په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٨\٢٠١٣

میترۆ و (رێکخراوی فریاگوزاریی میللەتی نەرویجی)

پرۆژەیەکی گەورە لەسەر ئاستی عێراق جێبەجێدەکەن.
 


بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی: ٤ی ئابی ٢٠١٣: سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان بە ھاوکاری رێکخراوی فریاگوزاریی میللەتی نەرویجی پرۆژەیەکی گەورە لەپێناو زیادکردنی مەوداکانی ئازادی رادەبڕین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێدەکات.

پرۆژەکە لە سەرەتای مانگی ئاب دەستپێدەکات و تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت. پرۆژەکە دوو ۆرکشۆپ لەخۆدەگرێت لەھەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ دروستکردنی تیمی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان. ھەروەھا سیمینارێک لەھەرێمی کوردستان لەسەر یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری و سیمینارێک لە بەغدا لەسەر پرۆژەی یاسایی مافی بەدەستھێنانی زانیاری لە عێراقدا. پرۆژەکە مانگانە بڵاوکراوەیەک بەناوی میترۆ میدیا بڵاودەکاتەوە. ھەروەھا لە کۆتای ئەمساڵدا سەرجەم ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدراون لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە شێوەی کتێبێدا بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە. ھەروەھا وێبسایتی سەنتەری میترۆ بە زمانەکانی کورد و عەرەبی و ئینگلیزی دەستبەکارکردن بدەکات.

ئاوات عەلی بەڕێوەبەری پرۆژەکان لە سەنتەری میترۆ رایگەیاند "ئەم پرۆژەیە لەسەر ئاستی عێراق جێبەجێدەکرێت بە ھاوکاری ڕێکخراوی فریاگوزاریی میللەتی نەرویجی (NPA) جێبەجێدەکرێت و ئامانج لێی فروانکردنی مەوداکانی ئازادی رادەبڕینە لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا. ".

ئاوات عەلی ئاماژەی بەوەشدا "ساڵی پار پرۆژەیەکمان بۆ ھەمان مەبەست لەگەڵ ڕێکخراوی (NPA) ئەنجامداو زۆر سەرکەتووبوو بۆیە ئەمساڵ بڕیاردرا پرۆژەکە بۆ ھەموو عێراق بێت و زیاتر فراوان بکرێت."

بەڕێوەبەری پرۆژەکان لە سەنتەری میترۆ جەختیشیکردەوە "ئامانج لە سەرجەم پرۆژەکانمان کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنوسان و فراوانکردنی مەوداکانی ئازادی رادەبرین و بڵاوکرنەوە ھۆشیاری یاسایی یە.".


سەنتەری میترۆ لەرێگەی ھاوکارەکانی لەرێکخراوە جیھانییەکان بەردەوامبووە لە پەیوەندیکردن و دروستکردنی پردی پەیوەندی بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە لە ڕەوشی ئازادی رۆژنامەگەری لەھەرێمی کوردستان وتۆمارکردنی پێشێلکاری و کردنەوەی خولی راھێنان و ھوشیاری یاسایی بۆ میدیاکاران.
_______________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و پارێزەر( رازاو شەریف، ھیوا عوسمان، عەمار شابەندەر، توانا عوسمان، رەحمان غەریب) دامەزراوە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنفرانسێکدا لە شاری ھەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە ھەڵبژێردران.
میترۆ بە پاڵپشتی رێکخراوەکانی (پاڵپشتی میدیای نێودەوڵتی IMS) لە ساڵی ٢٠١١ و ڕێکخراوی فریاگوزاریی میللەتی نەرویجی (NPA) دوو راپۆرتی ساڵانەی بە زمانکەانی کوردی، عەرەبی ئینگلیزی بڵاوکردۆتەوە. دوو راپۆرتی وەرزیشی ھەبووە. میترۆ ساڵی ٢٠١٢ توێژینەوەیەکی سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەنوسی بڵاوکردۆتەوە.


بۆ پەیوەندییکردن:
ئاوات عەلی - بەپرسی پرۆژەکان
٠٧٧٠١٤٣٥٨٢٢
بەشی تۆمارکردن - ٠٧٧٠٧٠٨٩٩٩٩
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک