مۆزه‌خانه‌ی رستن و چنینی
کورده‌واری له هه‌ولێر.

فه‌هد گرده‌وانی
له
هه‌ولێری خۆشه‌ویستم...سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی جلوبه‌رگ و رستن و چنینی
کورده‌واری له قه‌ڵای و سه‌رپه‌رشتکاری مۆزه‌خانه هاوڕێم [لۆلان
مسته‌فا]م کرد . ئه‌وه‌ی جێگای که‌یف خۆشیه ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه
له‌سه‌ر پیره قه‌ڵاتی خۆشه‌ویسته و شوێنێکی به نرخه . ئه‌و
خانووه‌ی کراوه به مۆزه‌خانه ،جارانی زوو ، ماڵی [هاشم ده‌باغ]
بووه. خانووه‌کی گه‌وره و رێکوپێک بووه و له‌سه‌ر شێوه‌ی
ئه‌ندازیاری پێشکه‌وتوو دروست کراوه . لۆلان له هه‌ڵبژاردنی
شوێنه‌که نه‌خشی هێناوه و کارێکی پیرۆزی ئه‌نجام داوه . به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگای دڵگرانی و نیگه‌رانی یه ،زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی هه‌رێمی
کوردستان به گشتی و دانیشتوانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ، ئه‌و شوێنه
جوانه‌ی نه‌دیووه و نازانێ له‌کوێ یه . گه‌لۆ ناکرێت مامۆستایانی
قوتابخانه‌کان هه‌ر ڕۆژه‌ی یا هه‌ر هه‌فته‌ی پۆلێکی قوتابیان ببه‌نه
ئه‌و شوێنه و قوتابیان فێر بکه‌ن که مۆزه‌خانه‌ی که‌لوپه‌لی
کورده‌واری و کۆن له شاری قه‌ڵاومناره دا هه‌یه . خه‌ڵکی له
ئێستاوه فێر بکرێن که مۆزه‌خانه‌یان خۆش بووێت و زیاره‌تی ئه‌و
شوێنانه بکه‌ن . ئه‌گه‌ر [لۆلان] رۆژانه خه‌ڵکی میوان بێت و
شوێنه‌که‌ی قه‌ڵه‌باڵغ بێت ، ره‌نگ ئه‌ویش زیاتر هانبدرێت و گرنگی به‌و
بواره بدات و که‌لوپه‌لی کۆنتر و شتی جوان په‌یدا بکات و
مۆزه‌خانه‌که‌مان بۆ فره‌وانتر بکات . ئه‌و کاره پیرۆزه‌ی لۆلان و
کارمه‌ندانی مۆزه‌خانه جێگای ریزوسوپاسه ، که ئه‌و شتانه نیشانی
خه‌ڵکی بیانی ده‌دات که به سه‌ردان دێنه شاری هه‌ولێر .
بۆ زیاتر زانیاری تکایه سه‌یری ئه‌و سایتانه
بکه :
http://www.kurdishtextilemuseum.com/
http://www.kurdsat.tv/Zyatir.aspx?CoriHewal=EdebuHuner&Rizbendi=186
http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_con
21/6/2008
ستۆکهۆڵم
|