١\١٠\٢٠٢٥
مرۆڤە
یەکگرتووەکان.

فهرهاد
کەریم
دوو دەستت پێویستە بۆ
کارکردن و سەر خوراندن، بۆ نزا و ماستاوکردن، بۆ چەپڵەلێدان و
مەڵەوانی، بۆ گوڵ و گیرفان...
دەستی چەپ و دەستی ڕاست
دوو پێت پێویستە بۆ ڕۆیشتن و سەما، بۆ ڕاکردن و جێهێشتن، بۆ هەڵپەڕیین
و نووستن، بۆ باڵایی و داگیرکردن بۆ دزیی و پەرستگا...
پێی ڕاست و پێی چەپ
دوو چاوت پێویستە بۆ بینینی پەپوولە و گوڵ، بۆ ئاسمان و یار، بۆ ژیان و
شەڕ، بۆ خەندە و مردن، بۆ گۆڕ و ماڵ...
چاوی چەپ و چاوی ڕاست
دوو گوێت پێویستە بۆ چپە و چەپڵەی باران، بۆ سپێدەباش و شینی شەڕ، بۆ
گۆرانی و ڕقی جەنگ، بۆ دەنگێک بۆی بژی و بمری...
گوێی ڕاست و گوێی چەپ
سەرێکت بەسە، دوو سەر کارەسات، سەری خڕ و سەری پان، سەری پاش و سەری
پێش سەری گەورە و سەری بچووک، سەری پڕ و سەری بۆش...
سەری چەپ و سەری ڕاست
زمانێک زۆرە، دوو زمان سەر وێران، زمانی سەرێ و زمانی خوارێ، زمانی باش
و زمانی خراپ، زمانی بەرز و زمانی نزم، زمانی پێش و زمانی پاش...
زمانی ڕاست و زمانی چەپ
کەپووێک جوانە، دوو لووت ناشیرین، لووتی چەپ و کەپووی ڕاست، لووتی پێش
و کەپووی پاش، کەپووی خوارێ و لووتی سەرێ، لووتێک بەسە بۆ بۆن، کەپووێک
جوانە بۆ سەر...
کەپووی چەپ و کەپووی ڕاست
دەمێک جوانە بۆ ئاخافتن و خواردن، دوو دەو زۆرە بۆ گۆتن و گووخواردن،
دوو دەم شەش ژەمی دەوێ، ژیان بە دەوێکەوە ناشیرین، دوو دەم برسیەتی
پتر...
دەمی ڕاست و دەوی چەپ
دەزانم مرۆڤ دوو دەستی هەیە
دوو پێ/ دوو چاو/ دوو گێ
سەرێ/ کەپووێ/ دەمێ...
مرۆڤی چار دەستم دیوە
چوار پێ/ چار چاو/ چوار گوێ
دوو سەر/ دوو لووت/ دوو دەم...
مرۆڤی بێ دەست و پێ و چاو و گێ
بێ سەر و کەپوو و دەم...
شێوە و جۆری مرۆڤم دی و دیت
مرۆڤم نەدی وەک خۆی و نەدیت وەک خۆی مرۆڤ!!!...
مرۆڤێک لە ناخمایە بۆ خۆی دەدوێ و گوێگرێکی باشە لە خۆی
لە دەرەوەی مرۆڤە یەکگرتووەکانە.
دوور لە مرۆڤی چار دەست
چوار پێ/ چار چاو/ چوار گوێ
دوو سەر/ دوو لووت/ دوو دەم
چار/ دوو/ چوار/ دوو
دوو / چوار/ چار/ دوو
یەک/ هیچ/ هیچ/ یەک/ چار/ دوو/ یەک/ هیچ/ چار/ دوو/ هیچ...
م
ڤ
ر
ۆ
ۆ
ر
ڤ ...
م ...
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|