٣\٨\٢٠١١
مۆزه‌خانه‌یه‌ک بۆ
که‌لوپه‌لی به‌جێماوی ئه‌نفالکراوه‌کانمان.

ره‌زا شوان
ئه‌نفالی به‌دناو ، گه‌وره‌ترین تاوان و بێ
وێنه‌ترین تراژیدیای خوێناوی یه ، له مێژووی ئه‌م سه‌رده‌می جیهان
دا..که له لایه‌ن حکومه‌تی شۆڤێنی عێراقه‌وه ، ده‌رهه‌ق به گه‌لی بێ
تاوان و ئازادیخوازی کوردمان ، بێ ویژدانانه و به‌بێ شه‌رمانه ئه‌نجامیان
دا .
ئه‌نفال پرۆژه و پیلانێکی نه‌خشه‌داڕێژراوی تۆکمه‌ی شۆڤێنی و پاکسازی
نه‌ژادی بوو .. ئامانجی حکومه‌تی عێراق و به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بی،
هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ، له ڕه‌گ وڕیشه‌وه هه‌ڵته‌کاندنی شیرازه‌ی
خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ژێرخانی ئابووری و بژێوی و، جوانه‌مه‌رگردنی
پارت و دامه‌زراوه سیاسی یه‌کانی گه‌لی کوردمان بوو له باشووری
کوردستان دا.. ئامانجیان کوێره‌وه‌کردنی کو‌لتوور و که‌له‌پوور و داب و
نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی کوردیمان بوو .. ئه‌نفال سوکایه‌تی کردن بوو به هه‌موو
پیرۆزییه‌کانی گه‌لی کوردمان و به مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و به
ویژدانی جیهانی و هه‌موو یاسا نێو ده‌وڵه‌تی یه‌کان.. ئامانجیان سڕینه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو .
حکومه‌تی شۆڤێنی عێراق فریای ئه‌وه نه‌که‌وت ، که ته‌واوی بڕگه‌کانی
ئه‌و نه‌خشه گڵاو و نه‌گریسه‌یان جێ به‌جێ بکه‌ن،چونکه وه‌کو له
پیلانه داڕێژراوه‌که‌یان دا هه‌بوو..قۆناخی دووه‌م و داهاتوویان ئه‌وه‌بوو
که له چه‌ند شاڵاوێکی تردا ، دانیشتوانی هه‌موو گه‌ڕه‌ک و شاره
کوردی یه‌کانی باشووری کوردستان ئه‌نفال بکه‌ن و به ده‌ردی گوندنشینه‌کانمان
له بیابانه‌کانی نێوان عێراق و سعوودیه‌دا هه‌مووی به زیندووی زینده‌به‌چاڵ
بکه‌ن .. له پێشا ده‌ست به ئه‌نفال کردنی دانیشتوانی هه‌موو گه‌ڕه‌که
کوردییه‌کانی شاری که‌رکوکی خۆشه‌ویستمان ، که‌رکوکی دڕکی سه‌ر دڵیان
بکه‌ن .
ئه‌نفال، دڕنده‌ترین و گه‌وره‌ترین تاوانی ڕه‌شه‌کوژی و جینۆسایده که
له گه‌لی کوردمان کرا ، تا ئه‌مڕۆش ئاسه‌واری برینی قووڵی ئه‌م تاوانه
ساڕ‌ێژ نه‌بووه.. بێگومان تا چه‌ند ساڵێکی تریش کارێگه‌ری خراپی ده‌مێنێت
.. به تایبه‌تیش له باری ده‌روونی یه‌وه .
دێمه سه‌ر مه‌به‌ستم له‌م نووسینه‌مان ، به پێویستی ده‌زانم که
پێشنیاری کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌تی شیاو بکه‌م ، به ناوی (
مۆزه‌خانه‌ی که‌لوپه‌لی به‌جێماوی ئه‌نفالکراوه‌کانمان ) یا ( مۆزه‌خانه‌ی
که‌لوپه‌لی ناو گۆڕه‌کانی ئه‌نفالکراوه‌کانمان ) یا له‌ژێر هه‌چ ناوێکی
تردا بێت ..بۆ پاراستنی ئه‌و که‌لوپه‌ل و شتانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێسک و
پروسکی ئه‌نفالکراوه‌کانمان دۆزراونه‌ته‌وه یا ده‌دۆزرێنه‌وه ، له‌گه‌ڵ
ئه‌و شتانه‌شیان که له لای که‌سوکاریان ماونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌و شتانه ساکاریش بن ، بۆ نموونه : ( پارچه ڕزیوه‌کانی جلوبه‌رگه
کوردییه‌کانیان ، ڕا‌نک و چۆغه ، شه‌رواڵ و مرادخانی ، پشتێن ، کراس و
سوخمه ، ملوانکه ، بازنگ ، موتومووروو ، بووکه‌ڵه ، مه‌مۆڵه‌ی شیر و
مه‌مکه‌مژه‌ی منداڵان ، چه‌رخ ، ته‌زبیح ، ته‌وقه ، پێڵاو ...هتد ، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر گۆچان و شمشاڵی شوانێک ، قه‌ڵه‌نگی به‌رخه‌وانێک ، ملوانکه‌ی
کیژۆڵه‌یه‌کمان بێت.. ) ده‌ست بکه‌ون .. له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانماندا
( ئه‌وانه‌ی ده‌ست ده‌که‌ون ) هه‌موو ئه‌م شتانه له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا
بپارێزرێن ..تا نه‌وه‌کانی داهاتوومان به بینینی ئه‌م شته به‌جیماوانه‌ی
ئه‌مڕۆمان ، که هه‌ریه‌که‌یان چیروکێکی دڕنده‌یی تاوانه‌کانی حکومه‌تی
شۆڤینی عێراق ده‌گیڕنه‌وه..بهێننه‌وه یادی نه‌وه‌کانمان..ئه‌گه‌ر ئه‌م
مۆزه‌خانه‌یه له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان بکرێته‌وه باشتره
، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بێگانه‌ش بتوانن سه‌ردانی بکه‌ن ، یا هه‌ر وه‌فدێکی
بیانی و که‌سانێکی به‌رپرس ، سه‌ردانی کوردستانیان کرد ببرێن بۆ ئه‌و
مۆزه‌خانه‌یه ، تا بێ وێنه‌یی ئه‌م تاوانه و دڕنده‌یی و ڕقی قێزه‌وه‌ن
و ژه‌هراوی شۆڤێنی عه‌ره‌بیان بۆ ده‌ربکه‌وێ..که هه‌ریه‌که له‌و که‌لوپه‌له
پاشماوانه ده‌بنه به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گرتووی تاوانه‌کانی حکومه‌تی
عێراق، ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سڤیل و ڕه‌شورووتی بێ تاوانی کوردمان .
بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م پێشنیاره‌ش ، پێویسته پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان
بکرێت و ، لیژنه‌یه‌کی شاره‌زا و پسپۆر له بواری مۆزه‌خانه و هۆنه‌ری
ڕازاندنه‌وه و ئه‌ندازیاری و نوێنه‌ری ئه‌نفالکراوه‌کان پێک بهێنرێت
.. به زووترین کاتیش کۆشکێکی شایسته له شوێنێکی شیاو و نزیکی شاری
هه‌ولێردا دروست بکرێت .. تا ئه‌و شتانه‌ی که له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کاندا
دۆزراونه‌ته‌وه له ناونه‌چن .. تا زووتریش کاری بۆ بکرێت باشتره .
با ئیمه‌ی کورد له‌م ڕووه‌وه چاو له جووله‌که‌کان بکه‌ین و، سوودیان
لێ وه‌ربگرین . جووله‌که‌کان هه‌رکه ده‌وڵه‌ته‌که‌یان دامه‌زراند..مۆزه‌خانه‌یه‌کی
شایسته‌یان دروست کرد و هه‌رچی یه‌کیان له پاشماوه‌ی قوربانیانی
تاوانی ( هۆڵۆکۆست ) ده‌سکه‌وتووبێت، وه‌کو: ( قژه‌سه‌ر ، نینۆک ، دانی
زێر ، موتومووروو ، شانه ، پێڵاو ، ملوانکه ... هتد ) هه‌موویان له‌و
مۆزه‌خانه‌یه‌دا پاراستووه .. ساڵی به هه‌زاران توریست و که‌سایه‌تی
و وه‌فد سه‌ردانی ئه‌م مۆزه خانه‌یه ده‌که‌ن و نه‌فره‌ت له نازیه‌تی
ئه‌ڵمانیا ده‌که‌ن .
هیوادارم که حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانی کوردستان ، به تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان ، به زوترین کات ، کار بۆ جێ به‌ێ کردنی ئه‌م پێشنیاره بکه‌ن
و پشتگوێی نه‌خه‌ن..ئه‌گه‌رچی ده‌بوایه پێنج ساڵ پێش ئێستا ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌مان
دروست بکرایه .
١\٨\٢٠١١
-
نه‌رویچ
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|