٣\١\٢٠١٥
مرۆڤ
مریشک نییە خوایه.

فه‌رهاد مازێ
پێڵاوی لاستیک هه‌یه
و پێڵاوی چه‌رمیش هه‌یه و پێڵاوی
تریش.
باڵنده‌ی جوان هه‌یه و باڵنده‌ی قه‌فه‌زی
هه‌یه و باڵنده‌ی تریش.
گه‌لی غه‌مبار هه‌یه
و گه‌لی شادیش هه‌یه
و گه‌لی تریش.
ئاژه‌ڵی ماڵیی هه‌یه
و ئاژه‌ڵی کێوی هه‌یه و ئاژه‌ڵی
تریش.
نه‌ته‌وه‌ی ئازا هه‌یه و نه‌ته‌وه‌ی حیزیش
هه‌یه و نه‌ته‌وه‌ی تریش،
خواردنیش هه‌روا، جلوبه‌رگ
و جه‌نگاوه‌روگان و
خه‌بات و خاکیش،
کار و تڕ و باخچه
و بارانیش، ئاشتی و چه‌ک و چه‌پڵه و
گیتاریش،
زیندان و با و شیعر
و ئاوێنه و پژمینیش،
گریان و پێکه‌نین و
کات و هێڵکه و
جه‌نگیش، وای له جه‌نگیششش.
- زۆر
جاران که‌ریمی بابم ده‌یگۆت له‌وه‌ته‌ی له داکم که‌تیمه خوارێ
نانه‌کی به (ئیسره‌حات)م
نه‌خواردیه، وای له کوردبوون و ترحێو له
مرۆڤ.
+ منیش ده‌ڵێم ژیان قوتابخانه‌یه‌که
و ئێمه له پۆڵی گوو داین،
له‌وه‌ته‌ی له دایکم بوویمه گووه‌کی به ئارامییم
نه‌کردیه و هه‌موو گیانم چاو
بووه و ژیانیشم یا
راکردن، یا
خۆشاردنه‌وه بووه، ده‌زانم هی مرۆڤ بوونمه
و تووڕه‌م له
تۆ تڕکه‌ن مرۆڤ، تڕحێو له ژیان ، ترحێو
له مرۆڤ.
مرۆڤی گه‌وره هه‌یه و مرۆڤی بچووکیش
هەیە و مرۆڤی تریش.
مرۆڤ هه‌یه ده‌ستی به گیرفانیه‌وه گرتیه
و به دوای ورگیه‌تی.
مرۆڤ هه‌یه بێ گیرفان و ده‌سته و بێ
شتی‌تریش.
مرۆڤ هه‌یه خاوه‌ن ئەندێشەیە و به دوای
خه‌ونیه‌تی.
مرۆڤ هه‌یه له ئاوێنه‌ی ره‌شیشدا
خۆی ده‌بیینی و له شتی تریش.
مرۆڤ هه‌یه سه‌ما له‌گه‌ڵ گورگ ده‌کا و
سێکس لەگەڵ فریشته
و ناو ده‌می مار ماچ ده‌کا
و شتی تریش.
وای له تاریکیی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ.
مرۆڤ هه‌یه شه‌یدای ئازادییە و له جه‌نگ
دایه و له شتی تریش.
مرۆڤ هه‌یه هێنده روونه له ئاو و
رۆناکیی ده‌یبینی
و له شتی تریش.
چه‌ند جوان و رۆشه‌ن و
رۆناکه ناوه‌وه‌ی مرۆڤ.
مرۆڤیش هه‌یه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی داوه‌ته با، با
دێ با نایبا، چه‌نده جوانه با
بابابابا.
له ژیانمدا به دوو کاری مرۆڤه‌وه زۆر
سه‌خڵه‌تم، گووکردنی و گووخواردنی داوه‌ته
با، گه‌وره‌یه مرۆڤ، باش ته‌نها بایه وه‌ک
با، با هه‌موومان پێکه‌وه بایه‌ک لێده‌ین
بۆ با، با ته‌نها نه‌بێ با، پپپپتتتتتتتتت.
مرۆڤ هه‌یه گوودانه، گوریسه،
گولله‌یه، گۆڕه،
گه‌واده.
مرۆڤ هه‌یه گوڵه، گوڵدانه،
گوڵزاره، گه‌وره‌یه، گرانه.
چه‌ند جوان و قێزه‌ونه مرۆڤ،
وای له پووچیی مرۆڤ و گه‌وره‌یی
مرۆڤ، ده‌جه‌نگێ و تێیڕیت مرۆڤ..
مریشک حه‌ز له مریشک ناکا
نه ده‌یخوا و نه ده‌یکوژێ و نه ده‌یگێ
زۆر په‌ڵه‌وه‌ری تریش.
مه‌ڕ حه‌ز له مه‌ڕ ناکا
نه ده‌یخوا و نه ده‌یکوژێ و نه ده‌یگێ
زۆر ئاژه‌ڵی تریش.
کۆتر حه‌ز له کۆتر ناکا
نه ده‌یخوا و نه ده‌یکوژێ و نه ده‌یگێ
زۆر باڵنده‌ی تریش.
مرۆڤ حه‌ز له مرۆڤ ناکا
ده‌خوا و ده‌کوژێ و ده‌گێ،
ێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ.....
به مرۆڤبوون پژمینم دێ، به ئاین و ئایدیۆلۆژیا
و بیبه‌ری تیژ و توونیش
له بیر مه‌که‌ن مرۆڤ خوایه و، خواش مرۆڤه
خوا ، پژمینم دێ
له که‌س نه‌بووه و که‌سی لێنه‌بووه خوا،
پژمینم دێ
خواش مرۆڤه و مرۆڤیش خوا،
پژمینم دێ
وای له خودا، وای له مرۆڤ، پژمینم دێ
گه‌ر من هێنده ئەشقت نه‌بوومایه
ده‌مگوت (بتخۆم!) مرۆڤ، دیسانه‌که‌وه تێیڕیت مرۆڤ م ر ۆ ڤ
تۆزێ ئارام و بێده‌نگ به مرۆڤ،
پژمینم دێ، ده‌مت داخه ئه‌و زۆڕه‌و‌ییە‌ت
له زه‌ڕین ده‌چێ مرۆڤ، گوێگره مرۆڤ،
پژمینم دێ
ئاو نان ئازادیی
ته‌نیا په‌رداخێک تیشک به‌سه بۆ ئاوه‌دانیی..
٣١\١٢\٢٠١٤
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|