په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

مزگەوتەکانى هەڵەبجە بووە بە ئەنجوومەنى دۆعاکردن.


شوان سدیق   


لە مزگەوتەکانى هەڵەبجەدا سکاڵا ناکرێت، بەڵکو دۆعا و پاڕانەوە دەکرێت و باس لە هەڵبژاردنەکانى عێراق و سەرکەوتنى ئۆباماى ئەمریکى لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت، زۆر شتى تریش، دەمە بۆڵەى ئەردۆگان لەگەڵ (پێرس)ى سەرۆکى ئیسرائیل و کێشەى غەززە و ئیسرائیل، و مەیى خواردنەوەى گەنجانى خێر لە مەلاو بەرپرسەکانى باڵا دەست نەدى و دەکرێت، بەڵام شەڕ و تۆپبارانکردنى ئێران و تورکیایان لە بیرکردووە، ئەوە لەبەر خاترى ئەمنى قەومى و ئەو نەریتە تەقلیدەى ئێستا پێڕە و دەکرێت، باس خەتەنەکردنى کچان و پرسى برسێتى شار و نەبوونى ناعەداڵەتی ناکرێت..


وەک پێشتر باسکراوە دەڵێن، هەڵەبجە و جاران یادى بەخێر پێچەوانەى ئێستا بووە، چەندین رۆشنیر و کەسایەتى ئەدەب دۆستى لە خۆگرتبوو هەر یەکەیان جێگا دەست و کاردانەوەى خۆیان هەبووە، لە بوارى رۆشنبیریدا، بەڵام ئەگەر بەقسەى ئەوان بێت، ئێستا بەراوردێکى بکەین، مەنزڵگاى جەهل و دواکەتووى و پاشا گەردانیە، ئێستا شار پێچەوانەی جارانەو ئەمرۆ لەڕێگاى مینبەرى مزگەوتەکانەوە، ئاواز و دروشمى جیاجیا لێی دەخوێنرێت، هەرکەس لە دروشم و شیعارێک، جەماوەرى ئەو شارەیان بەپیر و خرۆشەوە، گیرۆدەى ئەفیوونى ئاین کردووە..


پێدەچێت مەلاکانى ئەو شارە خۆیان لە راستى روداوەکان بێخەبەر بکەن، دەیان کێشەى نەبوونى و ناعەداڵەتى لەو ناوچەیە هەیە. ئەگینا کاریان بە ئۆباماو ئەردۆگان و ..هتد، چیە دۆعایان بۆ بکەن..


ئەوەى جێگاى هەڵوەستە لەسەرکردنە، پێویستە یەخەى دەسەڵاتى ناسیۆنالیزمى کورد بگرین، کە بووە بەڕێگا خۆشکەر لە ئاست ئەو بەناو عەوامانەى کە لەڕێگاى مینبەرەکانەوە، بەو شێوەیە خۆیان دەنوێن و خەڵکى هەڵەبجەش شلگیرانە گوێیان بۆشل دەکەن و واق ڕادەمێنن..


رۆژى هەینى 30/ 1/ 2008 لە مزگەوتێکى هەڵەبجەدا دۆعا بۆ باراک ئۆباماى سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا کرابوو لەسەرکەوتنى هەڵبژاردنەکان، و دواتر ستایش و دەستخۆشى ئەردۆگانى سەرۆک وەزیرانى تورک کرابوو لەو رەفتارەى کە رۆژى پێنج شەم لە مونتەداى ئابوورى نواندبووى بە بەرامبەر (پێرس)ى سەرۆکى ئیسرائیل..


سەیر و سەمەرە و کڵۆڵى و نەگبەتی خەڵکى هەڵەبجە لەوە دایە، ئەمڕۆ سەرەڕایی ئەوەى گیرۆدەى نەبوونى خزمەتگوزارەیەکانى ژیانن، لە هەمانکاتدا، قسەکانى ئەو بەناو خۆیان گوتەنى عەوامانەیان لێ بووە، بە (فرۆید و ئەنگڵس و نیتچە) ئەگینا سیاسەتەکەى ئەردۆگان و ئۆباماى ئەمریکاى داگیرکەر کە لەئەنجامى سیاسەتە بەدناوەکەى ئەمریکا بوو، ملیۆنان مرۆڤ گیرۆدەى نەخۆشی و برسیەتى و نەبوونى دایک و باوک هاتوون، بەکورد چى پێدەچێت ئەو مەلانەى هەڵەبجە تازە بەخەبەر هاتبن. خەڵکى هەڵەبجە ئاخریتان خێربێت".

 


shwansdiq@yahoo.com