٢٨\١٢\٢٠٢٢
مرۆڤی سارد.

فهرهاد مازێ
بەیانی، نیوەڕۆ،
ئێوارە، شەو
بیستنت خستۆتە گیرفانی بینینی خوێنەوە
بینینت خستۆتە گیرفانی بیستنی خوێنەوە
هەناسەت خوێنە
خوێن چۆتە هەناسەتەوە
لە ناو قەفەزی خوێنەوە
بیستن و بینینت پڕبووە لە خوێن
ئاڵوودەی خوێنی
ئاڵوودەبوون ترسە لە بینین
ئاڵوودەبوون ترسە لە بیستن
مرۆڤی خوێنسارد
خوێنی ساردە
تینووە بە خوێن
بە خوێن تینووە مرۆڤی خوێنسارد
وەرە دەرەوە لە بێواتایی و بێتامیی چەقۆی ناو برین
ئاوڕێک دەرەوە
ببە بە ماسی
ئاژەڵ بە
ببە بە درەخت
باڵندە بە
هەر نا ببە بە مرۆڤ
مرۆڤ بە
وەک ماسی و ئاژەڵ و درەخت و باڵندە
ئاڵوودەی ژیان بە
ژیانت خۆشبووێ
لە ناو ژیان بە
باڵێکی شین سوور
هەنگاوێکی زێڕین سەوز
ئارام بە ئاگر فێنک
بە جریوە و فڕینەوە
پۆڵێ گەڵای سەوز سێبەر
پاکیی و جوانیی شین شەپۆڵ
ساف بە رۆناکیی و سۆزەوە
چەقۆوەردان لە برین
سوتانە ژیان لە ئاگری سارد
لە ئاگری سارد ژیان سوتانە
ئاگر سارد
سوتان ژیان
سارد ئاگر
ژیان سوتان
سوتان ژیان
ئاگر سارد
بێ هەناسە و سێبەرە
لە تەرم بووە و بۆنی تەرمەدا
خەندەی ساردە بە هەڵە کەوتۆتە ئێرە
تەمە تەرمی پڕ لە گۆتە
بینینی پڕبووە لە
جەنگ
سەهۆڵە دەنگی
بیستنی خوێنە مرۆڤی خوێنسارد
باڵندە، ماسی، درەخت، ئاژەڵ، مرۆڤ
دوورکەوە لە مرۆڤی خوێنسارد
دەتخوا مرۆڤی خوێنسارد
مرۆڤی خوێنسارد دەتخوا
ئازادیی، جوانیی، بەختەوەریی
لە مرۆڤی سارد لادە با خراپ نەبی
سروشتی وێرانەیە لە ژێر سفرە
لە ناو ئاگری سارد ناژی
لەگەڵ رەنگ و گەرمی ژیان هەڵناکا
دەنگ و رەنگ و خوێنی ساردە
زیندەوەری سارد و گیانلەبەری گەرم
زیندەوەری گەرم و گیانلەبەری سارد
مرۆڤی خوێنساردە
ساردە خوێنی
مرۆڤی خوێنسارد
حەز بە ژیان ناکا
بینین و بیستنی وێرانە
ناخی کەڕ و کۆرە
خوێنی ساردە مرۆڤی خوێنسارد
مرۆڤی خوێنسارد خوێنی ساردە
ئاژەڵ بە
ماسی بە
درەخت بە
باڵندە بە
ترسناکە مرۆڤبوون
مەترسییدارە مرۆڤ
ژیانی پڕکردوە لە ئاگر
لە ئاگری سارد و لە ئاگری گەرم.
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|