په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

مووچه‌کەى شەهید عادل سەلیم و مووچه‌ى شوعیەکانى ئیمرۆ.


رزگار کۆچەر   


زۆرجار ویستوومە ئەو ئاوە لێل نەکەم کە رۆژێک قومێکم لێى خواردۆتەوە بەڵام کاتێک مرۆڤ چاوێک بە رابردوو دادەگرێ‌ هەرگیز ناتوانێ ئۆقرە بگرێ‌ لە یادنەکردنەوەى هەندێ کەڵە پیاوى رۆژانى رابردووى گەلەکەمان ، دیارە ئەوانەى رۆژانى تاریکى گەلەکەمانیان رۆناک کردەووە زۆر کەمن شوعیەکانیش لە هەموو ئەو رۆژگارانە بەشى شێرى قوربانیدانیان بەرکەتووە هەر لە کونجى زیندانەکانى بەعس تا داستان و پەتى سێدارە و قوربانیدان ، کەچى زۆر بەداخەوە ئێستا بە هۆى بێ هەڵوێستى حیزب‌ و پاشکۆیەتى ئەو حیزبه‌ بۆ دەسەڵات واى کردووە مێژووى پڕ سەروەریی شەهدان و دلسۆزانى حیزب‌ وەک پێویست نەبێ !


هاورێیەکم بۆى گێرامەوە لە حەفتاکان حیزبی شوعى کاتێک لە بەرەى نیشتمانى لەگەل بەعس بەژدار بوو ئەو کاتە هاورێى شەهید عادل سەلم بەرپرسیارەتیەکى حیزبی پێ درابوو بۆیە ئاسایی بوو بە هۆى کارەکەى مووچه‌کەى تۆزێک لە مووچه‌ى هاورێیانى تر زێدە تر بێ بەڵام ئەو پیاوە گەورەیە کاتێک سەرە مانگان مووچه‌کەى وەردەگرت بەبێ ئەوەى دەستى لێبدا یەکسەر مووچه‌کەى بۆ حیزبی دەگەراندەوە و دەیگوت با منیش مووچه‌کەم بە قەدەر شوعیەک بێ کە لە بارەگاکانى حیزب‌ پاسەوانى دەکا‌ ، ئەوەى باسى دەکەم یەکێ لە هەزار هەڵوێستە جوانەکانى هاورێى شەهید و هەمیشە لە یاد عادل سەلیمە کە زۆر بەداخەوە ئێستا لە هیچ کونجێکى شارەکەى خۆى وەک دەیەها شەهیدى ترى حیزبی شوعى بەڕەوا نابینرێ‌ تەنیا قوتابخانەیەک یا پارکێکى بەناو بکرێ‌ !؟


دیارە لەمە ئەگەر دەسەڵاتیش کەم تەرخەم بێ ئەوا حیزبی شوعى دە بەقەدەر دەسەڵات کەمته‌رخەمە چونکە تا ئێستا بەقەدەر رەنج و خەبات و قوربانى دانى شوعیەکانى کوردستان حیزب‌ نە داواکارى هەبووە نە هیچیشى بۆ خانەوادەى شەهیدو پێشمەرگە سەربەرزەکانى شوعیەکان کردووە، مرۆڤ کاتێک باس لە هەڵوێستەکانى کەڵە پیاوێکى وەک شەهید عادل سەلیم دەکا‌ دەبێ هەڵوێستەکانى ئەو کەڵە پیاوانە لەگەل هەندێ لەو شوعیانە بەراورد بکا‌ کە ئێستا لەناو دەسەڵاتى کوردى پۆستێکیان هەیەو مانگانەش مووچه‌یەکى چەور وەردەگرن یا دەبێ باسى ئەو شوعیانە بکا کە ئێستا لە پێستى شیوعیاتى خۆیان نیشان داوەو و لە ژێرەوش ته‌نیا خوا دەزانێ‌ چین و چۆن بەناو شوعیاتى خۆیان بۆ بەرژەوندى خۆیان بەکار هێناوە .!


من دەپرسم ئاخۆ من و ئەوان ئاگامان لە سکى برسى ئەو کورە هەژارە هەیە کە تا ئێستا ئینتیماى بۆ حیزبى شەهیدان فەهد و سەلام عادل ماوە و تا ئێستاش وا هەست دەکا‌ رۆژگارێک دووبارە شەهید گیڤارا و شەهید بلە و شەهید دکتۆر عادل و شەهید جەوهەر و شەهید ئارام و شەهید پێشڕه‌و و شەهید کۆچەر و شەهید هەنگاو لەگەل خۆى دەهێنێ‌ و حیزب‌ لە قەیرانى پاشکۆیاتى رزگار دەکا؟

 

r_kochare@hotmail.com