٩\٥\٢٠١١
مرۆڤ له بۆسه‌ی
ریسوابووندا.

شوان حه‌سه‌ن
حاله‌تێکی زۆر سه‌یرم هه‌یه له‌و
کاته‌ی که
ده‌مه‌وێ ئه‌و بابه‌ته‌ی
که له
مێشکمدایه بنووسمه‌وه هه‌ست به
ده‌نگدانه‌وه‌ی وشه ده‌که‌م،
تووشی نیگه‌رانییه‌ک ده‌بم
و ئاڵۆزییه‌ک سهرهداوهکانم لێ
بزر ده‌کا.
ئه‌من له‌وه ده‌گه‌م که خه‌ڵک توانای گوێگرتن و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی
سه‌رده‌می (حیزبی به‌عس)یان
نییه،
که بێگومان هۆیه‌کان دیارن. به‌س پێیانخۆشه
قسه له‌سه‌ر هه‌مان
سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی کوردی بکه‌ن به‌س دیوه
ناشیرنه‌که‌ی، که به
داخه‌وه ئه‌وه به‌شێکه له‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که
ئیش
ته‌نیا له‌سه‌ر
ریسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کرێ.
(که به
داخه‌وه
زۆر جار هه‌وڵی ناشیرنکردنی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤیش ده‌ده‌ن،
ته‌نیا بۆ
ناشیرنکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی،
له کاتێکدا هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر
ئه‌وه کۆکن که زۆرداره‌کان له
ناوه‌وه ناشیرنن نه‌ک له ده‌ره‌وه‌یان،
نه‌وه‌یه‌ک وا گه‌وره ده‌بێ
''شرێک و
فیۆنا و
که‌ره‌که و پوو'' ناسێ و... به
ده‌یان
''فیگۆر''یتریان خۆشده‌وێ که له
ده‌ره‌وه‌یان له مرۆ ناچن،
جا تکایه).
تا ئێستا چه‌ندان نووسه‌ر گوتوویانه ئه‌و ده‌سه‌لاته به
ئه‌قلیه‌تی شاخ
و به کلتووری شاخ ده‌یانه‌وێ وڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ن. چاکه، دیاره ئه‌و
رسته‌یه زۆر جوان و بریقه‌داره بۆیه
خه‌ڵک چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر
له ئێستا
گوتیه‌وه و دڵنیام
سبه‌ی و دووسبه‌ش
ده‌یڵێته‌وه.
به‌ڵێن بێ باسی ئه‌و گه‌نجانه‌تان بۆ نه‌که‌م که تا لهسێدارهشدران
دڵخۆش بوون
به‌وه‌ی که بۆ نیشتمانه‌که‌یان
ده‌بنه قوربانی، باسی ئه‌و شههیدانهشتان
بۆ نه‌که‌م که له‌وانه‌یه له شاییدا ده‌ستیان به‌ر ده‌ستی کچێک که‌وتبێ،
باسی ئه‌و کوڕهشتان بۆ نه‌که‌م که باوکی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا ده‌یگوت
کا فهرهقهتێیهکهم، باسی.....
باسی..... به‌ڵێ
باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که گرتن و کوشتنی بارزانییه‌کان و هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفال و کوشتن و
راوه‌دوونانی پارچه‌کانیتر و.....
و..... و، که
بێگومان ئه‌وانه په‌ڵه‌یه‌کی
ره‌شن به نێوچه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی
کوردستانی
باشوور، به‌ڵێ ده‌کرێ مرۆ بپرسێ ئه‌ی نیشتمانه به‌دبه‌خت و
نه‌خوێنده‌واره‌که ئه‌و هه‌موو قوربانییه تۆی گه‌یانده کوێ؟
ئه‌من ته‌نیا له‌و
که‌سانه ده‌پرسم
به‌ڵام بابه‌تییانه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، تۆ که
ده‌ڵێی کلتووری شاخ،
ئه‌دی باشه پێم ناڵێی کلتووری شار چ بوو؟
ئایه قه‌بوڵکردنی
بوونه به‌عسی و
راگواستن و به‌عه‌ره‌ببوون نه‌بوو،
سه‌ربازی سوپای ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر،
ئه‌وانه‌یتریش هه‌رچی
ده‌یگری جاش
بوون به
هه‌موو جۆره‌کانی و
راکردن له
سه‌ربازیی
(ئه‌وانیش له په‌نا پێشمه‌رگه
خۆیان شاردبۆوه که گونده‌کان
تێکچوون په‌رت بوون). ئازیزم هه‌ندێک
له‌وانه‌ی که له
په‌ناوه ته‌قه له خه‌ڵکه ئازادیخوازه‌که‌ی خۆی ده‌کا،
بێگومان کار له‌سه‌ر ناشیرنکردنی ئه‌و
سه‌رده‌مه ده‌کا،
رازییش
نییه ئه‌من به‌و بڵێم تۆ روانینهکهت بۆنی کلتووری سوپای عێراقی لێدێ. به‌س
ئه‌و به‌گژ
(نیکۆلای کازانتزاکی)دا ناچته‌وه که ده‌ڵێ بۆیه چوومه چیا
تا (که‌رامه‌ت و کبریا)ی خۆم بپارێزم، به‌س
ئه‌و قسه‌یه‌ی له ده‌می منداڵه هه‌ژارێکی
کورد پێ نه‌زانییه...
با مێژوو به واقیع و
راستگۆیی بخوێنینه‌وه، ئه‌قلیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی هه‌مان ئه‌و ئهقلیهتهیه که میسر
و ئوردن و
یه‌مه‌ن و سوریا و
چه‌ندان وڵاتی دیکتاتۆریتری پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێ.. خۆ ئه‌وان له شاخ نه‌بوون،
پێویست ناکا سووکایه‌تی به‌و که‌سانه بکرێ که له پێناو
ئازادیی خاک و وڵات
تێکۆشاون. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه به
دڵنیایه‌وه خه‌ونی
تاکی کورد
نییه، به‌ڵام
هۆشیارییه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی دروستیکردووه، خۆی چاوی له
که‌موکوڕییه‌کانی پۆشیوه،
ئه‌و کاته‌ی به
ده‌یان تێکۆشه‌ر
و ئازادیخوازی جوان چه‌که‌که‌ی فڕێ‌دا ئه‌و
رۆشنبیره‌ی که هه‌یه‌تی
به ناوی رزگارکردنی ئه‌زموون پشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی گرت.. ئێستاش که ده‌یه‌وێ لایبدا بێگومان سه‌خته میلیشیایه‌کی
حیزبی دروستکردوه و توانایه‌کی
ئابووریی چاک و پشتیوانه ده‌ره‌کییه‌که‌ش
جێگه‌که‌ی توندکردوه. به‌ڵام
ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ر سه‌لماندیان که راسته ئه‌نجامێکی خوێناویی
هه‌یه به‌س ده‌بێ بڕۆن.
بۆیه ئه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م که به‌ڵێ خه‌باتی چه‌کداریی هه‌ڵه‌ی زۆر
بوو و زۆر
شت هه‌بوو ده‌با وا
نه‌کرابا...
ئێمه ئه‌وکاته به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ر تێکۆشانمان ده‌کرد،
هه‌موو ئه‌لته‌رناتیفێکی
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌مان پێ باشبوو
(ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی جا هه‌ر چی بێ)
هه‌ڵه
بوو... به‌ڵێ هه‌ڵه
بوو... به‌س خوێندنه‌وه له
کاتی جه‌نگ و
ماڵوێرانیی
جودایه
له‌وه‌ی له
که‌ناری ده‌ریایه‌ک دانیشی و
به ئاسووده‌یی قاوه
بخۆیه‌وه
و ئه‌وانه‌ی
روویانداوه بخوێنیه‌وه..
به‌ڵام وه‌ره تۆ ئهلتهرناتیفێکیترم پێ بڵێ له‌و کاته؟ ئه‌وه به‌شێک
له راستیی تێدایه که ئێمه خه‌باتی چه‌کدارییمان وه‌ک نه‌ریتێک وه‌رگرتبوو ئه‌و کات،
(ئه‌گینا ئێستاش خه‌لک ناڕازییه
و بۆ ناچێته چیا). یاخود
ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که دژی خه‌باتی چه‌کداریی بوون چیان کرد بۆ مێژووی
خۆیان و گشتی؟ وه‌ک گوتم
رووداو هه‌یه ئێمه
له‌نێو خۆماندا تا
ئێستاش باسی هه‌ندێک که‌س ده‌که‌ین له کاتی شۆرش ده‌با دادگایی
بکرابان
(هیوادارم کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه بگاته ئه‌و راده
هۆشیارییه
داوای داگایی تۆمار بکا له‌سه‌ر هه‌موو تاوانبارێک.).
به‌ڵام نابێ تۆ
بێی کار له‌سه‌ر
ریسواکردنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵک و
قوربانییه بکه‌ی، ئه‌وانه‌ی
دوێنێ خه‌باتیان له پێناو
رزگارکردنی خاک و گه‌ل ده‌کرد ئه‌وانه ئێستا
خه‌باته‌که‌یان دیاره بۆ چیه... مێژووی سه‌ده‌ی بیست پێمان ده‌ڵێ ئه‌قلیه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی به
ناو پیشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تیان ده‌کرد چاره‌نووسی ئه‌و
میلله‌ته‌یان به‌و
رۆژه گه‌یاند،
(حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) که که‌سایه‌تییه‌کی زۆر نزیکی
حیزبی به‌عس بووه له
په‌رتووکی ته‌واو
نهێنی ده‌ڵێ:
''له
1970سه‌دام
رازیبوو تا نزیک به‌غداش بداته کورد
به مه‌رجێک کورد شه‌ڕی له‌گه‌ڵ نه‌کا، جا ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ی به‌دبه‌خت
توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ی هه‌بووبێ که پێشڕه‌وه‌که‌ی
نه‌یبووبێ.
ئێمه هه‌ر
وا خه‌بات
ده‌که‌ین؛ تۆ سه‌یر بکه به
ده‌یان نووسینی خراپ
و زانیاریی نادروست بڵاوده‌کرێته‌وه به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاته
چاوی لێدهپۆشین بۆ؟ ئه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
جوانیی تێدا نه‌مایه و وا به
ده‌ستی خۆی گۆڕ
بۆ خۆی هه‌ڵده‌که‌نی. به‌س
ئایه بایکۆتکردنی خوێندن دروشمێکی نه‌خوێنده‌وارانه
نییه؟
ئه‌دی دوێنێ نه‌بوو ده‌سه‌ڵاتمان سه‌رکۆنه‌کرد له‌سه‌ر ئه‌و کاره قێزه‌وه‌نه‌ی
که یه‌کێتی قوتابیانهکهی زانکۆی داخست.
ئاخر هه‌موو که‌س ئه‌و
راستییه
ده‌زانێ دابڕانی قوتابی له خوێندن بۆ
رێژه‌یه‌ک ده‌بێ به یه‌کجاریی،
دوایی که‌ی ده‌سه‌ڵات باکی به‌وه بووه که خه‌ڵک نه‌خوێنێ.
پشتبه‌ستن به
ئیسلامیی سیاسی ناچێته خانه‌ی خۆکوشتن؟ باشه بۆ ده‌یکه‌ن؟
که هه‌موو
که‌س ئه‌و
راستییه چاک ده‌زانێ که کورتترین پێناسه بۆ ئیسلامیی سیاسی
قهبولنهکردنی ئه‌وانیدی و
له‌ناوبردنیانه
(تکایه دینداریی نه‌ک قه‌ده‌غه‌نه‌کراوه
به‌ڵکو پشتیوانییه‌کی چاکیشی لێده‌کرێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات). گیانه
به‌س دوو
مانگه خۆپیشاندان کراوه هه‌موو ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن به ئه‌هلی
و حیزبی بۆنی خوێن و
بارووت
و جوون و
سووکایه‌تی و
تا دوایێی لێدێ.
نه‌ک باسی مافی ئافره‌ت و
نه په‌روه‌ده‌کردنی منداڵ و
مه‌ترسییه‌کانی
راگه‌یاندن له‌سه‌ر منداڵ و نه
ئه‌ده‌ب و...
هتد.
ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێ شه‌ڕ
و... شه‌ڕ...
پێم ناڵێن بۆ؟
ئه‌ی ئێمه
ره‌خنه‌مان له
رابردوو نه‌گرت که ئه‌و جاره وریا
بین...
هۆشیارکردنه‌وه له
ململانێ دانه‌بڕین...
به‌س کوا؟؟؟
به‌ڵێ ده‌سه‌ڵات
هه‌موو شتێکی ناشیرن
کردوه و گوێ له
که‌س راناگری،
به‌س ئێمه‌ش تووشی هه‌مان
ده‌رد بووین.
ئه‌وه
نییه به
سۆز رووداوه‌کان ده‌خوێنینه‌وه و قسه‌مان تا
ئێستاش له‌سه‌ر ئازاتربوونی شوێنێکه له
شوێنێکی‌تر و به
بێ گوێدانه هۆیه‌کان،
ئه‌دی ئه‌وه
نییه خه‌ڵکێک هێنده‌ی ئاگاداری کووچه
و کۆڵانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانه ئاگاداری ناوچه‌کانیتری وڵاته‌که‌ی خۆی
نییه و که‌چی سه‌ره‌تا نووسینه‌که‌شی
به‌وه ده‌ست پێده‌کا که کوردستانییه.
له جیاتی ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یه‌ک بکا دێ
گیانه
قێزه‌وه‌ن و
شارچیهتییهکهی خۆی نیشان ده‌دا،
ئاخر من ته‌واو له‌وه دڵنیا
بوومه که هه‌ر که‌سێک ئه‌و پرسیاره بکا بۆنی شارچیهتیی لێدێ که
بۆ هه‌ولێر
راناپهڕی،
یه‌که‌م بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی نیشانده‌دا
و دووه‌م
بێ ئاگایی و
گرنگیی نه‌دانی به بهشهکانیتری وڵاته‌که‌ی خۆی
نیشانده‌دا
(به‌ڵێ له
سه‌ره‌تادا وا نیشاندرا که
مه‌به‌ستیان
له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی
پارتییه.. به‌س به
داخه‌وه زوو بازاڕی شارچیهتییان پێ گه‌رمکرد)، ئه‌وه
ئه‌و ئهقلیهتهیه که ئێمه هه‌مانه
و سیاسه‌تی پێده‌که‌ین و به
داخه‌وه
وا منداڵهکانیشمانی پێ په‌روه‌رده ده‌که‌ین،
ئه‌رێ ده‌بێ له هه‌شتایه‌کان
چۆن بووبین له
کاتێکدا هه‌ر کوردی و که‌مه‌ک عه‌ره‌بیمان ده‌زانی؟!؟!؟!
ئێستا
بڕۆ سه‌یر بکه له هه‌ر شارێکی گه‌وره‌ی ئه‌وروپی که پڕه له کۆمه‌ڵه‌ی
کوردی و که‌مینه‌یه‌کی خه‌ڵکیش هاتوچۆیان
ده‌که‌ن.. ئاخر ئێمه کلتووری
ههندهرانیشمان تێکدا!
ئێمه ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی که تا
ئێستا بۆ
راپه‌ڕینی
(91)مان هه‌یه
که بریتییه له خوێندنه‌وه‌یه‌کی
داخراوی نێوخۆیی و ناوچه‌گه‌ریی و شارچیهتیی و ئیش‌کردن له‌سه‌ر
جیاوازییه‌کان. هه‌مان لێکدانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و
رووداوانه‌ی
دوایی، بێ ئه‌وه‌ی دانیشین و قسه له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کان بکه‌ین، گه‌ر هه‌وڵی
له‌یه‌ک نزیکبوونه‌وه بده‌ین و ده‌سه‌ڵات به به‌ناو
ئۆپۆزسیۆن دا‌غ نه‌که‌ین و نه‌یێین پارتی و یه‌کێتی بگۆڕینه‌وه به
گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ،
ئه‌و مه‌رج و ئامانجانه‌ی که هه‌مانه ده‌بێ هه‌مووان بگرێته‌وه،
ئه‌و ئه‌قلیه‌ته که توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵات
و جێگرتنه‌وه‌ی
نییه بۆ بمینێ؟
با هه‌روا نه‌بین سه‌ره‌تای ههڵستانهوهمان بۆنی نسکۆ و تێکشکانی مرۆڤی کوردی
لێبێ.
خه‌ڵکه‌کی زۆر
پێیوایه ئه‌و بارودۆخه به گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی
رزگار
ده‌بێ، ئه‌من ناڵێم
ناکرێ و نابێ، به‌س به
داخه‌وه ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به
گشتی ده‌یبینێ ئه‌وه‌یه که ئێمه وه‌ک تاک وێرانین و ئیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌کان
ناکه‌ین و
ئاڵۆزی ده‌که‌ین.
قوناغه‌کان گه‌رچی به ئازار و
ماڵوێرانیی ده‌ڕۆن،
ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵیی که
خه‌ونی زۆرینه بوو،
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنیه‌وه ده‌ستده‌کا به له‌باربردنی ئه‌و خه‌ونه
و قێزه‌وه‌نکردنی خۆی،
تا ده‌گاته ئه‌و
رۆژه‌ی له جیاتی کار
و کرده‌وه چاکه‌کانی پارێزگاری لێبکه‌ن،
ئه‌وه ده‌یبینین
به خۆی تۆپ و ده‌بابه‌کانی ده‌روازه‌ی مێژووی گرتووه و نایه‌ڵێ لاپهڕهیهکتر
بکرێته‌وه. وه‌ک گوتم ده‌سه‌ڵات
ریسوابوونی خۆی به هه‌موو کووچه
و کۆڵانه‌کانی شار هه‌ڵواسیوه.
خه‌لک و ده‌سه‌ڵات متمانه‌یان
به یه‌ک نه‌مایه،
به‌س کوا ئه‌و هێزه‌ی که ده‌توانی ئه‌و خه‌ڵکه کۆ بکاته‌وه؟
ئه‌وه‌ی
سه‌رده‌می ههشتاکانیشی به
بیر نه‌یێ که
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی
و بزوتنه‌وه‌ی کوردی له
چ بارودۆخێکدا بوون و
په‌یوه‌ندیی خه‌ڵک
چۆن بووه به
جیهانی ده‌ره‌وه،
ده‌کرێ له ئاڵۆزیی ئێستا بگاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه
که زۆر سه‌خته به‌رگریکردن له
میلله‌تێکی ئه‌وها.
که ویستی گۆڕان و
خۆ به شارستانیی
بوونی نه‌بێ..
ئاساییه له
جیاتی تاوانباران دادگایی
خه‌ڵکه ئازادیخوازه‌کانی بکا،
که هه‌ر
چۆنێک بێ به‌رامبه‌ر زۆردار
و سته‌مکاران وه‌ستانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|