په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٢\٢٠١٦

    مل کەچ ناکەم.

 

عەلی عەبدولڕه‌زایی

وه‌رگێڕانی:کانی

لە رۆژە پڕتووکاوەکاندا
باسی خەونەکانی ''لاوییم'' دەکەم و
نهێنیی چاوێک لە ئاوێنەدا
لە خەوی قووڵی ئاو
تا چەترەکان وەئاگا بێنم
لە پێکەوتنی ئـــەسپێک
قەرەجـتر لە با
بە هێمنیی دیـوار دەڵێم
بە هێـوریی زیندانییەک
دەزانی؟
ئەو رۆژە پاکژانە
لە دایک بوون
دەستپێکی ئێمە نەبوو
دەستپێـکی تەنیایی بوو
هێندێک جار بیردەکەمەوە
لە رۆژە ماندووەکاندا
تەنانەت مەرگیش
درێژەدانی تەنیایی ئێمەیە
دەزانم
تۆ رەنگـە بێیتەوە
بەڵام من گەلێک جار
لە رووکاری مەرگ رەتبووم
ئـــای! ..... ئەی مەرگ
لە کامە شەقام بۆسەت بۆ داناوم؟
چ شکـۆیەکی هەیە
زەردەخەنەیەک کە لە ناو دڵی بەرد شاراوەتەوە!
بەر لەوەی ئاسمان بە سەرمدا بڕووخێ
مل
کەچ ناکەم.

 


kanihemdemin@gmail.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک