکردنەوەی دین، تەنانەت کفر لە دینیش
بەباشتر ئەزانێت و ئەفەرمێت: "دستگاه کفر بیش از مایهٔ ایمان شمر"!
کەواتە خوودایەک کە هیچ مرۆڤێک بە دیندار و بێ دینەوە، بە خەڵکی ئاسایی
و فەیلەسووفەوە، بە هەژار و دەوڵەمەندەوە، بە زانا و نەزانەوە، نازانن
و بەڵگەیان پێ نییە کە ئایا بوونی هەیە یا نییە، چۆن تۆ دێی و بە وتەی
کەسانی دیکە ئەیمرێنیت، فەنای دەکەیت یان بوونی ڕەت ئەکەیتەوە؟ ئاخر
ئێستا زانستێک بەناوی فیزیکی کووانتۆمیش سەلماندوویەتی کە ئێمە شتێک
بەناوی مادە یان ماتەرمان نییە و هەموو شتێک لەم جیهانەدا تەنیا وزە و
فڕێکانسە، دەی هەر ئەمە بنەمای ماتریالیزم بە تەواویی و بەزانستی ڕەت
دەکاتەوە و فەلسەفەی ماتریالیزم هەر لێرەدا کۆتایی پێ دێت!!
ئەوجار بۆ مەگەر خوودا چییە یان کێێە؟ لە مرۆڤ ئەچێت یان شکڵێک لە
وزەیە؟ ئەگەر وزەیە، ئەرێنییە یا نەرێنی؟ ئەگەر بوونەوەرە، نێرە یان
مێیە یان هەردووکیانە؟ ئەگەر "اللە اکبرە" چەنە گەورەیە؟ تۆی دیندار
دیوتە؟ ئەگەر نەتدیوە لە کوێ ئەزنیت کە گەورەیە؟ تەنیا تەقلید باش نییە
و بە هیچکوێت ناگەیەنێت! ئەی ئایا ئەم خوودایە کە هێندە گەورە و هێندەش
تووانایە، ئەشتووانێت بەردێک یان هەسارەیەک یان جیهانێکی هێندە گەورە
خەڵق بکات کە خۆی نەتووانێت هەڵیگرێت یان ئیدارەی کات؟ ئەمە وەک
پرسیاری سەرەتا مریشک هەبوو یان هێلکە وایە! ئەگەر ئەتووانێت
درووستیکات لەژێریدا ئەفلیقێتەوە و ئەگەر نەتووانێت درووستی کات کەواتە
کامل و هێندەش تووانا نییە!! ئەی چییە؟ باشە؟ واتە چاکەیە یان خراپەیە
یان هەردووکیان یا لەهەموو شتێکدا بێ لایەنە؟ دیارە منیش و
دیندارەکانیش و بێ دینەکانیش ئەمانە نازانین، بەڵام من وەک خۆم متمانەم
بە دڵم هەیە، متمانەم بە چاکە هەیە، متمانەم بە یەکسانیی و عەداڵەت
هەیە و هەتادووایی! ئەوجار ئەوەی کە ڕوونە ئەم هەموو نەزمەی گەردوون و
ئەم هەموو زیندوو بوونەوە و مردن و لەدایکبوونەوانە و ئەم سرووشتە ڕێک
و پێکە بە بێ هزرێک، بە بێ بەرنامەیەک و بە بێ خەیاڵێک پێک نەهاتووە و
پێک نایەت!! دینەکانیش ئەمە دەڵێن و دەیکەنە بەڵگە، بەڵام ئێمە وەک لە
سەرەتاشەوە ئاماژەم پێداوە، ئەزانین کە دینەکان فیرقەگەلێکن کە لە
زانایانی تەسەووف دزراون و بە ناتەواویی و بەناقسیی کەوتوونەتە دەست
سیستمەکان و کتێب و یاسا و قەواعدیان بۆ نووسیونەتەوە و پاشانیش بۆ
کۆنتڕۆڵ و بە مەڕ کردنی کۆمەڵگاکان کەڵکیان لێ وەرگیراوە تا ئەمڕۆکەش
هەر بەردەوامن! بەڵام وەک نمونە بۆ نەزمی گەردوون، تۆش وەک خووڵقێنەری
بۆنمونە سازەیەک هەر ئێستا بتەوێت بینایەکی سادە وەک بۆنمونە کەپرێک
ساز بکەیت، بە بێ ئەوەی پێشتر بیری لێ بکەیتەوە و خەیاڵی بکەیت، بێ
ئەوەی شوێنەکەی پەیدا کەیت و کەرەستەکەی بۆ ئامادە بکەیت و بێ ئەوەی
بیر لە دەرەقت هاتنییەوە بکەیتەوە و هتاد. دەست نادەیتە درووستکردنی!
واتە هەمووی لە هزرێکەوە پێک دێت! ئەم گەردوونە گەورەش کە نەک ئێمە وەک
تاک و وەک کۆمەڵگا و وەک وڵاتیش، بەڵکوو تەنانەت هەر هەموو زەویی ئێمەش
بە هەموو ئێمەشەوە لە گەورەیی گەردووندا بەقەدەر میکڕۆبێکی
مایکڕۆسکۆپیش نابین، چ بگات بە ئێمە وەک تاک و چ بگات بە مێروولەیەک
یان چکۆلەترین زەڕرەگەلێک بەناوەکانی کوواڕک و بووزۆن کە مرۆڤ تائێستا
تووانیویەتی بە مۆدێڕنترین مایکڕۆسکۆپەکان بییانبینێت و بییانناسێت و
لەڕێگای فیزیکی کووانتۆمەوە بییانسەلمێنێت، هەر هەموو بەرهەمی فکر و
هزرێکین و کەس یان کەسانێک، خوودایەک یان خوودایانێک، یا ڕەنگە
مەخلووقاتێکی بە ملیۆنان ساڵ لە ئێمەی مرۆڤ پێشکەوتووتر خەڵقییان
کردووین، سازیان کردووین!! من گەردوون و بوون و نەبوون بە بێ خاوەن و
درووستکەر نازانم، ناتووانم هەمووشتێک لە درووستبوونی پووچەوە بناسم،
بەڵام ئەشزانم کە ڕەنگە ئێمە لەناو ماتریکسدا واتە لەناو واقعدا، تەنیا
یارییەکی کۆمپیوتەریی بین، چوونکە کەم نین ئەو مرۆڤانە و یەک لەوان
خۆشم، کە فڕێکانسەکانی پێکهاتنی ماتریکسمان بەچاوەکانی خۆمان بینیوە و
بە هەستەکانی خۆمان هەستمان پێکردوون و هتاد.! لەم باسەش زیاتر ڕۆناچم
چوونکە زۆر زۆر ئاڵۆزە و منیش بەتەنیا دەرەقەتی نایەم!!
دەگەڕێمەوە سەر مەبەستی باسەکەم کە بە مەڕ کردنی مرۆڤە!!
سیستمی دەسمایەداریی مۆدێڕبن کە تا ئاستێک لە دین و کلیسا و کەنیسە و
مزگەوت و هتاد. خەریکبوو سارد دەبووەوە، هات و دیدگا و تێڕوانینی کاڕڵ
مارکس (١٨٨٣- ١٨١٨) و ئەو پڕۆژەی مارکس و ئێنگڵس بەناوی کومونیزم و
سوسیالیزم خووڵقاندبوویان، وە کۆمەڵێکی زۆری خەڵکی لە هەموو چین و
توێژەکانی کۆمەڵگاکان لە جیهاندا جەزبی خۆی کردبوو، هەمان سیستمی
دەسمایەداریی هات و ئایدیۆلۆژیی مارکسیزمی لێ درووست کرد و ڤلادیمێر
ئیلیچ لێنین لە وڵاتی سویس پەروەدە کرا و ڕووسییەیان وەک بەرینترین
وڵاتی جیهان خستە مشتییەوە و لە ئاسیاش وڵاتانی چین و ڤیتنام و پاشان
کوبا و چەندین وڵاتی دیکەش چوونە ئەم بەرەوە و بەمشێوە مارکسیستە
نوێکانیش بوونە خاوەن قیبلەی نوێی خۆیان و ئیتر جیهان و خەڵکی جیهان
هەر بەدەست سیستم و نیزامی دەسمایەدارییەوە کرایە دوو پۆل بۆ
درووستبوونی تەفرەقە و نیفاق لەبەینی خەڵکدا! نیفاق بخەرە نیوان
خەڵکەوە و خۆت حکوومەت بکە و چەکیان پێ بفڕۆشە!!
ئەمریکا و ڕۆژئاوا و خاوەن کەرەستە و چەک و دەواسازییەکان و خاوەن
پووڵەکان بوونە پۆلی دەسمایەداریی و ئەوانی دیکەش بوونە خاوەن پۆلی
سوسیالیستی و مارکسیستی و کومونیستی و مائۆئیستی و لێنینیستی و پاشان
ستالینیستی و لەناو هەموو ئەمانەشدا کۆمەڵێک هاتن و بۆ ئەوەی خۆیان
لەگەڵ هەلومەرجەکە بگوونجێنن، دیسان بەیارمەتیی دەسمایەداریی،
سۆسیالدێمۆکڕاسییان پێک هێنا و وردە وردە واردی پاڕلەمانەکانی دەوڵەت
نەتەوەکان بوون و بوونە شەریک دەسەڵات و ئێستا حیزبە
سۆسیالدێمۆکڕاتەکان لە زۆربەی وڵاتانی دنیا لە دژیی حیزبە دەستە
ڕاستییەکان بۆ پێکهێنانی باڵانس لە کۆمەڵگادا کەڵکییان لێ وەردەگیرێت!!
هەڵبژاردنەکان هەردەم لەلایەن دەوڵەتانی سایەی پشت پەردەکانەوە
(ماسۆنەکان) کۆنتڕۆڵ دەکرێن و بە پێی هەلومەرجی کۆمەڵگاکەیان، جارێک
دەهێڵن سۆسیالدێمۆکڕات بیبەنەوە و جاریتر دەستە ڕاستییەکان دەیبەنە،وە،
لە ئەمریکا جارێک دێمۆکڕاتەکان کە گووایە نەرمترن سەردەکەون و جارێکیتر
کۆماریخووازەکان کە ڕاسیست تر و شەڕخووازترن سەردەکەون!! ئەگەرچی هەر
ئەو دێمۆکڕاتانەش کەمییان شەڕ ساز نەکردووە و هەر ئۆبامای یەکەمین
سەرۆککۆماری ڕەش پێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەشت شەڕیی لە
جیهاندا بەڕێوە برد!! خەڵکیش بەزۆریی بڕوایان بەم شانۆی دێمۆکڕاسییە
کردووە!!
من چەند ساڵ پێش ئیستا لە چەندین وتاردا نووسیبووم کە ئەگەر ڕاست دەکەن
و دێمۆکڕاسییەکەیان بێ غەل و غەشە و ئاکامی ئەو بڕە دەنگانەی
ڕایدەگەیەنن بەڕاستی دەنگی هەقیقی خەڵکن، ئەی لە چی دەترسێن؟ با کەڵک
لە بلۆکچاین و سماڕت کۆنتڕاکت (قەراردادی ژیر یا هۆشمەند) وەربگرن بۆ
هەڵبژاردنێکی دێسێنتڕاڵ (ناموتەمەرکێز)، بۆ ئەوەی هیچ دەستێکی دەرەکی
یا ناوەندێکی پشت پەردەکان (دەوڵەتی سایە) دەستێوەردان لە
هەڵبژاردنەکاندا نەکەن و دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک، بە ڕاستەوخۆ و ئۆپن
سۆڕس، واتە ئاشکرا و سەرئاوەڵا خەڵک خۆیان بیبینن و بڕوای پێ بکەن!
بەڵام گەلۆ ئایا تا ئیستا هیچ دەوڵەتێک یان وڵاتێک کەڵکی لە بلۆکچاین و
سماڕت کۆنتڕاکت وەرگرتووە بۆ هەڵبژاردنەکان؟! نا تا ئیستا کەس
نەیکردووە، لەکاتێکدا کە بلۆکچاین هەک نەکردنی و دەستتێوەرنەدانییە،
هیچ هێزێک ناتووانێک ئاکامی دەنگەکان لەوێندەرێ بە قازانجی کەسێک یان
لایەنێک بگۆڕێت!! بلۆکچاین گەورەترین شۆڕشی تکنیکی و دیجیتاڵی سەردەمە
کە هیچ دەوڵەت و وڵاتێک کەڵکی لێوەرناگرێت، لەبەر چی؟ لەبەر ئەوەی کە
هیچیان ڕاست ناکەن و هیچ دێمۆکڕاسییەکی ڕاستەقینە لە جیهاندا بوونی
نییە تا ئەم ساتە وەختەش کە من ئەم دێڕانە دەنووسم!! هەر مۆرەیەک لە
هەر وڵاتێک، کاتێک دەسەڵاتێکی باڵا دەگرێتە دەست جا سەرۆککۆمارییە یان
سەرۆک وەزیریی یان وەزیران و هتاد. هەر هەموو ئەمانە دەبێت پێشتر
دەوڵەتی سایەی ژێر فەرمانی ماسۆنێریی ئیزنی هاتنەسەرەوەیان پێ دابن یان
دەوڵەتی سایە خۆی ئەوانی پێشنیازی کاندیداتۆڕیی کردبن کە بیانهێننە
سەرەوە و ئێستا ئێمە لە کوردستانیش چەند کەسێکمان هەیە کە پێدەچێت
قەراردادیان لەگەڵ شەیتان بەستبێت!!! لەخووارەوە باسی دەکەم!
بەمشێوەگەلە مرۆڤ چەند هەزار ساڵە بە بەردەوامیی لە کۆنتڕۆڵی سیستمە
دەسەڵاتدارە ئەهریمەنییەکاندا، چ پادشایی و فێئۆدالی و چ بە ئیستیلاح
دێمۆکڕاسی خووازەکاندا، ماوەتەوە!!
بە پێی هەسارەناسیی یا نجووم، کە زانستی کۆنە، قۆناخی دووهەزار و سەد و
شەست ساڵەی (٢١٦٠ ساڵە) سەردەمی ساگیتاریووس (ئەسپ و کەمان)، کە
پشتیوانی ئاینە دەستکردە ئیبراهیمییەکان بوو (ئیبراهیم ناوی عەرەبی
زەردەشتە، چاکترە بڵەین دینە زەردەشتییەکان) بەسەرچووە و ئێستا چەند
ساڵێک لە قۆناخ و سەردەمی ئاکوواریووسداین (دەلوو یا واترمان)! سەردەمی
ئاکوواریووسی ئیستا نەک هەر ٢١٦٠ ساڵی پشت سەر خستووە بەڵکوو،
دەورەیەکی حدوودەن بیست و پێنج هەزار و نۆسەد و بیست ساڵەی (٢٥٩٢٠
ساڵەی) نەزمی خۆریی گاڵاکسیی و ڕێگای شیریی پشت سەر ناوە! واتە زەویی و
خۆریی ئێمە ئێستا لە هەمان شوێنی فەزا و زەمەن و مەکانداین (Space &
Time) کە ٢٥٩٢٠ ساڵ پێش ئێستا هەسارەکانمان لێرە بوون! ئێستاش سەردەمی
ئاکوواریووسی نوێ، مەسیحی نوێ ئەخووازێت!
دەسمایەدارە خوێنمژە ئەهریمەنییەکان، کە هەر ئێستا جیهانی ئێمە ئیدارە
دەکەن و شەڕ و ئاشتیی و هەژاریی و دەوڵەمەندیی لە وڵاتەکان دیاریی
دەکەن، بەتەمان نەزمی نوێی جیهانی لە سەر زەویی پیادە بکەن و ئەمەش
بەواتای هێنانی دینێکی واحدی نوێ بۆ هەموو خەڵکی جیهان و زمانێکی واحد
و فەرهەنگێکی واحدەوەن و ئەویش ئیبلیس پەرەستییە!! جیهان هەر ئیستا
بەرەو ئەم مەسیرە پاڵپێوەنراوە، پارە پەرەستی و مەقام پەرەستیی و بێ
ئەخلاقی سیاسی و ئابووریی و ماتریالیزم لە سەرتاپای جیهاندا بە
ئەوپەڕیی خۆیان گەیشتوون! مۆسیقا مۆدێڕنەکان و ئەوانەی لە گەورەترین
گرێمییەکان جایزەیان پیدەدرێن پڕن لە هێما و نیشانەگەلی شەیتان پەرەستی
و بەناو هوونەرمەندانیشیان بەردەوام بە دەست و بە قاچ و بە سەما و بە
هێماکانی سەر مۆنیتۆرەکانیان ئەم هێما شەیتان پەرەستییانە نیشان ئێمە
بەتایبەت مناڵانمان و جیلە نوێکان دەدەن! فڕێکانسی ئەم مۆسیقا
شەیتانیانە بەزۆریی چووارسەد و چل هێڕتزن (٤٤٠ هێڕتز) یا فڕێکانسگەلی
هەوشێوەی ئەمەن! لەکاتێکدا کە فڕێکانسەکانی ٤١٧ هێڕتز و ٥٢٨ باشترین
فڕێکانسەکانن بۆ وشیاربوونەوە و ساخ و سەلامەتیی مرۆڤ و نەک ٤٤٠، بەڵام
ئەوان ئاوازەکانیان بە مۆسیقای ٤٤٠ درووست دەکەن و وەک باسمکرد پڕن لە
هێما شەیتانییەکان! فیلمەکان و کارتۆنی مناڵەکان هەروەها پڕن لە
پەیامگەلی سابلیمێنتاڵ کە لە ناخۆئاگای بینەران و بیسەرانیدا، بە بێ
ئەوەی بە خۆیان بزانن بە بەرنامە دەکرێن، واتە لە مێشکەوە بە مەڕ
دەکرێن، بۆ ئەمە ئیتر پێویستییان بە دین و ئاین و ئایدیۆلۆژییەکان
نەماوە!! واتە مێشکی مرۆڤەکان بەم فڕێکانسانە بە کەیفی خۆیان
بەرنامەڕێژیی دەکەن!! ئاوی بەلۆعە شارییەکان و تەنانەت ئاوە بەناو
کانییاویی و مەعدەنییەکانیش پڕن لە فلۆڕید و زۆر مەوادی زایدی دیکە، بۆ
ئەوەی غوودەی سنەوبەریی یان چاویی سێهەمی مرۆڤ (Pineal Gland) کوێر
بکەنەوە و مرۆڤ لە وشیاربوونەوە و کۆنداڵینی و شناختی هەقیقی خۆی واتە
معرفەت دوور بخەنەوە و لە خەویی ناو ماتریکسدا و لە شەڕە بچووکە کەم
بایەخ و بێ بایەخەکانی ناو ڕێئالیتەدا ڕامان بگرن!! خوواردنەکانمان
پڕکراون لە هۆرمۆنگەلی جۆربەجۆر و مرۆڤ بەرەو بەزامبی چوون دەبەن،
خوواردنی گۆشت پەرە پێ دەدەن لە کاتێکدا کە مرۆڤ لە ئەساسدا گۆشتخۆر
نەبووە و نییە! بەداخەوە منیش خۆم جار و بار گۆشت دەخۆم، هەرچەند ئێستا
تەنیا مەگەر ناچار بم، دەنا نایخۆم!! وە زۆر باس و خوواستی دیکەش!
لە کوردستان کومونیستەکان نائاگایانە، بە بێ ئەوەی خۆیان بزانن یا
ڕەنگە هەندێکیشیان پێ بزانن، لە داویی ماسۆنێڕیی جیهانیدان! وە لە پاش
گیرانی ئەوجالانیشەوە، پێکاکاش واردی ئەم پڕۆژەی ماسۆنێرەکان کراون و
مەئموورکراون پڕۆژە و بیر و هزریی سەربەخۆیی و بەئاگاهاتنەوە لەناو
کورداندا پووچەڵ بکەنەوە! هاوکات شکیشم لە ئاغای عەبدوڵای موهتەدیی و
حیزبەکەی و حیزبی دێمۆکڕاتیش هەیە کە دەستی ماسۆنەکانیان ماچ کردبێت
یان لە سەفی ماچکردنیدا بن و سوێندیی وەفادارییان بۆ خوواردبن یا بۆیان
بخۆن!! کۆماریی تێرۆری ئیسلامی ئێرانیش و سیستمی عووسمانلی ترکیش هەر
لە مێژە ئەو دەستانەی ئەهریمەنیان ماچ کردووە، بۆیە دەوڵەتانی جیهان
هەرگیز پشتیان بەرنادەن!! کۆماری تێرۆر لە شۆڕشی ژینادا بە دەستی
بەتاڵی خەڵکی شۆڕشگێڕ و تینووی ئازادیی و سەرفرازییەوە وەزاڵە هاتبوو
بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا دووا هەناسەکانی مردن و فەنا چوو،
بەڵام هیچ دەوڵەتێک پشتی خەڵکی نەگرت و ڕەزا پەهلەویی و باندەکەی بە
هاوکاریی سپای پاسداران شۆڕشیان خەواندەوە و هەر ئیستا بەداخەوە دەیان
هەزار خەباتکار لە سیاچاڵەکانی ئەم کۆمارە ئەهریمەنییەدا ئەشکەنجەی
ڕۆحی و جسمی دەکرێن و ڕۆژانە گیانیان لی دەستێنن!!
پاڕتەکانی باشووریی کوردستانیش بەداخەوە لەم قاعیدانە موستەسنا نین و
ئەوانیش ژێر پەردەی تێرۆریزمی سەفەویی و عووسمانیی و ئەعڕابن!!
هاوچارەنووسی من! هیچکام لەمانە بە گاڵتە یان تێئۆریی تەوتەئە لەقەڵەم
مەدە، هەوڵ بدە وریا و وشیار ببیتەوە و بە ئاگایی و کۆنداڵینی بگەیت و
چاوی سێهەمت بکەیتەوە، وە ئەمەش بە سپیریتووالیتە و مەعارف پێی دەگەیت
و نەک بە شەڕی هاودەرد و هاوبیر و هاوچارەنووس و هاوڕەزمەکانت! بەقەولی
جەنابی هاتف ئیسفەهانی:
چاوی دڵت بکەرەوە بۆئەوەی گیان ببینیت، ئەوەی بەدووچاوی سەر نابیندرێت،
ئەو ببینیت
گەر ڕوو بکەیتە هەرێمی ئەشقەوە، هەردەم و هەرکات گووڵستان ئەبینیت
بەفارسی:
چشم دل باز کن کە جان بینیت آنچە نادیدەنیست آن بینی
گر بە اقلیم عشق روی آریی همە آفاق گلستان بینی
بۆ زانینی زانیاریی زیاتر و قووڵبوونەوە لەم باسانە و هەم ناسین و
دۆزینەوەی خۆت و هەمیش بۆ زانینی ئەو پڕۆژە ئەهریمەنی و شەیتانییانەی
سیستمەکان، کە هەموو لە ژێر سەیتەرەی ئیلومیناتی و ئەهریمەن پەرەستیدان
و لە ڕێگای ئەنستیتۆی کارنگیشەوە و هەزاران ئەنستیتۆی دیکەوە،
زانکۆکانیش بەکەیفی خۆیان پەروەردە دەکەن و بۆیە متمانە بە
ئاکادێمیسیەنەکانیش لەبوواری وشیاربوونەوەدا ناکرێت، ئەم ڤیدیۆ فارسییە
کە لە خووارەوە ئادڕەسەکەی دادەنێم ببینن! بۆ ئەو بەڕێزانەی فارسی
نازانن، بەداخەوە ئیمکانی بە کوردیی کردنی یا دانانی ژێرنووسی کووردیم
نییە، بەڵام ئەکارن ژێرنووسی ئاوتۆماتیکی هەر زمانێکی ڕۆژئاوایی کە
دەیزانن کارا و چالاک بکەنەوە، کە یوتیوب خۆی ژێرنووسی بکات!! ڤیدیۆکە
"سری کاملی ئەسراری ماسۆنێڕییە" و یەک و نیو کاتژمێرە، پڕ لە زانیارییە
و بێ تاقەتت ناکات!!
ئازدبیر، ١١ی گەلاوێژی ١٢٠٢٣ی کوردیی ٢\٨\٢٠٢٣ زاینی
https://www.youtube.com/watch?v=qPOxCiOT550
ماڵپهڕی ئهیوب رهحمانی
|