٢٨\١٢\٢٠١٩ مروارییە سپیلکەکە!
دارا خونچە لەوەتەی هەم چاوەکانمی وە خۆیەوە سەرقاڵ سەرسام سەرمەست کردیە! ئەوەی دەیبینم مستە مروارییەکی سپیکەلەیە لە رەگەزی مرۆ؛ مستە مروارییەکی رەنگ ئاویی هەموو رۆژێ بەر لە مەرگم تنۆک تنۆک شۆڕابەیان دەچۆڕێتە دوڕ دەروونم! لەوەتەی ئەز ستەم وە باشیی دەناسم هەمیشە شەڕمە دەگەڵی ئێ راست نییە.. هەر ناشکرێ لە درەکەتنی روو وەرگێڕم خۆم وە خودی خۆم ستەم لە چاوانم بکەم! لەوەتەی هەم سوخرەکێشی ئەو مروارییە سپیلکەیەم لە دوڕ نسرم و تاریکیی و سەرماوسۆڵەی ژیان و ژینم رەقدەبمەوە.. دەکوژێمەوە... دیسانەکێ لە رۆشنایی خۆیم دەگری و دادەگیرسێم.. دەژیێمەوە... لەو رۆژەوەی چاوەکانیم وە پڕیی دیتن چاوەکانم سەرکەش سەرەوەر سەلار بوونە! ئیدی نووکە پەژموردەش بم چ غەم نینیە بایی ئەوەندە نیگایانیم چینەکردیە تا هەناسەم لەبەردەبڕێ لەسەر تۆڕی چاوەکانم پەیدای بکەم! لەوەتەی هەم.. چاوەکانم وە چاوانی سەوز و سەقا و سەرڕێژ بوونە! لەوەتەی هەم لە چاوچاوانێی چاوانی داچەقیمە!
ئەیلوولی ٢٠١٩
|