په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٧\٢٠١٢

مۆنتاژی فیلمی "ھێلین" لە دەرھێنانی ئیبراھیم سەعیدی کۆتایی پێھات.


مەنسوور جیهانی


فیلمی دیکۆمێنتیی "ھێلین" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد ئیبراھیم سەعیدی و لە بەرھەمھێنانی عەباس غەزالی دوایین قۆناغی مۆنتاژی تەواو کرد و ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی سازکردنی مۆسیقا.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی "ھێلین"، فیلمی دیکۆمێنتیی "ھێلین" (ھێلانە)، نوێترین بەرھەمی سینەماکاری مەھابادی ئیبراھیم سەعیدی و لە بەرھەمھێنانی عەباس غەزالی لەم رۆژانە دوایین قۆناغی مۆنتاژی تەواو بوو و گەیشتۆتە قۆناغی مۆسیقا کە ئێستاکە حوسێن عەلیزادە موزیکزانی ناودار و بەئەزموونی ئێرانی موزیک بۆ ئەم فیلمە ئامادە دەکات.


فیلمی دیکۆمێنتیی "ھێلین" بە جۆرێک درێژەی فیلمی دیکۆمێنتی "دایکامی من"ـە کە سەبارەت بە دۆخی دوێنێی کوردەکان لە عێراق بوو و ئەم فیلمە نوێیە باسی باروودۆخی ئەمڕۆی کوردەکان لە ھەرێمی کوردستان دەکات.


فیلمی دیکۆمێنتیی "ھێلین" بە روانین بە بنەماڵەیەک لە ھەرێمی کوردستان، ھەوڵدەدات تا باروودۆخی ئەمڕۆی عێراق لە بەرچاو بگرێت.


ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتیی "ھێلین" بریتین لە:
پلانداڕێژ، توێژەر و دەرھێنەر: ئیبراھیم سەعیدی
بەرپرسی پلان و بەرھەمھێنەر: عەباس غەزالی
وێنەگر و مۆنتاژ: ئیبراھیم سەعیدی
موزیک: حوسێن عەلیزادە
بەرپرسی بەرھەم: فەرزین کەریم
دەنگھەڵگر و میکسی دەنگ: ئیبراھیم سەعیدی
فۆتۆگرافەر و یاریدەدەری مۆنتاژ: گەزیزە پاکنەھاد
یاریدەدەری وێنەگر و ھەواھەنگی: فەرھاد کەریم
راوێژکاری کاروباری نیزامی: غازی مەلا ساڵح
نێرەیتۆر: عەزیز عەباسی، بارزان مەلا خالید و قادر دادخواە
ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەری: ئیرەج حەقیقی پوور
بە بەشداری: بنەماڵەی ئەحمەد شێخ رەسوول
راگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی
بەرھەمھێنەر: عەباس غەزالی
ماوە: ٥٦ خولەک / فۆرمەت: HD
بەرھەمی: ھەرێمی کوردستان ـ ساڵی ٢٠١٢


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتیی "ھێلین".

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک