متووبوون بە
تاکڕەویی ؟!

ئیبراهیم بالیسانى
زیاتر لە هەشتا ساڵە کورد خەبات دەکات و قوربانى بۆ سەرفرازى و ئازادیی
دەدا،لەماوەى ئەو هەشتا ساڵەدا زۆردەرفەت رەخساون بۆ ئەوەى کورد
بەمرازو ئامانجەکانى خۆى بگات، بەلام سادەیى و خۆشباوەڕى پێشڕەوانى
کورد لەوزۆربەى دەرفەتانەدا فاکتەرى سەرەکى بووە کە وایکردوە کورد
نەگات بەئامانج ! ئەو ساویلکەیى نوێنەرانى کورد کە هەیانبووە بەتایبەت
لەکاتی گفتوگۆکاندا نەک هەر نەیانتوانیوە رەورەوەى خەباتەکەیان بەرەو
پێشبەرن، بەڵکو جارى وا هەبووە خۆیان تێیدا بووینه قوربانى وەک
تیرۆرکردنى (سمکۆى شکاک وقاسمڵۆ) هەشن بە رێکهوت لەپیلانەکان
رزگارییان بووە!تیڕۆرکردن و نەخشەکێشان لەلایەن دوژمنانى کورد دژبە
هەڵگرانى پەیام و ئامانجەکانى خەلکى کوردستان بەتەنیا ئەوە ناگەیەنێ کە
نوێنەرانى کورد زرنگ وخەباتگێرو فیداکار نەبووبن، بەلکو لە گرفتە هەرە
دیارەکان هەمیشە کورد یەک نمایدەو پێشڕەوى هەبووە! واتا سەرۆک و رابەرو
سکرتێرەکانى حیزب کە چونەتە ناو هەر گفتوگۆیەک بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى
سیاسیانە بۆ کێشەکان وەک نوێنەرى هەموو کورد خۆى دەرخستوە یا نیشان
داوە! بێگومان ئەوەش لەکارى دیبڵوماسى و گفتوگۆی سیاسیدا هەڵەیەکى
گەورەو نەشیا و زەقە. لەبەر ئەوە هەرکاتێک نوێنەرەکانمان تیرۆرکرابن
داواو داخوازى و کێشەکانمان لەسەر مێزى گفتوگۆکان پێچراونەتەوەو
لابردراون! ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئێمەى کورد لەرابردوو
ئێستاماندا هەموو کێشەکانمان دەخەینە نێویەک سەبەتەو ئەو سەبەتەیەش بە
بێ رەزامەندیی هەموو تاکەکانى نێوکۆمەڵگا لەدەستى یەک سەرکردەى
حیزبدایە کە خۆى وەک نوێنەرو رابەرى هەموو کورد نیشان دەداو
رەفتاردەکا! بۆیە دەبینین کە نوێنەرى حیزب تیرۆر دەکرێ یا ناچارى
خۆبەدەستەوەدان و هەڵهاتن دەبێ چراى ئومێدمان دەکوژێتەوەو تاریکى
باڵدەکێشێ بەسەر کوردستان! نمونەش بۆ پاڵپشتى ئەو دیدەشمان شۆرشى
گەورەى ئەیڵولمانە،بینیمان ئەو شۆرشە ئاگرینە چۆن دامرکایەوەو
کێشەکەمان بۆ چەندین ساڵ دواکەوت و لەبیرکرا.
ئایا ئەو رەفتارو چۆنیەتى بیرکردنەوەى کورد کەلەرابردودا هەیانبوە
دەتوانین بڵێن:سەرکردەو نوێنەرانى ئەمڕۆمان هەڵگرى هەمان رەفتارو
شێوازەن یا نا ؟ ئەگەر جاران هزروبیرى رابەرو سەرکردەکەکان بەپێى
دونیابینى و پێشکەوتنەکانى ئەوێ رۆژێ بگەرێنینەوە ئەى بۆ هەنوکەمان
خوێندنەوەمان دەبێ چیبێ؟ چونکە ئەگەر جیاوازیش لە کەسایەتى
وسەرکردەکاندا بونى هەبێ ،بەلام دووهۆکار هەن کە نەگۆرن وهەتا هەنوکەش
وەکو خۆیان ماون وهەن :یەکێکیان بیرونەهجى دوژمنە،دوژمنانى کورد وەک
چۆن لەرابردوودا دژى پێدانى ماف وداخوازیەکانى کوردبونە ئەمڕۆش هەمان
دیدوبۆچون لەئارادایە!زیندوترین نمونەشمان سەرۆک وەزیرانى ئێستایى
ئیراقە، رۆژانە دەبیستین و دەبینین چ حەشرێک بە کورد دەکا!! هۆکارەکەى
تر ،راستە دواى پڕۆسەى ئازادى ئیراق هەڵبژاردن کراوەو نوێنەرەکانمان بە
دەنگدان بونەتە نمایدەى خەلکى کوردستان لە ئیراق و هەرێم. بەلام
نوێنەرەکان ئەوەندەى وەک نمایدەى حزب خۆیان دەردەخن وەک نوێنەرى
سەرتاپاى خەلکى کوردستان خۆیان نیشان نادەن!! دیارترین نمونەش بۆ
ئەوەیان تا ئێستا بارەگایەک نیە بەناوى سەرۆکایەتى هەرێم! ئەو
دیدارانەى کەبەناوى هەرێم ئەنجام دەدەرێن هیچ جیاوازیکى نیە لەگەڵ
دیدارى حزبى! یا ئەو بەرپرس ووەزیرو نوێنەرانەى لەبەغدان ئەوەندەى کارى
حزبى دەکەن نیوئەوەندە بۆگشتى هەنگاونانێن! کادیرو خەلک و دۆستى حزبى و
تەکەتولات لەو هەرێمە بانگهێشتى بەغدادەکرێ وبە چەندین
دەفتەردۆلارودیارى وراسپاردەى حزبى دەنێردرێنەوە!!هەر لەبەرئەوەشە
چەندین بەرپرسى باڵاوناوەنجى وئەوانى تر تاوانبارکراون بە
تەخشانپێکردنى سامانى ولات وبەخشێنى ئامێرومومتەلەکاتى ولات بەئەم وئەو
یا خودى خۆیان ودەست و پێوەندەکانیان!ئەوەنیە لەئاست چارەسەرنەکردنى
کێشەى کەرکوک خۆمانین دەلێین:بەرپرسەکانى (یەکیتى وپارتى) ئەوەندەى
حزبایەتیان کرد و دەکەن نیوئەوەندە لەغەمى چارەسەرى کێشەى کەرکوکدا
نهبوونە!
Info_balisani@yahoo.com
|