١١\٧\٢٠٢٤
مرۆڤی رژاو.

فه‌رهاد
کەریم
مرۆڤی رژاو کۆنابته‌وه
له ناو رژانی مرۆڤ پێویستی به پشووه خوا
نه دوێنێی ئه‌مڕۆییه و نه ئه‌مڕۆی دوێنێ
به ناو به‌رده‌وامیی خۆی تێده‌په‌ڕێ،
چه‌قین هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
هیچبوون له ئاین،
مرۆڤخوا پڕبووه له پێشه‌کیی وه‌ڵام
ماندووم له‌و چیڕۆکانه‌ی ناو نائاین بۆ ژیان ده‌مامک و خنکانی پرسیار
له سه‌ره‌تای دوێنێم و له کۆتایی ئه‌مڕۆ و سبەینێ نه‌هات
خوا ژیا، ژیان مرد له ناو مردنی خۆمدام
په‌رستگا تژی له نوستووی نه‌خۆش وانه‌ی کۆترکوژی بێژ
بۆنه‌کان رووباره خوێن بۆ پاکبوونه‌وه
پێکه‌نینان به مرۆڤ هات باڵنده، ماسی، ئاژه‌ڵ
قه‌فه‌ز نییه دۆستی فڕین، چه‌قۆی دڵۆڤان، تۆڕ به گریانی ماسی نه‌بۆته
ئاو
ئاو رژا کۆنابته‌وه به خوێنڕشتن چۆن...
ئاین کۆن و کون
خوا کۆن بووه ئاینێکی نوێ نه‌هات
مرۆڤ کۆنبووه خوای نوێی ده‌وێ
له رژانی ژیان کۆ و له کونبوونی خوا بێته‌ده‌رێ
مرۆڤ و خوا له کۆنبوون ده‌ترسن
له کونبوون ده‌ترسن مرۆڤی نوێ بێته‌ده‌رێ فێربوون بڕژێته ناو ژیان
مه‌ڕ دوورخاته‌وه له چه‌قۆ، مه‌ل بفڕێ، ماسی مه‌له‌کا، کوشتن بنێژرێ
ژیان، ژیان، ژیان...
مرۆڤ خه‌ریکی ده‌مامکگۆڕینه ناژی
با به ناو کونبوونی مرۆڤ په‌رش
خۆی بۆ کۆناکرێته‌وه خوای لێڕژاوه
کۆنبوون ده‌ڕژێته ناو مردن
مردوو مرۆڤی رژاو له کونبوونت ژیان دێته‌ده‌رێ
مرۆڤی
خ
ۆ
ر
مرۆڤی
خ
ا
ک
مرۆڤی
ئـ
ا
و
مرۆڤی
.....
....
...
..
.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|