په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٢\٢٠٢٠

مودێلەکان وەک دیاردەی کۆمەڵایەتی.

د. حیکمەت نامیق     

 

مۆدێلی جل و بەرگ ،نمایشی جەستە ، جوانی روخسارو باڵا ،یا ھەر جۆرێکی تر ،بۆتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بەشێکی زۆری مرۆڤ مومارەسەی دەکات بەتایبەتی ڕەگەزی مێ ،لەدونیای دەرەوە یا ڕاستر لە کەلتوری ئەوروپادا بە شێوەیەکی ترمۆدێلە ژنەکان کاردەکەن کەڕەنگەھیچ پەیوەندی بەمۆدێلەکانی کوردەوە نەبێت . ئامانجی مۆدێلەکان بەگشتی پەیداکردنی سامان و ناوبانگیە ،کەڕەنگە ئەو ناوبانگیە لەداھاتودا بیکاتە ئەستێرەیەکی سینەمایی یا ڕاگەیاندکارێک یا ئەوەتا سەرکردەیەکی سیاسی.تیایدا کۆمەڵێک ئامرازو میکانیزم بەکاردێنن بۆ گەیشتن بەو پێگە مادی و سەرمایە ڕەمزیە لەکۆمەڵگادا.لەسەروی ھەمویانەوە سۆشیاڵ میدیا ،کەبە درێژایی ئەوچەندین ساڵە ی ڕابردوو لەکوردستان ڕۆڵی ئێجگار نێگەتیفی گێڕاوە بەجۆرێک ھیچ سانسۆرێک نیە بۆ بەرگرتن لە تەشەنەکردنی ئەو دیاردەیە.


سەرەتا پێویستە ئاماژە بەوەبکەین ھەموو ئەو مۆدێلانە یا فاشنانە بەھەموو لق و جۆرەکانیەوە بەرھەمی دونیا ی مۆدێرنەو گلۆباڵ و سەرمایەداریە چونکە ھەمیشە سەرمایەداری ئیش لەسەر ئەو جۆرە تایپانە دەکات بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانی و بەرھەمھێنانەوەی دوبارە کەلتوری کۆمەڵگا بەشێوازێک کەیەکانگیر بێت لەگەڵ خواستی ئایدۆلۆژیای ئەو ، کە دواجار ڕەنگە کاریگەری بەسەربەشێکی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان جێبیڵێ لەنێو کایەکانی کەلەتوردا.ئەو جۆرە دیاردەیە بۆیەکەم جار لە ھەریەک لە ئەمریکاو فەرەنسا سەریانھەڵدا لەسەرەتای سەدەی بیست لەشێوەی کارکردنی ئافرەتان لەبواری دیزاین دواتر بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی بازرگانی و ڕیکلام و کاری بازرگانی و ڕیکلام کردن لە ھەموو سێکتەرەکانی ئابور ی و ساغکردنەوەی کاڵاکان .مۆدێلی فاشن لای کۆمەڵناسان زیاتر خۆی لە پۆشینی ستایلی تازە دەبینیەوە لای چینی باڵا دواتر ئەو جل و بەگ پۆشینە ڕەنگی دایەوە لە نێو چینەکانی تریش چونکە جۆرێک لە دژایەتی دروستکرد لەسەرەتاوە .تا شەستەکانی سەدەی رابردوو مۆدێل و فاشنی پۆشینی جل وبەرگ لە چینی باڵاوە ھاتەنیۆ چینی خوارو بەتایبەتی دوای سەرھەڵدانی شۆڕشی گەنجان لەوبارەیەوە .ئەو جۆرە فۆرمەی پۆشین بوە نەریتێکی کۆمەڵایەتی ھاتە نێو کۆمەڵگا ،بوە وردە کەلتور لەلایەن توێژی گەنجانەوە مومارەسە دەکرێ بەشێوەی جیاجیا بەبەکارھێنانی سۆشیاڵ میدیاو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.


مۆدێلەکان و پێگەی کۆمەڵایەتی : یەکێ لەو میکانیزمانەی کە دەبێتە برەوسەندنی ئەو دیاردەیە بریتیە لە خۆنمایشکردنی جەستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە پۆشینی جۆرەھا فاشۆنی جلوبەرگ بۆ ئەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی لەنێو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان پەیدا بکات .کە دواجادەبێتە سەرنجڕاکێشانی ھەوادارانی و پەیداکردنی کڕیار ،ئەوەی کەجێگای سەرنجە خوێندنەوەی پشتی پەردەی کاری مۆدێلەکانە تیایدا کۆمەڵێک گەمەکەر ڕۆڵی تیادا دەگێرن کە ھەمیشە بەشێوەی نھێنی کاری لەسەردەکەن ،بەشێکی دەسەڵات ئەوگەمە قێزەونە دەبینێت ئامانج لێی کەبەتێگەیشتنی خۆیکرانەوەی کۆمەڵگایە بەڕوی دونیادا بەڵام لەوە نەگەیشتوەئازادی وکرانەوەی کۆمەڵگا،پڕۆسەیەکی مێژوو کردی دورو درێژە پەیوەندی بەکۆمەڵێک فاکتەری خودی و بابەتی ھەیە،ئەو جۆرە کرانەوەیە بۆ کۆمەڵگای کوردی کە میراتگری پرۆسەی نێگەتیفی حیھانگیرو سەرمایەداریە لە ئێستادا ئەزمونێکی ترسناکە بۆ خەڵک کە گیرۆدەی کۆمەڵیک کێشەی ئابوری وسایکۆلۆژی وکەلتوریەوە بوە. بەگشتی ئەو جۆرە لە نمایشکردنە ناچێتە نێو, کۆنتێکستی گۆڕانکاریەوە ،ھەروەھائامرازێک نیە بۆکاری جوانی و ئیستاتیکا ،گۆڕانکاری بەکارھێنانی مۆدێل نیە بۆلەشفرۆشی وبزنس ،ھەروەک ئامانجێکی تریان ئەوەیە گەنجان سەرقاڵ بکەن ،کەئەوەش لای خۆیەوە جۆرێک لەدژبەری کۆمەڵایەتی لەنێو گەنجان دروستدەکات ، تووشی کۆمەڵێک کێشەی دەرونی وکۆمەڵایەتی دۆخی نا ئارمی و ناھەموار دەکات ،بەجۆرێک خەیاڵ و ئەندێشەی بەرەو ئاقارێک دەبات کە کار لە ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری دەکات.دۆخێک دروستدەکات لای گەنج کە بیر لە تێرکردنی حەزە سێکسیەکانی بکاتەوە،پرکردنەوەی کاتی بەتاڵیان تیا بەسەردەبەن کە لەئێستادا بێکاری گەیشتۆتە لوتکە بۆیە ھەمیشە بیرلەرێگایەک دەکەنەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتە، ڕوو لەو شۆینانە دەکەن کە تیایدا ئەومۆدێلانە کاردەکەن یا ڕۆژانە سەردانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکەن دواجار دەبنە ماشێنێک بەدەستی ئەو مۆدێلانە ،بەوەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر لایەنی سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی توێژی گەنجان بەرەنجامەکەی دەبێتەھۆی تێک چونیبەرزەفتی کۆمەڵایەتی و شلەژانی ھاوسەنگی خێزان وچەندین کێشەو گرفتی تر.


ئەو دەزگاو کەناڵانە،کچە مۆدێلەکان دەکەنە کاڵایەک بۆ بازرگانی سێکسیی،کە بێگومان خودی ئەو بەرپرسانە بەشێوەی ناڕاستەخۆ بەشدارن لەوپڕۆسەیە ،بەکردنەوەی کۆمەڵێک کاری بازرگانی وبزنسدواتربەکاری دێنێت تا ئەو کاتە ئارەزوەمادی وشەھوانیەکانی تێردەکات.سەیرەکەئەوەیە ئەومۆدێلانە ڕۆڵ وپێگەی کۆمەڵایەتی بەدەستدەھێنن لەکەسێکی شکستخواردوی کۆمەڵایەتیەوە کەڕەنگە بەشێکی پەیوەندی بەشکستی ئەزمونی ژیانی کەسی ئەو مۆدێلانە بێت قەرەبوی بەمەدەکاتەوە ،دەیکاتە کەسێکی ئەکتیڤ لەنێوداودەزگابیرۆکراسەکانحکومەت ،ھێزی کۆمەڵایەتی پێدەبەخشێ ، لەنێو کۆمەڵگا ناوبانگ و پرستیژ دەبێت دەبنە خاوەنی پێگە و سەرمایەی مادی و ڕەمزی ، دەسەڵات بەدەستدەھێنن.بۆنمونە زۆرجار ھەرپڕۆژەیەکیبازرگانی و ئابوری و تەنانەت سێکتەرەکانی تر بەخانمە مۆدێلەکان دەسپێرن ھەم بۆ پەیداکردنی کلێنت و کڕیار ھەم بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکان .ئەوەی لەکوردستاندا دەگوزەرێت سنوری ھەموو ڕەوشت و بەھایەکی تێپەڕاندوە . ئەگەرچی خراپ بەکارھێنانی ئەو کارە پەیوەندی بە کۆمەڵێک فاکتەری کەلتوری و خەفەکردنی تاکی کوردیشەوە ھەیە کە ناکرێ نادیدە بگیرێت چونکە ئەو کەلتورە ھەمیشە ئەو دیاردانەی بەرھەم ھێناوە . مۆدێل لەدونیای دەرەوەکە رێساو سیستەم ھەیە بەکارناھێنرێت لەژێر پەردە بۆ کاری لەشفرۆشی بەڵکوئەوپارەیەی کە پەیدای دەکات ،بەرەنجامی کارەکانی خۆیەتی دواتر بەشێکی دەکاتە پڕۆژە بۆ کاری خێر خوازی و ھاریکاری بۆ ئەوکێشە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕوبەڕوی کۆمەڵگاکەی دەبێتەوە دواتر خەونەکانی تری دەھێنێتەدی بەرێگایەکی ماقوڵ .لەشفرۆشی و مۆدێل و فاشن دوو کاری زۆر جیاوازن ،بە درێژایی مێژوو لەشفرۆشی ھەبوە وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چونکە دواجار ئەو دیاردەیە لادەرە، پێگەیەکی نزمی ھەیە لەنێوسترەکتوری کۆمەڵایەتیدا لێرە ھەردوو پیشەکە ئاوێتەی یەک بوون ، بەڵام کاری مۆدێل تەواو پیشەیەکی جیاوازترە.

 


hikmatnamiq@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک