مشت‌ومڕ گه‌رمه..؟
جه‌مال کۆشش له کورسییه‌کی دواوه‌ی کۆنفره‌نسی هه‌لسوراوانی فیدراسیۆندا له‌زوریخ ئه‌م وینه‌یه‌م بینی.....
سه‌دان په‌نابه‌ر له‌نیو زیندانه‌کاندا له‌م گۆشه‌و ئه‌وگۆشه‌ی ئه‌وروپادا به قووڵی سه‌ریان داده‌وته سه‌ر نامه‌یه‌ک بۆ هه‌لسوراوانی فیدراسیۆنی ده‌نووسن .... داوا ده‌که‌ن هه‌وڵی ئازاد کردنیان بده‌ین...؟((هیڤدارین...هیڤیدارین تو هین بکارن مه له‌زیندانی ده‌رینن..داخازمه ئه‌و ئه‌مژی ده‌گه‌ل گه‌لک په‌نابه‌ریشن به‌ئازاد نه به‌بنده‌ستی هیڤدارین فیدراسیۆن بکاریت کاریکی بکات...گه‌لیک سوپاس...
له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌سیناوه که ماوه‌یه‌که له‌وێدا ماوه‌ته‌وه، سوتاوی نیو لۆریه‌که بووکه گری گرت.، ئیستا که توانای ڕیکردنی نیه‌و ئه‌و کاره‌ساته تاساندوویه‌تی و به‌گران ده‌دوێت...ئیمه‌یلیک ده‌نووسیت بۆ هاوڕی..... ئیره نه‌خۆشخانه نیه ....بروا بکه ئیره کاولستانه.
له ئیمئیسیکدا ئه‌و ئارامه، ده‌تووت گیانی خۆی خزاندۆته نیو پیته لاتینیه‌کانه‌وه، که چۆن گیری خواردووه به ده‌ست تۆپ تۆپینی تورکیا ویۆنانه‌وه...
له‌کوردستانه‌وه، ته‌له‌فۆنی ئه‌و دایکه‌ی هه‌موو گیانی پرپر له گریان و سۆز...ئه‌ری هه‌والی ئه‌میرتان ده‌ست نه‌که‌وت...به‌قوربانی خۆتان وفیدراسیۆنه‌که‌تان بم، خه‌ریکم شێت ده‌بم. هیچم ناویت ته‌نها سه‌لامه‌تی ئه‌و تاقه کوڕه‌م ...ئه‌گه‌ر ده‌زانن چه‌ند به‌کڵۆڵی گه‌وره‌م کرد....
له سه‌ربازگه‌یه‌کی چۆڵکراوه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م له سنووری ئۆکرانیاوه، کاروانیک که‌وتوونه‌ته نیو داوێکه‌وه که ئه‌و سه‌ربازگه چه‌ند نهۆمیه، نه په‌نجه‌ره‌ی پیوه‌یه، نه ده‌رگای پیوه‌یه....ته‌نها به شوره‌یه‌کی به‌رزو پان ده‌وردراوه و له‌دووره‌وه ده‌بینم ...ژاوه ژاوه‌و تیهه‌ڵجوونه له‌نیو خۆیان ....
له‌کورسیه‌کی ناوه‌ندی په‌ڕگیردا...لاقی له‌سه‌ر لاق وئه‌نایشکی ناوه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆو نیو له‌پی ناوه‌ته ژیر چه‌ناگه‌ی خری، ماته‌می بیده‌نگی ئه‌و هه‌رزه کچانه‌ن، که باوک وبراو ئامۆزاکان، کون به‌کون به‌شوێنیه‌وه‌ن له‌م ئادره‌س بۆ ئه‌و ئادره‌س، له‌م ماڵی ژنان بۆ ئه‌و ماڵی ژنان، راویان ده‌نین.
له‌به‌ری لای چه‌په‌وه...هه‌ر له‌په‌ڕگیر کابرایه‌کی خه‌مۆکی جار جار نووزه ده‌یباته‌وه، ملی شلی ناتوانی سه‌ر قورسی ڕابگرێت. خه‌و زه‌فه‌ری پیده‌بات وبیزار له ده‌ست موناقه‌شاتی سیاسی، هینده بیکارو بیرکه‌ره‌وه‌ی نیشتمان وته‌مه‌ن گه‌وره، کۆڵی خیزان وشوێنیکی ته‌سک وگه‌ره‌کیکی شه‌ڕاوی...به‌نه‌خۆشی کابه‌ی سکندنافیا تووش بووه...
له‌کورسیه‌کی پیشه‌وه...مشت‌ومڕ گه‌رمه له‌سه‌ر پیویسته چ بکه‌ین..له‌دژی راسیزم. له‌دژی پیاو سالاری، له‌دژی دیپۆرت، له‌دژی ئیتفاقاتی حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێم..مشت‌ومڕ گه‌رمه ..له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی زیندان پیویسته کاڕیکیان بۆ بکه‌ین، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بیسه‌رشوێینن، به‌سۆراخی دۆزینه‌وه‌یان بچین، ئه‌و په‌نابه‌رانی له‌مه‌ترسی دیپۆرتدا دان دڵنیایان بکه‌ین...ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی پیویستیان به تیگه‌یشتنی هه‌لومه‌رجی یاسایی هه‌یه، ڕینوینیان بده‌ینی، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌گه‌ل نه‌خۆشی دپرسشیۆن و خه‌مۆکی تووش بوونه، پرۆژه‌ی گۆڕینی ژیانیان پیبده‌ین...ده‌چین له دژی دژه‌ژنی، دژه بیگانه‌یی، ده‌ست به‌کار ده‌بین...ده‌چین له لوکسومبۆرگ وهال و فیه‌نا،،،،فیدراسیۆن پیکده‌هینین.....
هاوڕییان....پاش ئه‌م بریارانه...فیدراسیۆن ئۆرگانی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌زیندانه‌کانه‌وه ده‌ست به‌رزده‌که‌نه‌وه، که له‌هاواری ماته‌مینه‌کانی له‌قورگدا هه‌ڵگرتووه، که ده‌رمانی خه‌مۆکیه‌کانی له‌لایه...که مشت‌ومڕ ده‌کات و ڕیگا رۆشن ده‌کاته‌وه، که ده‌ست به‌رزده‌کاته‌وه بۆ کار و هه‌لسوران و له‌خۆی و له‌کاتی ده‌بووری له پیناو ئازادکردن وبه‌خته‌وه‌رکردنی ئه‌وانی دی‌دا...هه‌مووتان ده‌ستان به‌رزه...ده‌ستان خۆش...
10.8.2009
|