-1- هه‌ر کاتێ دێی ده‌رگای دڵم له‌سه‌ر پشته‌و چاوه‌کانم دوو په‌یکه‌ره پاسه‌وانی سه‌ر مه‌زاری روحێکی وون هه‌ر کاتێ دێی باکی دره‌نگ و زووت نه‌بێ پرسی مۆڵه‌تم لێ مه‌که‌و بروسکه‌شم بۆ مه‌نێره به‌رله‌هاتن ئاخر گوڵم له‌نێو دورگه سیحراویه‌که‌ی موحیبه‌تا .. نه‌وره‌سه‌کان کوا ده‌سته‌مۆی شوێن و کاتن
-2-
ئه‌ی خۆرهه‌تاو گوڵه نازنازه‌که‌ی دڵم به‌بینینت گه‌شکه ئه‌بێ و ئه‌کرێته‌وه ئه‌و ده‌مه‌ی تۆش له‌به‌ر چاوم ئاوا ئه‌بی وه‌کو مناڵێکی گڕۆز ئه‌تۆرێت و خۆی دائه‌خاو به‌سه‌ر خۆیدا ئه‌شکێته‌وه
مارسی 2008
|