مرۆیە نەخۆشەکەى
کوردستان،
لە حکومەتى حزبەوە بۆ حکومەتى کۆمپانیا.

مەسعود عەبدولخالق
دەوڵەتى عوسمانى دواى حەفت سەدە ئینجا پیربوو، یەکەم کەس کە ناوى لێنا
(دەوڵەتى پیاوە نەخۆشەکە) قەیسەر نیکۆلاى روسیا بوو، بەڵام حکومەتى
خۆمان هەر لە رۆژى لەدایکبونەوە نەخۆشە، نەخۆشیەکەشى لە دوو حیزبى
نەخۆشى (موزمین)ەوە هاتووە، وەکو زوحاک بەمێشک دەژین و نیوەى بودجەى
کوردستان بۆ خۆیان دەبەن و هەر نەخۆشیشن، ئەوەتا (9) ساڵە پرۆسەى
یەکگرتنەوە بەڕێوەیە هێشتا تەواو نەبووە، کەچى هەردوو ئەڵمانیا یاخود
هەردوو یەمەن هەفتەیەکى نەبرد دوو دەوڵەتیان یەکخستەوە، لە یەکگرتنەوەى
ئەو دوو حکومەتەى کوردستان بە شێوازێک پێکهاتون کە هەر جیابونایە چاکتر
بوو، ئەویش شێوازی (تەوافوقى دیارشى)یە، تەوافوقى هەر خۆى وێرانکەرە، چ
جاى (دیارشى)یشى لەگەلڕ بێت، ئینجا تەوافوقى تەنها لەو وڵاتانە
پەیڕەوکراوە کە دوو میللەتى جیاى لێ بووە، وەک (چیکۆسلۆفاکیا، قوبرس،
لوبنان) و وێرانیشى کردوون.
دەردێکى مەزنتر کە حکومەتى کوردستانى نەخۆش کردووەو بەرەو مەرگى بردووە،
سەرەڕاى گەندەڵى و بەرتیل و بێ سەروبەرى و خەڵکى ناشایستە.. ئەوا
چینێکى (براهمایى) لەنێو حیزب و حکومەت و کۆمەلڕ دروست بووە، کە لە
بەرپرس و بازرگان و دکتۆر و دەرەبەگ و مەلەفدارەکانن، وەک دڕندە وان،
تەنها بەرژەوەندى خودى خۆیان رەچاو دەکەن، ئەو چینە حیزب و حکومەتیان
داگیرکردوەو یەخیان کردووە بۆ بڕٍیارى کۆمپانیا، بۆیە دەبینین بەشێکى
زۆرى بڕیارەکانى حکومەت راستەوخۆ لە قازانجى کۆمپانیایەو لەدژى میللەتە،
کۆمپانیاکانیش وەک کۆمپانیاى شوێنان نیە نیشتمانى بن، بەڵکو دژ بە
نیشتمانن و تەزویرچیشن، کەچى سزا تەنها بۆ چینى (مەنبوز) واتە هەژار و
هاوڵاتى و میللەتى گشتیە، پاداش و خێروبێریش بۆ چینى براهمایە، هەرچى
سەرپێچى و قەیرانە لەکوردستان دروست بوە (بە مەلەفداریشەوە) ئەو چینە
دروستى کردوە، هەر بەنمونە هەر ئەو چینە تەزووى کارەباى هەمیشەییان بۆ
خۆیان و کۆمپانیا و دام و دەزگاکان بردوە، ئەگینا بەشى میللەت دەکا،
سەرپێچیى یاسایى ئەوانە دەیکەن بەڵام سزا بۆ هەژارانە.
لە دوا نمونەى زاڵیى بەرژەوەندى کۆمپانیاکان بەسەر حکومەت، بڕیارى
کێشانەوەى تەکسیە، کە تەکسیەکانى مۆدێل 1989 و بەرەوخوار نەمێنن (چونکە
ژینگە پیس دەکەن! وەک ئەوەى تەنها تەکسى ژینگە پیس بکا). وەڵامەکەى
ئەوەیە، چونکە کۆمپانیاى جیهان و سەردار هەریەکەى (10.000) و (5000)
تەکسییان هێناوە بۆ کوردستان و ناشفرۆشرێ، ئەو بڕیارە لەوپێناوە
دەرچووە، بڕیارەکە ئەوەیە دەبێ ئەو خاوەن تەکسیانە بە هەرزان
تەکسیەکانیان تەسلیم بکەنەوەو (تەنها و بەتەنها) بچن لە کۆمپانیاى
جیهان بە بڕى (19500$) تاکسیەک بکڕن.. نابآ لە شوێنێکى تر یان لە
پێشانگا بیکڕن، ئەگینا خەتیان لێ دەستێنرێتەوەو بە تەکسى تۆمار ناکرێن.
ئەگەر بەوردى بڕیارەکانى ترى (بەڕێوەبەرابەتى هاتوچۆ) تەماشا بکەین،
هەر بڕیارەو کۆمپانیایەک ئاوەدان دەکاتەوە، بۆچى (تەنهاو تەنها) رسومى
پیکاب (2.5) ملیۆنە، وەڵامەکەى ئەوەیە هەتا جوتیاران بەردەوام (تەنها و
بەتەنها لە کۆمپانیاى (؟) پیکاب بکڕن و نرخەکەى دانەبەزێ.
ئەگەر پێدا بڕۆین تەواو نابێ و کۆمپانیاى تر هەیە وەک (تۆنێڵە رەشەکان)
هەموومان قوت دەدا و بودجەکەى بە ئەندازەى حکومەتى هەرێمە.. ئینحا وا
پرۆژەى (زى الموحد)ى خوێندکارانیش هات، تەنها یەک کۆمپانیا (بەس) پێى
هەڵساوە، بە هەمان شێوەش وا فەرزکرا دەبێ هەمان جۆرە کاشى لە شۆستەکان
بدرێت و تەنها لە فڵان کۆمپانیا و کارگە بکڕدرێ.. ئیتر ئەمانە هەمووى
قۆرخکردنێکى زۆر زەقە لەرێى حکومەتەوە.
دەبێ هەریەک لە سەرۆکایەتى هەرێم، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران،
پەرلەمان لە هەموو ئەو بڕیار و هەنگاوە ترسناکانە ئاگادار نەبن.. دەبێ
نەزانن کوردستان بەرەو چ هەڵدێرێک دەڕوا؟ لەلایەک ئەو دوو حیزبە ئەو
هەموو بودجەیە دەبەن کە بڕەکەى مانگانە (32) ملیۆن دۆلارە، لەو لایەش
کۆمپانیاکان.. ئیتر ئەوانەو هەڕەشەکانى داگیرکەریش تاکى کوردستانی
پهرت و وێران کردووە.
ئێستا تێگەیشتن بۆچى مادەى (140) و بستێکى خاکى کوردستانمان پێ
نەگەڕاوەتەوە؟؟
هەولێر
|