مۆسیقا جارێكی تر ژیانی به نۆژدارێك له به‌شی ژیانه‌وه (كۆما) به‌خشیه‌وه .
وه‌رگێڕانی له هۆڵه‌ندییه‌وه: گه‌شاوه جاف شه‌نگه‌های - له ڕۆژهه‌لاتی چین و له شاری شاۆخینگ نۆژدارێكی به‌شی ژیانه‌وه ( كۆما ) به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌رێكی بێ وێنه‌وه له مردن ڕزگاری‌بوو و له‌دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له‌بێهؤشیی له کۆما دا به‌هۆش‌هاته‌وه .
ئه‌م هه‌واله ڕۆژی هه‌ینی رۆژنامه‌ی ''مێترۆپۆلیته‌ن ئێكس پرێسی'' ووڵاتی چین بڵاویكرده‌وه.
كوڕێكی گه‌نجی چینی كه ناوه‌ی ( لی لاگ) بوو له به‌شی ژیانه‌وه ( كۆما)كه‌وتبوو دوای كاره‌ساتێكی قورسی ئۆتۆمۆبیل له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شت .هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ی شاۆخینگ ڕۆژانه هه‌وڵیان ئه‌دا كه ( لی ) گوێی له سه‌مفۆنیایی كلاسیك بێت.
دوای (سكان)كردنی مێشكی ده‌ركه‌وت كه هه‌ست به مۆسیقاكه ده‌كات ، نۆشداره‌كه توانی زۆر به‌هێواشی به‌ره‌و باشبوون بڕوات، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به به‌كارهێنانی ئه‌م چاره‌سه‌ره به مۆسیقا بۆ ( لی ) ئێستا ئه‌توانێ قسه‌بكات هه‌روه‌ها بشڕوات به پێ.
ئه‌م هه‌واڵه توانی ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه مۆسیقا ئه‌توانی به جۆرێك له چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نۆژدارانه به‌كار بهێنرێت كه له به‌شی ژیانه‌وه بۆ ماوه‌ی زۆر بێ ئاگا كه‌وتوون لێره‌دا مۆسیقا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ر رۆحی مرۆڤ به‌گشتی و نۆژداره‌كان به‌تایبه‌تی ، هاوشێوه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره به مۆسیقا له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا به‌كارده‌هێنریت به‌تایبه‌تی بۆ نۆژداره‌كانی كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كان كه‌وتوون مۆسیقا وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئازار به‌كاردیت.
ئه‌م هه‌واڵه له رۆژنامه‌ی (ته‌لیگراف)ی هۆله‌ندییه‌وه وه‌رگیراوه.
له‌نده‌ن / ٢٠٠٧
|