١\٨\٢٠١١
مرۆڤ.. دوژمنی
مرۆڤایەتی.

کهژاڵ
ئیسماعیل
-
بەشی یەکەم -
(رەوشت، پەروەردە، دەروون، کۆمەڵگە، متمانە، مرۆڤ. ناهاوسەنگی...)
کۆمەڵێک زاراوە تایبەت بە پێکهاتەی سروشتی
مرۆڤ و چۆنێتی پێگەیاندنی وەک مرۆڤی باڵا، لەنێو بوونەوەراندا (مرۆڤ)
تایبەتمەندی دراوەتێ و ئەقڵ ئەو پلە باڵایەی بەخشیوە بە مرۆڤ، کەوابوو
پێناسی بەمرۆڤبوون عەقڵە، جگە لە کۆمەڵێک
خەسڵەتی فسیۆلۆجی، جەستەیی و هەڵسوکەوت و ئەو سیفەتە بۆماوە
و وەرگیراوانەی مرۆڤی کردۆتە بەڕێوەبەری کەینونە
و لە ئاژەڵانی جوداکردۆتەوە.
گەرچی کۆمەڵێک هۆکار دەبنە هۆی دروستبوونی سیفەت و خەسڵەتە
وەرگیراوەکان بە ئهرێنیی و
نهرێنییهکانەوە، کەوابوو مرۆڤ بە
تەنها هەڵگری خەسڵەت و هەڵسوکەوتی ئهرێنیی
نییە، بەتەنها بەڵکو هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەتی
نهرێنییه و مرۆڤی (ئاقڵ. سەوی) بە
ئاگایە لە کۆنترۆڵکردنی خۆیدا، گرنگترین
هۆکار (پەروەردە)یه بە
هەموو جۆرەکانی و دامهزراوه پەروەردەییەکانەوە، هەر
یەک لەو دامهزراوه پەروەردەییانە کاریگەریی
راستەوخۆی هەیە لە دروستبوونی کەسایەتی مرۆڤ،
بەڵام لە قۆناغی جیاواز و شێوازی تایبەت بەو
ژینگە پەروەردەییە.
لە نێو کێشمەکێشی ژیان و ئەو گۆڕانگارییە
خێرایەی بەسەر کۆمەڵگەکان هاتووە، مرۆڤ زیانمهندی
یەکەمە لە نێو ئەو جیهانگیریی
و دونیای تەکنەلۆژیا و مۆدێرینیەتەدا، (ئەوی شایەنی سەرسووڕمانە
بەخشینی پلەی دووەمە بە مرۆڤ لە
لایستی ١٠ ترسناکترین دوژمنەکانی مرۆڤایەتی، لە
ئەنجامی راپرسییەک لە ئەمەریکا
ئەنجامدراوە) بەو واتایە مرۆڤ هۆکاری دروستبوونی مەترسییە بۆ سەر
مرۆڤایەتی و خەسڵەتی شەڕەنگێزیی و کاولکاریی
لە خەسڵەتە ترسناکەکانی مرۆڤن، وەک ئەوەی
مرۆڤ زیانمهندی یەکەمە لەو بارودۆخە
نائارام و ترسناکەی ئێستا مرۆڤایەتی پێیدا دەڕوات خودی خۆشی هۆکارە بۆ
دروستبوونی ئەو مەترسییە گەورانە کە لە هەر
چرکەساتێکدا رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە.
گەر پەروەردە پلەی یەکەم بێت لەدروستکردن و پێگەیاندنی کەسایەتی مرۆڤ،
ئەوا خودی پەروەردە دووچاری قەیرانێکی خراپ هاتووەو هەریەک لە
دەزگا و دامهزراوه پەروەردەییەکان رۆڵێکی
ئەوتۆیان نییەو لەژێر کاریگەری ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییەی ئەمڕۆ
دونیای گرتووە گۆجییهکی بەرچاو لە
پەروەردە و پێگەیاندنی تاکدا دەبینرێت، کە ئەمەیان خاڵێکی
مەترسیدارە بۆ هەرەسهێنانی بنەما رهوشتییهکان
کە سەنگی مرۆڤایەتی رادەگرێت، کاتێک بنەما
رهوشتییهکان هەرەسیان هێنا ئەوا کۆمەڵگە رەوشی دەگۆڕێت، ئاخر
بنەما رهوشتییهکان هەر
لە بچووکترین دامهزراوه هەتا
باڵاترینیان کە دەسەڵاتە بەرپرسن لە
هەرەسهێنانی و کاڵبوونەوەی بنەما رهوشتییهکانی
تاک و کۆمەڵگە (وەک ئەو قەیرانە ئابووری و سیاسیەی ئەمڕۆ زۆربەی
کۆمەڵگە جیهانییەکانی گرتۆتەوە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک
ههڵسوکهوت و رهوشتی نابەجێ و سادیی،
وێڕای زۆربوونی دیاردەی توندوتیژیی و کوشتن
و دزی و گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە.
وێڕای ئەو قەیرانە دەروونییە ئاڵۆزەی کە بۆتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی
و لەدەستدانی کۆنترۆڵی تاک بەسەر خودی رەوش و هەڵسوکەوتەکانیدا،
کەوابوو تاکی ئەمڕۆ لە ئاکامی ئەو هەموو
قەیرانەدا متمانەی بە ژینەگە و دەوروبەر
لەدەستداوە و ئینتمای تاک تادێت لە
کاڵبوونەوەدایە، جا بە هۆکاری ناهاسەنگی
باری ئابووری یان نەبوونی بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە. وێڕای لەدەستدانی
ماف و ئەرک، کەوابوو ئەمانە هەمووی کۆمەڵێک لادانی
رهوشتییان دروستکردووە.
گەر لادان بەو واتایەی ئێمە تێگەیەنراوین و پێمان گەیشتووە تایبەت بێت
بە لادانی رهوشتیی، ئەوا لە
هەڵەیەکی گەورەداین، بەڵکو لادان هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێک،
رەوشتی مرۆڤ دەگرێتەوە لە بچوکترینیان کە
بەکارهێنانی وشەیەکی ناشرینە هەتا گەورەترین تاوان کە کوشتنە، کەوابوو
(درۆ، دزی، توندوتیژیی، ئیرەیی، لووتبەرزیی،
لەشفرۆشیی، خیانەت، هەتا دەگاتە گەندەڵی کە
دیارترین سیفەتی نهرێنیی مرۆڤە، کەوابوو
مرۆڤی ئەمڕۆ بە گشتی بۆتە دوو بەش، بەشێک
شکستی دەستی پەروەردەی نادروستە و بەشی
دووەم چەوساوەی ژێر دەستی ئەو بەشەی دیکەیە.
ماڵپهڕی کهژاڵ ئیسماعیل
|