١٥\٤\٢٠١٤
مۆدێلی بەرگریی
به جام و مه‌نجه‌ڵ و پەقرەجی فافۆن!

تاڤگە سابیر
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ به‌دیمه‌نێکی شانۆئامێز
ده‌ست پێ بکه‌م که رۆڵ و کاراکتێری هه‌ر یه‌کێکمان له کۆمه‌ڵگدا دیار
بکا.
گریمان ده‌سته‌ڵات ماشێنێکه و شه‌قامیش نیشتمانه و پیاده‌کانیش
هاوڵاتیانن. له ساتێکدا ئه‌و ماشینه سه‌رشێتانه پیاده‌یه‌ک (هاوڵاتیه‌ک)
ده‌کا به‌ژێره‌و تێده‌په‌ڕێ.
ئێمه‌ش هه‌ر یه‌که‌مان له‌شوێنی خۆمانه‌وه به‌پێی ڕۆڵمان به ئه‌رکی
خۆمان راده‌بین:
١- ڕۆژنامه‌نووسێک به‌کامێراکه‌یه‌وه، وێنه‌ی رووداوه‌که ده‌گرێ.
٢- شاعیرێک، هونه‌رمه‌ندێک به فه‌نتازیاکانی خۆی دیمه‌نه‌که باس
ده‌کا.
٣- ئاینزایه‌ک نزای چاکبوونه‌وه‌ی پێکراوه‌که ده‌کا.
٤- رۆشنبیرێک وه‌ک ره‌خنه‌گر له هه‌موو لاریی و خه‌وشیه‌کان هۆکاری
پێکانه‌که‌ی به لاوه مه‌به‌سته‌هه‌ر له سیسته‌می هاتوچۆوه تا خراپ
به‌کارهێنانی ماشینه‌که له لایه‌ن که‌سی شوفێره‌که‌وه.
٥- ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی دیکه وه‌ک نه‌خۆشخانه و پۆلیسی هاتوچۆ و
ئه‌رکی به‌هاناچوونیان له ئه‌ستۆیه.
ئه‌و پێکهاته‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌که رای گشتی و هاوڵاتیان له‌و
رووداوه‌ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یانبزوێنن هه‌ر یه‌که‌یان له شوێنی
خۆیانه‌وه به جۆرێک رۆڵه‌کانیان ده‌گێڕن.
ئه‌وه‌ی له‌و دیمه‌نه‌دا به‌لامه‌وه مه‌به‌سته ئه‌رک و رۆڵی کاراکته‌ری
رۆشنبیره‌که‌یه له‌و شانۆیه‌دا.
هه‌ڵبه‌ته ڕۆشنبیر بوونه‌وه‌رێک نیه له ده‌ره‌وه‌ی کایه و پێکهاته
و کاریگه‌رییە‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بێ. که‌سێک نیه جیاواز له
پۆله‌که بخوێنێت و قسه‌و کردار بنوێنێت. وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی تری
کۆمه‌ڵگه ئه‌رک و رۆڵ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی له ئه‌ستۆیه. تۆێژێکن وه‌ک
چۆن کرێکاران به‌شداری بیناسازیی و گشتی شارستانی کۆمه‌ڵگه‌که‌یانن، ئه‌وانیش
هاوته‌ریب به‌شدارن له بیناسازی فه‌رهه‌نگ و فیکر و مه‌عریفه‌دا. هه‌رگیز
هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ناگاته ئاستێکی شایسته به شارستانی و گه‌شه‌کردن
تا هه‌موو ئاسته‌کان هاوته‌ریب به به‌شداری ئه‌و گه‌شه‌یه نه‌بن.
کایه‌کانی مه‌عریفه‌ت و هزر بوارێکن بۆ چاره‌سه‌ری.. ئه‌گه‌ر کارێکی
پزیشکی به‌ر له چاره‌سه‌رکردن گرنگترین هه‌نگاوی دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کان
بێت ئه‌وساکه چاره‌سه‌ری ، ئه‌وا ته‌واو له پێچه‌وانه‌که‌یدا ڕۆشنبیر
به‌ر له دیارکردنی جۆری نه‌خۆشیه‌که، ئه‌وان تێزه‌کانیان چاره‌سه‌ریانه‌یه
به‌ر له که‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که. ئه‌مه‌شه پێشکه‌وتنی ڕۆڵی
ڕۆشنبیر دیاری ده‌کات که به‌ر له داکه‌وته‌کان هوشیاری ده‌ده‌ن به
کۆمه‌ڵگه و به ده‌سته‌ڵات.
ئه‌و چه‌قبه‌ستنه مێژوویه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌شێکی زۆری
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نائامادەیی دکتۆره مه‌عریفیه‌کان، ئه‌وانه‌ی که
ده‌بوو ڕه‌سێپتی چاره‌سه‌ریه‌کانیان نووسێبێت تا ئه‌مڕۆژه‌مان نه‌دیبا
و نه‌هاتایه‌ته‌دی. له ساته‌وه‌ختی گرفته‌کانیشدا ڕه‌خنه‌گرێکی مه‌جازی
و هه‌ڵوێست لاوازن. ڕۆشنبیری ته‌ندروست ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه له ساته
مێژوویه‌کاندا له کائینێکی قسه‌که‌ره‌وه ده‌بێته کائینێکی دکتۆر
ئاسا. له کاره‌ساته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نیا بینه‌رێک نیه به
دووربینێکه‌وه له ڕوداوه‌کان بڕوانێت و بیانکاته بابه‌تی ڕۆمان و
نووسینه‌کانی. به‌ڵکه ئامدەیی ی دکتۆرانه‌ی هه‌یه و له یه‌ک کاتدا
ده‌رده‌کان ده‌دۆزێته‌وه‌و هاوکات چاره‌سه‌ری ده‌کا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌دنیای ڕوناکبیری کوردی‌دا ڕووده‌دات، ئه‌و
دکتۆرانه‌به‌ر له‌هه‌ر شتێک زۆر چه‌په‌کانه ته‌ماشای نه‌خۆشیه‌کان ده‌که‌ن
و ئه‌و میتۆده باوه ترسنۆکانه به‌رهه‌م دێننه‌وه که ده‌ڵێن (ده‌ست
به‌كڵاوه‌که‌ته‌وه بگره با نه‌یبا) به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به جام و
مه‌نجه‌ڵ و پەقرەجی فافۆنه‌وه. ده‌بوو ئێسته که ئه‌وان ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یان
هه‌راسان کردبا که به ماشینه زه‌به‌لاحه‌که‌یه‌وه ڕۆژانه خۆیان و
گشتی هاوڵاتیانی کورد ده‌پێکن، ده‌بوو ڕۆژانه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه
بووه‌ستانایه که شوفێره تاوانباره‌که سووکانی ده‌سته‌ڵاتی به
ده‌سته‌وه‌یه و ده‌مانشێلێت و ئه‌وانیش به جامۆڵکه‌کانی
سه‌ریانه‌وه هه‌زه‌لیانه و موهه‌ریجانه مقاوه‌مه‌تی ده‌که‌ن. ده‌بوو
خه‌ڵکیان بهێنایه‌ته سه‌ر جاده‌کان و بۆ چاره‌سه‌ری گوتبایان ئیدی ئه‌و
هاژوشتنه نامرۆڤانه به‌سه و ده‌بێت ماشینی ده‌سته‌ڵات له‌و شوفێره
وه‌ربگرینه‌وه له پێکان و تێکدان و ماڵوێرانیی زیاتر چ سوودێکی دیکه‌ی
به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نه‌گه‌یاندووه. نه‌ک من به‌ڵکه مێژوو شایه‌ته
که هه‌رگیز ماف و ئازادی و دادپه‌روه‌ری به پەقرج کردنه سه‌ر نایه‌ته‌دی
تکایه.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|