١٢\٩\٢٠١٦
من
و تۆ.

کانی
لە مەزراکانی بێ
هوودەیی
تۆوی ئەڤینمان چاند.
من و تۆ
تا ئەوسەری کۆڵانەکانی بەختەوەریی
رۆیشتین و
بە دەستی بەتاڵ
گەڕاینەوە.
من و تۆ
لە مەحاڵێكدا دەمرین و
هیچ ئاگرێك
نامانشواتەوە.
من و تۆ
لە حەسرەتی قومێك ئاودا
دەخنکێین و
هیچ دڵۆپێك
نامانخواتەوە.
من و تۆ
من و تۆ
جگە لە هیچ
هیچ نین.
بانە
kanihemdemin@gmail.com
|