٥\١٢\٢٠١١
مزگەوت مەیخانەیە و مەیخانە مزگەوت!
بۆ رای گشتی..
هەزاران ساڵە نوێژ و مەی پێکەوە یان لەتەنیشت یەکترەوە لەلایەن
پیاوانەوە بە پلەی یەکەم بە نهێنی یان بە ئاشکرا بەکاردەبرێن بە
ئێستایشەوە لەگەل بێت بەبێ ئەوەی هیچکامیان تەسکینی بە هیواو
ئارەزووەکانی بهێنێت، بەڵام بەیناوبەین لایەنە سیاسییەکان وەک ئامراز
بۆ مەرامی تایبەت بەکاریان دەهێنن. ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین رێز
لە هەموو پهرستگا و مەیخانەکان بگرین.
لە ژێر کاریگەری سەرکەوتنی حیزب و لایەنە ئیسلامییەکان لە میسر، لیبیا
و مەغرب، لایەنگرانی حیزبە ئیسلامییەکان راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ
مەیخانە و شوێنەکانی شێلان لە زاخۆیان سووتاند و تێکدا کە لەدواییدا
زەرەروزیانێکی زۆری بۆ هاوڵاتییە مەسیحی و یەزیدییەکانمان لێکەوتەوە.
ئەو بارودۆخە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ کاروکرداری وەحشیگەریانە نەک
یەکتری قبووڵکردن و بەهێزکردنی گیانی لێبووردەیی و دیالۆگ.
ئەم جارەیان مەلایەک(گرنگ نییە سەر بە چ لایەنێکە)وەک جێگری خودا،
خەڵکی بۆ ئاشووب هانداو لەولاوە چەند رەشبیرێک بە مەحکومکردنی تەنها
لایەنێک، لەگەل تاوانکاری ریزیانگرت.
ئێمە دژی سووتاندنی مەیخانەو شوێنەکانی شێلان و بارەگاکانی(یەکگرتووی
ئیسلامی)و هەر بارەگایەکی حیزبی تر رادەوەستین و داوادەکەین:
1- زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێن و تاوانباران دەستگیر و دادگایی بکرێن.
2- بەهێزکردنی کارکردن بە پرەنسیپی رێزگرتن و رەخنەگرتنی بنیاتنەرانە
بۆ شێوەی ژیانی هاوڵاتیان.
لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
٤\١٢\٢٠١١
|