١٥\٨\٢٠١١
مودێلێکى نوێی
جاشایەتی.

عەبدوڵا ئەحمەد حەمید
دیارە جاشایەتى هەمیشە لەکوردا نەبڕاوەتەوە، ئەگەر خەڵکانێک تا دوێنی
کاسەلێس و جاشى رژێمى تۆتالیتارزمی بەعسبونە، ئەوا لەئێستاشدا مەخابن
بەتەرز و شێوەیەکى تر جاشایەتیان هێناوەتە گۆڕێ ئەمجارەیان پاڵەوان
ئاسا ئەوانەى کە خۆیان ناونوسکردوە تا پلە و ئیمتیازاتایان پێبدەن زۆر
بێ شەرمانە و بێ گوێدانە پێوانەکانى ئەخلاقی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی
ئەوەتا لەئێستادا بەفەرمانێکى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى عێراق سەدان کەسى
وەک بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشین کردوە ژمارەیەکى بەرچاوى خەڵکى
دوزخورماتوش بۆ ئەو پلەیە خۆیان ناونسکردوە و ئەمەش دواى ئەوە دێت کە
نورى مالکى دەیەوێت لەهەندێ ناوچە سونە نشین ئەنجومەنى پاڵپشتى (مجالس
ئیسناد) دروست بکات و ئەم کارەش هەر زوو حزبە کوردیەکانى سنورى قەزاى
دووزخورماتوو ئەم کارەیان بەکارێکى نەشێواو جاشایەتى لەقەڵەمدا، بەڵام
سەیرەکە لەوەدایە کەوا چەندین کەسى بەرپرس و خزمى نزیکى بەرپرسەکان
خۆیان ناونسکردوە تا لەو ئیمتیازاتە بێ واتایە نانوسبکرێن بە
بەڕیبَوەبەرى گشتى خانەنشین بکرێن.
بۆیە پێویستە لاسەر لایەنە کوردیەکان هۆشیاربن لەمەڕ ئەم بابەتە، چونکە
ئەم هەنگاوە کە لەئێستادا دژ بەکورد نراوە، لەوانەیە سبەینێ لەکەرکوک و
ناوچەکانى دیالەش سەر هەڵبدات، لەبەر ئەوەى حکومەت گەر بەپلەى
بەڕێوەبەرى گشتى کەسێک خانەنشین بکات لەوانەیە سبەینێ فەرمانى پێ بکات
بەوەى کەوا لەنێو عەشیرەتەکەیدا هێزى چەکدار بەکوردەکان دروست بکات.
ئەم سیاسەتە چەوتەى کە پەیڕەو دەکرێت بەبڕواى من کۆنسێپتێکى نوێیە دژ
بەکورد بەتایبەت لەناوچە دابڕاوەکان بەڕێوە دەچێت ئەگەر ئەمڕۆ
لەقەزایەکى وەکو دووزخورماتوو سەرى هەڵداوە ئەوا سبەینى تەشنەى
پێدەکرێت بەناوچەکانى تریشدا.
ئەوەى کە من ئاگاداریش بەم لەئێستادا ئەم مەسولەى مجالس ئیسنادە
گۆبەنێکى گەورەى لەنێوان عەشیرەتەکان دروست کردوە لەقەزاى دووزخورماتوو
ئەمەش دواى ئەوە دێت کەوا هەر عەشیرەت و بگوێرەى زۆری ژمارەیان کەسیان
بەردەکەوێت کەوا ئەم مجالس ئیسنادە بیانگرێتەوە شەڕەکەش لەسەر ئەوەیە
هەر عەشیرەتە و هەوڵدەدات پشکى لەو خانەنشین کردنە زیاتر بکرێت و لەگەڵ
ئەمەشدا هەر لەنێو خودى عەشیرەتەکاندا مونافەسیەک دەستى پێکردوە و هەر
کەس بەلاى خۆیدا رایدەکێشیت بەوەى کەوا ئەو دەڵێت با ناو من بنوسرێت و
ئەو دەڵێت با ناوى من بێت. بۆیە پێویستە لەسەر لایەنە کوردیەکانى قەزاى
دووزخورماتوو هەڵوێستى پۆزەتیڤى کوردانەى خۆیان بنوێنن لەمەڕ ئەم
مۆدێلە نوێ جاشایەتیەى کە لەئێستادا سەرى هەڵداوە.
ماڵپهڕی عهبدوڵا ئهحمهد
|