١٦\١\٢٠١١
کەمپینی رەشید
باجەڵان لەپێناو حوکمی رەشید:
موچەی ئەندام
پەرلەمان، وەزیر و بەرپرسانیتر و گرانیی بازاڕەکەتان کەم بکەنەوە!
دیاردەی هەژاری عەیبەی تاکی کۆمەڵگە نییەو بەرهەمی شێوەی ئازادی سیستێم،
دەسەڵاتداری و بازاڕێکی دیاریکراوە کە لەگەلیاندا سەرەتاییترین مافی
مرۆڤ پێشێلدەکەن. ئەوە جێگای پرسیارو سەرسوڕمانە کە رۆژانەی
پەرلەمەنتارێکی عیراق نزیکەی1000دۆلارەو ملیونان خاوەن خێزان یان مرۆڤ
لە عیراق و کوردستان کەمتر لە 15 هەزار دینار. ئایا ئەوەی ئەم
ناعەداڵەتییە پەیڕەو و قبوڵ بکات یان لە ئاستیدا بێدەنگ بێت، پەیوەندی
بە چاوەڕوانییەکانی خەڵکەوە هەیە؟! شێوەی حوکمڕانییەکەی رەشیدە؟ ئەو
ناڕەوایەتییە لە موچەی وەزیرو پلەدارە حزبی و حکومییەکانیتر
رەنگیانداوەتەوە.
بەڕێزان: ئێوە بە زارەکی پێمان دەڵێن(ئێمە برای یەکترین...ئێمە
خزمەتکاری ئێوەین)، بەڵام لە کردەوەدا نە برا و نە خزمەتکارمانن و،
دەسەڵاتێکی کەرامەتشکێنتان دامەزراندووە، بە ئاشکرا پشکی شێر بۆ خۆتان
دەبەن و بەردەستەکانتان کردووە بە بەشمان، نەگبەتیتان بە باڵامان
بڕیوەو هەموو رۆژێک لەبەردەم منداڵەکانیشمان رەنگ زەردمان دەکەن و
چارەنووسمان بە دەست قەزاوقەدەر داوە.
ئێمە کە ناومان لەخوارەوە هاتووە، ئێژین: (لێوا نێوگ- هۆسا نابە) و
داوا دەکەین موچەکانتان کەم بکرێتەوەو گرانی بازاڕەکەشتان سنوورداربکەن.
_______________________________________
روونکردنەوە:
رەشید باجەڵان، حەماڵ، بە بێ بینایی لە گەڕەکی(ساڵح بەک)لەناوەڕاستی
شاری خانەقین لەناو کەلاویەکی وێران بەبێ کەسی ژیانی بەسەر بردو
لەدواییدا بەهۆی"مرۆیی"بەبێ ناوی خۆی و بەبێ کەسی نێژراو پرسەشی بۆ
نەنرا!
سەرپەرەشتیاری کەمپین: سەلام عەبدوڵڵا،
07700595583، خانەقین
_________________________________________________
ئەمەل باجەڵان رۆژنامەنووس خانەقین
زەهرە سەوزە مەهدی مامۆستا خانەقین
ماردین وەلی خوێندکاری زانکۆ خانەقین
د. رابعە عەباس پزیشک خانەقین
سەلام عەبدوڵڵا مامۆستا خانەقین
عەلی ئەرکادی هونەرمەندو فۆتۆگراف خانەقین
عومەر مەنسوور هاوڵاتی خانەقین
وەلی شەریف سەپەرشتیاری پەروەردەیی خانەقین
ئیبراهیم کەرەم سیاسەتمەدار خانەقین
محەمەد کەرەم مامۆستا خانەقین
سیروان نەوروز مامۆستای پەیمانگە خانەقین
شۆڕش فۆتۆگراف خانەقین
سوارە محەمەد خوێندکار خانەقین
فەرمان خیلانی خوێندکار خانەقین
رەشید خەلیل خانەنشین، کەسایەتی خانەقین
مامۆستا نەجم سیاسەتمەدار خانەقین
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هاوپشتی لەگەل
راپەڕینی هەژارانی تونس.
قەیرانی سەرمایەداری بەدەوری وەڵاتان دەچەرخێ: لە وەڵاتانی باشووری
رۆژهەڵاتی ئاسیا بەرەو(سیاتل)ی ئەمریکا، لە ئیسلەندەوە بۆ مۆڵداڤیا و
کەنەداو لەم ماوەیە لە مەغرەبەوە بۆ یونان و بەرەو تونس بازیدا.
هەژارەکانی(تونس)یش دژ بە بێکاری، گەندەڵی و نەبوونی ئازادی راگەیاندن
و جەردەیی سیاسەتی لێبڕالیزمی نوێ و مشەخۆرەکانی، راپەڕین و(بن
عەلی)یان شاربەدەر کرد.
شایانی باسە هەمان هۆکارەکانی راپەڕینی تونس لە وڵاتی ئێمەشدا هەیە،
وەک: ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی، لەپڕ دەوڵەمەندبوونی خەیاڵی زۆرێک لە
بەرپرسەکانی حزب، ئیدارە، عەسکەر و پۆلیس ئاسایش، هاوکات هەژارەکان
رووبەڕووی گرانی بازاڕ و قەرزاری بوون. لەناو ئیدارە و حزب و پۆلیس و
سوپا بەعسی، جاش، موستەشار فەرمانڕەوایی دەکەن!
ئێمە لە شاری خانەقینەوە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هاوپشتی و هاوسۆزی
خۆمان لەگەل هەژارانی تونس دەرببڕین و هیوای سەرکەوتنی ئامانجەکەیان بۆ
دامەزراندنی دەسەلاتی دادوەری کۆمەڵایەتی!
کەمپینی (رەشید باجەڵان لەپێناو حوکمی رەشید)
15\1\2011
|