١٠\١\٢٠١٠
مرۆڤ و مرۆڤایهتیی.

عەبدولوەهاب عەلى
ئێمە هەموومان وەک مرۆڤ دەناسرێین یاخود پێناسە و ناوزەد دەکرێین ،
بەڵام ئایا تاچەند وایە و تاچەند ڕاستە و گومان هەڵناگرێ ؟! ئایا
هەمووزیندەوەرێکیش لەئاکارو بوون وسروشت و ژینگە و هەڵس وکەوت و توانا
و هێزى بیرکەوتنەوەییدا ئەوانیش وەک زیندەوەر ناوزەد دەکرێن یاخود نا
؟!! ئایا دەتوانین بەهەموو مرۆڤەکان بڵێن مرۆڤ ؟ یاخود
بەهەمووزیندەوەرەکانیش بڵێین زیندەوەر ؟! ئایا وەڵامەکە ئەوەنابێت
کەنەخێر هەموومرۆڤەکان وەک مرۆڤ نین وەک ئەوەى زیندەوەرەکانیش هەموویان
وەک زیندەوەر نین ، چونکە مرۆڤەکان پۆلێن دەکرێن وبەسانایى
جیادەکرێنەوە لەیەکتر، لەرووى قەوارەوقەڵەوى و لاوازى ودرێژى وکورتى
وڕەنگ وسیما و پێکهاتەى بایەلۆژى وجەستەیى وناخ وهەست ونەست و ئاست و
تواناى بیرکردنەوەوئیدراکیان و هەروەها لەرووى هێز و وقودرەتیان
بەسەرشت وتەن و مرۆڤ و زیندەوەرەکانى تردا، یاخود ژینگە و سروشت و
شێوازى ژیان وگوزەران و تواناى ئابوورى وحەزو غەریزەکانیانەوە ،
ئەمەجگە لەبوارەکانى ڕواڵەت ومیتودى ژیانى ڕۆژانە وخواردن وهەڵس وکەوت
وپۆشاک وڕووشاک و تێڕوانیان بۆخۆیان وبەرامبەرو دەووروبەرەکانیان ،
کەواتە هەموو مرۆڤەکان لەم بوار و ڕووانەوە لێک وپێک ناچن، کەواتە
بەغەریزە مرۆڤ جیاوازە یاخود بابڵێن بە (فطرى)لەیەک
جودان، هەرلەبەرئەوەشە کە ناتوانین بڵێێن هەموو مرۆڤەکان لەیەک دەچن یا
وەک یەک نین!! چونکەلەناخ وبیرکردنەوە و هێز و هزر وتواناى بیرکردنەوەو
ئیدراکدا وەک یەک نین ، کەواتە هەموومرۆڤەکان ناکەونە خانەى مرۆڤەوە ،
وەک چۆن هەمووزیندەوەر وبوونەوەرەکانى تریش وەک یەک نین و وجیاوازن
لەهەمووڕووێکەوە، جا ئەگەر ئەو مرۆڤ و زیندەوەر و بوونەوەرانەش لەیەک
بنەچەو ڕەچەڵەک و ڕەگەزیش بن !! بۆنموونە مرۆڤ هەیە وەک دڕەندەیە و
زیندەوەرێکى دڕەندەش هەیە بۆتە مرۆڤ دۆستێک و هەمووئاکار و سیما و
ڕواڵەتەکانى دڕندەیى دەرکیى ودیارەکانى لەخۆى تەکاندووەو لە زۆربەى ڕوو
و بوارەوە هەڵس وکەوت وئاکارەکانى خۆى گۆڕیوە ولەگەڵ مرۆڤەکانى ترو
زیندەوەرەکانى ترو ودەور وبەرو ژینگە نوێکەى خۆى گونجاندووەو ڕەووتى
ژیان دەکات و وەک بڵێى خۆی دەگونجێن و هەڵدەکات ، کەچى مرۆڤ هەیە
بەخیلەو هەرگیز ناگۆڕدرێت ، ڕەزیلە، دڵپیسە ، سپڵەیە، چاوپیس ودەم پیس
وداوێن پیسە ،خۆپەرستە ، کەم فرسەتە، درۆزنە ، فاڵچیە ، فێڵبازو
تەڵەکبازە ، دەست بڕو دووڕووە ، ئاشوب گێڕو فیتنەچیە!!دزووچاوبرسیە!!
چاوى لەماڵ وسامان وکەرامەت وشەرەفى مرۆڤى ترە. تەمەڵ و تەوەزەلە ،مشەخۆرە،
نەزان وگێل وگەوجە، بێ چاو و ڕووە،بێ حەیاو بێ بەهایە، بڕواى بەهیچ
پیرۆزییەک نیە، هیچ شتى پێ عەیب و عار و تانە نیە !!ڕسوایى بەسەربەرزى
و ژێرکەوتنیش بەسەرکەوتن دەزانێ و وهتد.......
ئائەم جۆرەخەسڵەتانەى کەبەکورتى لەناو هەندێ کۆمەڵگاو مرۆڤەکاندا باوە
لەم جیهان و ژیانەدا، ڕووى ناشیرین وقێزەوەنى مرۆڤە دڕندەکانن، ئەم
دڕەندە مرۆڤانە چێژ ولەزەت لەئازاردانى مرۆڤە بێگەرد و پاکەکانى تر
وەردەگرن ، بۆیە ئەو جۆرە بەناو مرۆڤانە، تانەن بەسەر تەوێڵى مێژوویى
مرۆڤایەتیەوە! ئەم دڕەندەمرۆڤانە گورگ و جڕ و جانەوەرن و لەپێست و
ڕواڵەتى مرۆڤدا خۆیان دەنوێنن ..... کەچى سەیر لەوەدایە هەندێ لە
زیندەوەرە دڕندەکان وەک شێر و پڵنگ وگورگ و وورچ وبەراز و رێوى وسەگ
ودەڵەک وکەمتیار و باز و هەڵۆ هتد....، کەنموونەى دڕەندەى
چەنگڵستانەکانن ، دەگۆڕدرێن یاخود دەتوانرێ بگۆڕدرێن و وماڵی ودەستەمۆ
بکرێن ، کەچى ناتوانرێت دڕەندە مرۆڤەکان بگۆڕدرێن یا خۆیان بگۆڕێن هەتا
بژین ومابن ، ناتوانین دڕەندە مرۆڤەکان چارەسەربکەین وئەو ئەتوار
وئاکار وخووڕەوشت وخەسڵەتانەى هەیانەو خوویان پێوەگرتووە هەرلەشیرى
هەتا پیرى پێیان تەرک بکەین !! ناتوانرێت لەدڕەندەمرۆڤەوە و بیانکەیتە
مرۆڤ دۆست، یان مرۆڤ ، بەو مانایەى مرۆڤى پێ پێناسە دەکرێت !!
مرۆڤەکان لەکۆمەڵگاى پێشکەوتوودا، تەنیا بۆخۆیان و دەوروبەرەکەیان
وخێزانەکانیان ناژین ،بەڵکو مرۆڤەکان هەموویان بۆ مرۆڤەکانى تر دەژیین
و هەموو پێکەوە یەکترى تەواودەکەن و پرۆسەى ژین وژیان بەئەنجام
دەگەیەنن ، دوێنێ وئەمڕۆیان بنیاد ناوەو چاویان بڕیوەتەسبەینێ و
داهاتووى یەکتر ، کەچى دڕەندەمرۆڤەکان ، هەر بۆئەو سات وکات وچرکەیە
وەک گوورگ بۆ ورگ دەژین !! وەک بەراز غەریزە بێسنوورەکانى خۆیان پر ِو
تێردەکەن !! کورد گووتەنى (گوورگن لەپێستى مەڕدا) کەواتە ،
مەترسیدارترین دیاردە لەناو کۆمەڵگایەکدا کە سەرهەڵبدات وتەشەنە بکات ،
ئەوەیە کە دڕەندەمرۆڤەکان ئەوانەى بیرکردنەوەیان لەپانتایى ورگ ولەپانى
گەڵ ولەقوڵى گیرفانیان تێ ناپەڕێت و کەچی ژمارەشیان لەزۆربووندابێت !!!
ئەمە لەڕاستیدا کارەساتە و دەبێت بەرى لێ بگیرێت و ژمارەیان کەم
بکرێتەوە و چارەسەربکرێت یاخود نەخۆشخانەى نەخۆشیە دەروونى
وسایکۆلۆژییەکانیان بۆدابین بکرێت ، یان وەکو شاڵاوێکى سەرتاسەرى
ونیشتمانى بەرپابکرێت !! لەژێر درووشمى (تا دڕندەمرۆڤەکان کۆمەڵگەکەیان
نەخواردووین بافریادڕەسى ئەمڕۆى خۆمان و سبەینێ نەوەکانمانبین).
دیارە بۆ بەرز کردنەوەى دروشمێکى لەم جۆرە ،زۆر کەرەسە و پێویستى و
پێداویستى و تواناى مرۆیى و مادى و مەعنەویمان گەرەکە ، لەوانە :ـ عەقڵ
، مەنتق ، راستگۆیى ، لەخۆ بووردەیى ، لێبووردەیى ، ئارام و دان بەخۆدا
گرتن ، کات ، پارەو سەرمایە ، راست پەرستى ،خۆشەویستى ، خۆنەویستى و
ئیتر یەک دنیا پێداویستى تر ، چونکە دڕندە مرۆڤەکان خوێن مژن و نەک هەر
تەنیا گۆشتمان دەخۆن بەڵکو ئێسکەکانیشمان تێک دەشکێنن و دەیکرۆژن ،
ئەوانە هەرگیز توینێتیان ناشکێت و دەم و چاو برسین و وەک بەرزاو گورگن
و تێر ناخۆن ، ناوگەڵ برسین ، غەریزەدارو غەدارن ، بێئابڕوون و شەرم لە
هیچ عەیب و عارێک ناکەن ، دەم و دەست لە هیچ ناپارێزن ، گەر وابڕوا و
ئەم دڕندە مرۆڤانە هەروا دەرفەتیان بۆ بڕەخسێ و بەردەوام بن ، ئەوا نەک
مرۆڤە جوان و پاکەکانى ناو ئەم کۆمەڵگاو وڵاتە ئازار دەدەن ، بەڵکو
وڵاتەکەشمان لوش دەدەن !!!..،
بۆیە پێش ئەوەى کار لەکار بترازێ دەبێت مرۆڤە جوانەکان و کۆمەڵگا و
دەسەڵات هەموو دڕندە مرۆڤەکان یا پەراوێز بخەن یا مۆڵیان بدەن و
دوورییان بخەنەوە لەناو خەڵکدا ، بۆ ئەم هەنگاوانەش هەزارو یەک رێگا
چارە هەیە . بۆ ئەوەى مرۆڤەکانى تر هەموومان وەک ئینسان بۆ ئینسانیەت
بژین نەک تەنیا هەر بۆخۆمان و بەس ، بۆیە دەڵێم زۆر ئاسانە مرۆڤ ببێتە
دڕندە مرۆڤ ، بەڵام قورسترین و گرانترین و ئاستەمترین کار ئەوەیە ، چۆن
مرۆڤ وەک مرۆڤ ببێتە مرۆڤ و و بۆ مرڤایهتیی بژى!!!!!
|