٢٧\٩\٢٠١٤
مرۆڤ لە نێو سروشت
ون و چەندە بچووکە!

دەریا
جوانیی سروشت خه‌ڵاتێکه که نرخاندن و
سوپاسگوزاریی ده‌رده‌خا.
به کردنه‌وه‌ی چاوه‌کانمان و تێڕامانمان ده‌ست پێبکه‌ین.. که چاوت هه‌یه
و ده‌توانی بیکه‌یته‌وه که به رێکیی و جوانیی ره‌نگه‌کان ئاماده کراون
بۆ ئێمه که هه‌میشه ده‌گۆڕدرێ بۆ خۆشییه‌کی پاک، ته‌ماشای ئاسمان بکه..
ئێمه زۆر به که‌میی ته‌ماشای ئاسمان دەکەین و زۆر به که‌میی تێبینی
جیاوازییه‌کان ده‌که‌ین.. له کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی تر له‌گه‌ڵ هاتن و
رۆشتنی هه‌وره‌کان ئێمه تەنیا بیر له که‌ش و هه‌وا ده‌که‌ینەوە و تا
له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌واش بیر له زانیاریی پتری که‌ش و هه‌وا ناکه‌ینه‌وه..
ئێمه تەنیا بیر له باش و خراپیی که‌ش و هه‌وا ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌م
کاته‌دا که‌ش و هه‌وایه‌کی خۆشی هه‌یه.. له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌ک بێ
که هه‌رگیز له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته و شێوازی ئەو هه‌ورانه له
ئاسمان هه‌رگیز وه‌ک ئه‌وه نابێ که ئێستا هه‌یه.. چاوت بکه‌وه ته‌ماشا
بکه.
ته‌ماشای رووکەشی ئه‌و که‌سانه بکه لە وێنەدا بەرانبەر سروشت که
بینیوته هه‌ر یه‌کێک له‌وانه چیرۆکێکی جوانی هه‌یه له پێش رووکه‌شییه‌وه
چیرۆکێک که تۆ هه‌رگیز ناتوانی بیپێوی نه‌ک تەنیا چیرۆکی تایبه‌تی
خۆیان به‌ڵکو چیرۆکی باپیرانیشیان.. تا ئێستا هه‌مومان ده‌گه‌ڕێینه‌وه
و له‌و کاته‌دا و له‌و رۆژه‌دا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانبینی هه‌موو
ژیانی نه‌وه‌کان و له هه‌موو ناوچه‌کانی جیهانه‌وه پێکەوە کۆده‌بێته‌وه
و لێره تۆ ده‌بینن وه‌ک جوولاندنی ئاو.. ئه‌گه‌ر تەنیا تۆ دڵت بکه‌یته‌وه
و بخوێنیته‌وه.. مۆسیقا کە مامۆستایەکی ئارام بەخشە.
چه‌مکی جوانیی بۆ یه‌که‌مین جار له لایه‌ن فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (بۆمگارتن)
به‌کارهاتووه له ساڵی ((١٧٣٥ی ز، پرۆفیسۆر بووە لە مێژوو و بایۆلۆژیی،
لە شاری (وۆلفنئتل) لە دایک بووە، سروشت بەشیک بووە لە جوانیی، جوانیی
خۆی له خۆیدا واتایەکی په‌رشوبڵاوی هه‌یه، ئه‌م په‌رشوبڵاوه‌ش
نادیاریی به چه‌مکی جوانیی به‌خشیوه، چونکه جوانیی به پێی هیچ
پێوانه و ده‌ستوورێکی تاک ره‌هه‌ندیی ناناسرێ، چونکه جوانییه، تەنیا
بیرێک نییە له ده‌ره‌وه‌ی کاره‌کاندا، تەنیا ئایدیایه‌ک نییە شوێنپێی
هه‌ڵگرین و تەنیا هه‌ستێکیش نییە که بیدرکێنین، تەنیا خولیا و ئاره‌زووەکیش
نییە گوزارشتی پێبکه‌ین، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی گشتگیریی له ناوه‌ڕۆک
دایه به هۆی داهێنانه‌وه روخساری ئاشکرا ده‌بێ، ئه‌و داهێنانه‌ش ره‌هه‌ندگه‌لێکی
بۆ جوانیی ئافەریدە کردوە، که هه‌ر یه‌که‌یان ته‌واوکه‌ری ئه‌وی
تریانه، له رێگه‌ی دیارکردنی ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌شه‌وه جوانیی
ده‌توانێ ره‌هایی چه‌مکی خۆی وه‌رگرێ.
جوانیی بوونێکی بابه‌تیی سه‌ربه‌خۆیه و په‌یوه‌ندیی به مێشکه‌وه
نییە تا ده‌رکی پێبکا، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی مێشک‌دا بوونی خۆی
ده‌سه‌لمێنێ به جۆرێک ، شایه‌نی ده‌ستکارییکردن نییە، ئه‌و جوانییە‌ش
رۆح بۆ خوا به جه‌سته ده‌بێ، که ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌کانی
سوکرات و ئه‌فلاتون و هێگڵه، که زۆر به روونیی له پێناسه‌که‌ی ئه‌فلاتوون
بۆ جوانیی ده‌رده‌که‌وێ، که به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌کا، جوانیی
بریتییه له گەوهەرێکی بێ ره‌نگ و بێ فۆرم و بێ بارسته، که هه‌ستی
مرۆڤ ده‌رکی پێناکا، چونکه دووه‌می راستییەکی نه‌بینراوه، که چاوی
ئاسایی له ئاستی بینینیدا نابینانه‌یه، به‌ڵام چاوی رۆح تەنیا له
ژێر کاریگه‌ریی ئه‌وینی وا پێڵوه‌کانی هه‌ڵدێنێ توانای بینینی ئه‌و
گەوهەرەی هه‌یه، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه هێگڵ جوانیی ده‌خه‌ملێنێ
به ئایدیایه‌کی ره‌ها ره‌هاییشی له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له
سه‌رووی بیری مرۆڤەوەیە و ناتوانێ هه‌ستی پێبکا، هه‌روا ئه‌فلاتون
ئاماژه به جوانیی راسته‌قینه ده‌کا و جودای ده‌کاته‌وه له
جوانییه‌کی فریه‌فی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گوڵێک به نموونه ده‌هێنمه‌وه؛
گوڵ ده‌پشکوێ له سه‌رەتادا جوانییە‌کەی پتر دەبی، به‌ڵام له ماوه‌ی
ئه‌و گۆڕانه‌دا واته پشکفتنی گوڵه‌که ئه‌و جوانییە بەرە بەرە که‌م
ده‌بێته‌وه تا له‌نێو ده‌چێ له‌به‌رئه‌وه ئه‌وە جوانییە‌کی راسته‌قینه
نییە!
جوانیی راسته‌قینه لای ئه‌فلاتوون له ئه‌ندێشه و بیر دایه،
جیهانێکی ئایدیالییە ئه‌و جیهانه ئه‌و هەمییشەییە که هه‌رگیز ناگۆڕێ
و نامرێ و لەنێوناچێ و که‌میش ناکا هه‌موو کاتێکیش له هه‌موو بارێکیش
هه‌ر ره‌نگینه.
جوانیی سروشت.. زۆرێک له‌و باروه‌ڕه‌دان جوانیی تەنیا مرۆڤــ هه‌ستی
پێناکا، به‌ڵکو گیانله‌به‌رانیش چەشە و چێژ له‌و جوانییە وه‌رده‌گرن،
داروین له تیۆری بایۆلۆژییدا ئه‌وه ده‌رده‌خا که ئه‌م تیۆره ره‌گی
داکوتاوه له گیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێکدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
کلامیدۆساریا به نموونه ده‌هێنێته‌وه که ده‌توانێ چێژی جوانیی بکا
و بۆی بچێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش جۆره باڵنده‌یه‌کی مێ هه‌ن ئارەزوویان لە
ره‌نگی ده‌رخشان و شتی ده‌نگی خۆشە، چونکه سروشت ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ر
له‌دایک بوونی مرۆڤــ هه‌بووه، ئه‌م جوانییەشی ئافەریدە نەکردوە بۆ
دابینکردن و ئامزیده‌بوونی هه‌سته‌کان، مرۆڤ هه‌روه‌ک ده‌ڵێن (سروشت
گوڵی جوانیی ئافەریدە کردوە له پێناو مرۆڤ) به‌ڵکو بۆ ئه‌و مێش و مه‌گه‌زانه
ئافەریدەی تا لێی نزیک ببنه‌وه په‌ره به خۆیان بده‌ن، که‌واته هه‌ڵستانی
سروشت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جوانییە له‌پێناو مرۆڤ و گیانداره‌کانی
نییە، به‌ڵکو له پێش هه‌موو شتێکه‌وه به‌رهه‌مهێنانی جوانییە‌که‌ی
درێژه‌پێده‌ره به مانه‌وه‌ی راگرتنی زیندوویه‌تی خۆی، بێ گومان
دروستبوون و رواڵه‌ت و بابەتییبوونی سروشت ئاکامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
سروشته له پێناو مانه‌وه.
جوانیی خۆیی به پێی ئه‌م هه‌ڵوێسته بریاردانی جوانیی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ عه‌قڵی مرۆڤ، چونکه جوانیی خۆی بوونی نییە، به‌ڵکو لێکدانه‌وه‌ی
عه‌قڵه‌کانی مرۆڤ ئه‌و خەسڵەتە به شته‌کان ده‌به‌خشێ، چونکه عه‌قڵ
جوانییە‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ش تایبه‌تمه‌ندیی
بۆ دیار ده‌کا، که بیریش یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییە‌کانی عه‌قڵ، له‌م
روانگه‌یه‌شه‌وه (کانت) ده‌ڵێ (جوانیی جگه له بیری مرۆڤ به‌ولاوه
هیچی تر نییە).
که‌نه‌دا /
ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|