٢٥\٧\٢٠١١
مۆڵهتدان بۆ
خۆپیشاندانی دژ به تۆپبارانی ئێران لای دهسهڵاتدارانی ههولێر بانێک
و دوو ههوایه!
دەسەڵاتدارانی هەولێر
مۆڵهتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی نادەن
لە دژی هێرش و پەلاماردانی
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان.
بە مەبەستی پرۆتستۆکردنی پەلامارو هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ
سەر باشووری کوردستان و گرتنەوەی ئاوی ئەلوەن لە لایەن رژێمی ئێرانەوە
، کۆمەڵێک چالاکڤانی سەربەخۆ لە پێش 4 رۆژەوە بڕیاری کۆبونەوەیەکی
ناڕەزایەتیمان دا لە پارکی شانەدەر کە هەواڵەکەی لە کەناڵەکانی
راگەیاندن بڵاو کرایەوە ، بەڵام دەسەڵاتداران پێشێلی یاسای
خۆپیشاندانیان کرد کە خۆیان پەسەندیان کردووە و رێگای ئەو کۆبونەوەیان
نەدا.
کەچی مۆڵهتیان بە گروپێکی دیکە دا بۆ هەمان مەبەست لە جەرگەی شارەوە
رێپێوان بکرێت بۆ بەردەم قونسڵیەی ئێران لە شاری هەولێر کە لە دوای
ئێمەوە داوای مۆڵهتیان کردووە ، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقی مافی
هاووڵاتی بونە و نیشانەی ئەوەیە لە لایەن دەسەڵاتەوە بە یەک چاو سەیری
هاووڵاتیانی کوردستان ناکرێ.
عهلی مهحمود
بۆ پەیوەندیکردن : 07503714620
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەواز بۆ
خۆپیشاندان دژی تۆپبارانی ئێران.
کەمپینی (ئێران بوەستە) هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی سێ شەممە
رێکەوتی 26/7/2011 خۆپیشاندانێکی هێمنانە لە دژی تۆپبارانی ناوچە
سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە سازدەکا.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم پارێزگای هەولێرەوە دەست
پێدەکات بۆ بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، کە داوا لە
کونسوڵخانەی ئێران دەکرێت بە زووترین کات تۆپبارانی ناوچە سنورییەکان
بوەستێنرێت و بە پێچەوانەوە کەمپینەکە هەڵوێستی تری دەبێ.
بۆیە داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین وەکو هەڵوێستێکی
نیشتمانی و نەتەوەیی، سبەی سێ شەممە لە کات و شوێنی دیاری کراو بەشداری
ئەم خۆپیشاندانە بکەن.
لەگەڵ رێزماندا
کەمپینی (ئێران بوەستە)
25\7\2011
|