١۴\١\٢٠١٠ مرۆڤی شیوعی کۆن نابێت.
هه‌نووکه‌ش ره‌نگه ئه‌و سستیه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان و دابڕانی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ، که‌مۆکه‌کی بکه‌ویته سه‌ر شانی و ده‌بێت به‌رگری له ره‌خنه‌کانیش بکات . شیوعیه‌ت کۆنی نی یه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خزمه‌تی ئه‌و ڕێبازه بکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه و گۆڕانکاری یه‌کان خۆی بگونجێنیت ئه‌گه‌رنا شیوعی نی یه شته‌کی تره . ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رباره‌ی سست بوونی حیزبی شیوعی ده‌نوسێت هه‌ق نییه مۆری کۆنی پێوه بنرێت له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی سووک بکرێت .
ده‌با ئه‌و که‌سه‌ی وازیشی هێنابێت و ئیستقاله‌شی دابێت ده‌رباره‌ی حیزبی شیوعی کوردستان بنووسێت خۆ دنیا کاول نابێت و ناروخێت . ده‌با شیوعیه‌کانی ناو رێکخستنی حیزبی شیوعی کوردستانی ئه‌وه‌نده‌یان بۆ بکرێت وا له‌وانه نه‌که‌ن ره‌خنه‌یان لێ‌بگرن و با ببنه خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ره‌ش و روته‌ی کوردستان و له‌به‌رده‌م کرێکارانی کوردستان ببنه رابه‌ر و له پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانی قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان بن و داواکاری یه‌کانیان به گوێی ده‌سه‌ڵات دابده‌ن . ئه‌وه شیوعییه‌کوردستانیه‌کانن پێ یان ناخۆشه حیزبێک که خۆی به خاوه‌نی شیوعیاتی له کوردستان بزانێت به‌ڵام سه‌دا یه‌ک[%1] ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان به‌هه‌موو چینه‌کان نه‌هێنێت ئه‌گه‌رچی شه‌ش حیزب و رێکخراوی تریشی به‌دوای خۆی راکێشابوو . جا ئه‌و شیوعیاتی یه به‌لای کێ وه کۆن و تازه و نوێ ی هه‌یه . باوی ئه‌و ره‌خنۆکانه‌ش نه‌ماوه ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی حیزبی شیوعی کوردستان بنووسێت به چاوی دوژمن سه‌یربکرێت .
ئیتر ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی ئێستاکه‌ی حیزبی شیوعی هه‌وڵبدات به روحێکی تر زمانی دیالۆگ بدۆزیته‌وه و هه‌وڵبدات بزانێت بۆچی ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵکی واز له رێکخستنه‌کانی حیزبی شیوعی کوردستان ده‌هێنن. ئه‌وا شیوعییه کوردستانییه‌کانن ده‌توانن له هه‌موو قه‌یرانێک خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و سه‌ربه‌رزانه‌ش ره‌خنه و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن بکه‌نه بناغه‌ی کاری چاکتر . من له دوو بانه‌گوازی جیاوازدا راوسه‌رنجی خۆم ده‌ربڕی وه و خۆشم به کۆنه شیوعی هیچ کاتێک نه‌هاتۆته به‌رچاو .
|