په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٨\٢٠١٧

  مۆدلیانی.

 

نەژاد عەزیز سورمێ

ڕووبارەکانی دۆزەخ
لە ژووری گریانەوە دێن..
شوێنەواری ھیچ ڕێگایێ دیار نییە؛
دارستان و بڵندایی
پیلیان تێک ھەڵکێشاوە.
تۆ ھەر بڵێ و بڵێرەوە!!
کەس بە نرخی باوەرێنیش ئاوڕی لێ ناداتەوە.
کێ ماسی لە ناو ئاو دەکڕێ؟
تۆ ھەر بڵێ!!
(لیڤۆڕنۆ) نوقمی کوێرایی دەریا بووە
دانی لە دەمامکەکانت گڕساندووە.

((ئای ئیتاڵیای خۆشەویستم!))
کەس نییە لە ڕەشە شەوی پاریس دا
چرایەکی بۆ ھەڵبکا..
(جین) یش جۆگەی ڕووباری دۆزەخە
لە ژووری گریانی دانتی دەکاتەوە..
ھاوارێکی بێ ھودەیە..
تەمەننای مەرگی دووەمە.

((ئای ئیتاڵیای خۆشەویست!))
مەرگ کەنارەکانیشی ڕەش کردەوە..
باسکی مێژوویان باداوە
کەس نییە سەرەداوەکان گرێ داتەوە
ئیتاڵیای خۆشەویستم!


شوباتی ١٩٨٩
ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک