موسوڵمانان، جه‌ژنی قوربانه... قه‌ندیل به (مه‌زبه‌ح) ناوبرا !
سیروان بابه‌عه‌لی پرۆلۆگ: درۆکردن گه‌وره‌ترین گوناهه. مرۆڤ گه‌ر درۆنه‌کات هیچ تاوان و گوناھ و که‌تنێك ناکات. چونکو درۆ ده‌کرێته رووپۆش بۆ روخساری هه‌موو تاوان و گوناهێك... مرۆڤ گه‌ر ده‌رگای درۆ له‌خۆی کڵۆمبکات، رێگا به‌خۆی نادات هیچ رفتارێکی نامۆ به ئاکار و ره‌وشتی باوی کۆمه‌ڵگا بنوێنێت، چونکه پاساوو چارچێوی "درۆ" ی بۆ به‌هانه‌هێنانه‌وه‌و شاردنه‌وه نییه... --------------------------------------------- له‌نێو گشت که‌شێکی رامیارییدا درۆ هه‌یه... لێ له له‌پانتاییه ته‌ندروسته رامیارییه‌کاندا، درۆ به‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌و کێماسییه‌کانی باوه‌ڕی رامیارییه... له‌و که‌شه‌دا رامیار پێنازانێت که وته‌زاو به‌ڵێنه‌که‌ی پاشان ده‌بنه درۆ. بۆنموونه: ئه‌گه‌ر رامیارێك له‌وباوه‌ڕه‌دابێت؛ به‌سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌سه‌ڵات، زه‌مینه سازده‌کات بۆ وه‌ده‌ستخستنی ژماره‌یه‌کی زۆر جێگای کار بۆ بێکاران. به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه که‌پێده‌زانێت له‌راستییدا ئه‌وه‌ی پێناکرێت، ده‌بێته درۆزن. جگه‌له‌وه‌ی که باجه‌که‌ی به هێنانه‌خواره‌وه یان هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه ده‌دات، هه‌ر ده‌بێته درۆزن! چونکه له‌خواره‌وه وه‌ك پێویست راڤه‌و لێکدانه‌وه‌ی بۆ دینامیه‌تی ئارێشه‌و پرسه‌کان نه‌بووه‌و به‌ردی له‌توانای خۆی زلتری هه‌ڵگرتووه‌و به‌ڵێنه‌کانی درۆده‌رچوون. ئه‌وه، کاری به دڵسۆزی و مه‌رامپاکییه‌وه نییه‌و به "درۆ" هه‌ژمارده‌کرێت... بۆیه له جیهانی ته‌ندروستدا، درۆزنبوون په‌رچه‌کردارو باجی باوه‌ڕی هه‌ڵه‌یه. له وڵاته نه‌خۆشه‌کاندا؛ درۆ ئاوه‌ڵناو و هه‌ڵوێسته‌و، درۆزن به‌مه‌به‌ستێک درۆده‌کات...
له کوردستان له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه به‌گشتیی و له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه به‌تایبه‌تی، درۆ له‌ڕێگای چه‌ند رامیارێکه‌وه به کاریگه‌ریی شۆڕش، به‌کاوه‌خۆ په‌ڕیوه‌ته‌وه نێو پانتایی جه‌ماوه‌ریی و، ئاوه‌زی سه‌رله‌به‌ری رووبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و، ئه‌مڕۆ له‌ئاستێکدایه؛ که چه‌نده لای "ئه‌لبان" ییه‌ک دزیی ئاساییه، هێنده‌ش لای "کوردیک" درۆ به‌گیانی وه‌رزشییه‌وه ده‌کرێت...
له‌باری تێکڕادا؛ درۆی خه‌ڵکی ئاسایی، له چاپلوسیی و سیخوڕیی و ده‌روێشیی بۆ ده‌سه‌ڵات و، ده‌ستپیسیی و هه‌ستپیسیی و ناڵ له‌یه‌کدان له‌نێو هاونیشتیمانیان خۆی وێناده‌کات... درۆی توێژی به‌رپرسیاره کارگێڕییه‌کان به گه‌نده‌ڵیی... درۆی توێژی رۆشنبیر به خامه‌فرۆشیی و، به‌مشێوه‌یه هه‌ر توێژێك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خواسته‌کانی خۆی درۆ ده‌کاته به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ئاکارێك...
نوێترین درۆکانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و درۆیانه‌ن که‌سه‌باره‌ت به (ماده‌ی 140) و هه‌ره‌شه‌کانی تورکیا بیستران... لیستی درۆکانی ده‌سه‌ڵات زۆر درێژن. له‌وانه‌یه ئه‌رشیفکردنیان بودجه‌ی تایبه‌تی پێبوێت... ده‌سه‌ڵاتیش مێش میوانی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باجی هیچ درۆیه‌کی نادات... به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئامانجی ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات که مشه‌خۆرییه له‌نێو جه‌سته‌ی کرمه‌ڕێزی کۆمه‌ڵگا، له مانه‌وه‌ی سه‌ره‌نوێلكه ئابووری/ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا فه‌راهه‌م ده‌بێت...
دیوه کۆڵه‌واره‌که‌ی گوزه‌رانی میلله‌ت، سافیلکه‌یی و به‌له‌نگازییه؛ ئه‌وان ژیانیان خۆڵه‌مێشییه‌و، تراویلکه‌و دێوه‌زمه له‌خه‌ودا ده‌بینن. ده‌سه‌ڵاتدارانیش خودشه‌یدا(نه‌رگسی)ن و ژیانیان که‌سکه‌و خه‌ونی ئه‌رخه‌وانیی ده‌بینن... گه‌ل هێشتا هیوای به تروسکایی ئه‌وسه‌ری تونێله. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات وه‌ك هه‌ر کۆمپانیایه‌کی سه‌رمایه‌داریی قۆرخکار(مۆنۆپۆل) به‌رده‌وام له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه سوودی دارایی ئه‌مساڵی له‌پار زیاتربێت و ئه‌و سووده‌یش بچێته سه‌ر سه‌رمایه‌ی نه‌ختینه‌ی که‌سانێکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که به‌ته‌زبێح(تسبیح) ده‌بژێردرین!.. ئێستاش که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه که‌وتوونه‌ته به‌ر "میهره‌بانیی و مرقی" ئه‌مه‌ریکاو میریی له‌ناوه‌ند، وه‌ک (سه‌روه‌ریی خاکی عێراق) و هه‌ماهه‌نگیی و پابه‌ندیی له‌به‌رزه‌فتی (گومرگ و گرێبه‌ست و بۆدجه‌ی ناوه‌ند و..تاد). له‌به‌رئه‌وه‌یه که هه‌ر ناپابه‌ندییه‌ك به‌فه‌رمایشته‌کانی ئه‌مه‌ریکاو خواستی ناوه‌ند له‌عێراق، ئه‌گه‌ریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی نه‌ته‌وایه‌تیی و داواکانی جه‌ماوه‌ر بن، هه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات سامناکه. چونکه دواجار کاریگه‌ریی چه‌وتانه‌و نه‌رێی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌نێو که‌ژاوه‌ی خه‌ونی ئه‌رخه‌وانیی و ژیانی لۆکس ده‌بێت... هه‌ربۆیه جێگای سه‌رسوڕمان نییه گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌دۆڵێک بێت و گه‌ل له‌دۆڵێك...
دوای کاره‌ساتی 6 ی سێپته‌مبه‌ری 1930 له‌سلێمانی، (ئه‌حمه‌د حه‌مدی به‌گی ساحێبقڕان) له‌به‌یتێکی شاکاره شیعرێکیدا ده‌ڵێت: {جه‌ژنی قوربانه سلێمانی به مه‌زبه‌ح ناوبرا ... کورد مه‌ڕن بۆیه به‌جارێ هه‌رله‌وێدا سه‌ربڕان}... ده‌بینین له‌وکاته‌وه تائێستا، جه‌للاد هه‌ر جه‌للاده، قوربانی هه‌ر قوربانییه‌و، که‌چی له‌به‌ری قوربانییدا نه (شێخ)ی زامدارو دوورخراوه ماوه. وه نه روناکبیران، کاره‌کته‌رو کاریگه‌ریی مێژووییان له کایه‌ی رامیاریی و جڤاکییدا ساخڵه‌مه...
ماوه‌ته‌وه درۆ له ره‌وشی ئایینییدا... نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باری تێکڕادا، نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسوڵمانکراوه به‌هه‌موو خه‌وش و ره‌نگدانه‌وه‌کانی [ده‌مارگیریی/ سافیلکه‌یی/ چاره‌نووسخوازیی/ دێرینخوازیی/ وه ئایینزاڵیی(به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ژموونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای عه‌ره‌ب و تورك)]... بۆیه ئاسته‌م نییه که رێکخراوێك یاخود پارتێکی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنییدا، له‌پرخه‌یه‌کدا هه‌زاره‌ها که‌س به‌جبه‌وه له‌خۆی کۆبکاته‌وه. هه‌زاره‌ها ببنه ده‌سته‌چیڵه‌ی ئاگره‌که‌یی و ئامڕازو ده‌ستاوێژی گۆبه‌ندو گۆڵمه‌زه‌کانی... له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆش له‌سۆنگه‌ی دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگاوه، گوتاری مه‌لایه‌کی ئایینیی، ده‌هێنده‌ی گوتاری ژیروێژانه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی رامیاریی به‌ناووده‌نگ کاریگه‌ریی دابنێت...
ئێمه بینیمان: له‌کاتی له‌سێداره‌دانی دیکتاتۆری عێراق، له کوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ی، چتۆ پیشخواردنه‌وه‌و کینه‌یه‌ک دنیای پڕکردبوو. نه‌یانده‌توانی بیشارنه‌وه‌و نه‌ڵین که؛ به له‌سێداره‌دانی (سه‌دام) له‌رۆژی جه‌ژندا، بێڕێزیی و سوکایه‌تیی به ڕۆمه‌تی موسوڵمانان کراوه... ئه‌ی بۆچی ئێستا به جه‌ژنی قوربان، که‌تورانییه‌کان قه‌ندیلیان کردۆته سووتگه‌و، سوکایه‌تیی به کێوو هه‌ردو دار‌و به‌رد و مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو ژینگه ده‌که‌ن، نقه ناکه‌ن؟... بۆ ئاماده‌ن به‌ڕووی گومڕاو زه‌ندیق و جوداباوه‌ڕان به‌ئایینه‌که‌یان خۆیان بته‌قێننه‌وه‌و، ئێستا بۆ هێرشه‌کانی تورکیا له‌جه‌ژنی قورباندا هه‌ڵوێستیان نییه... ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه کورد شه‌کی قوربانیی و تورك (ئیبراهییم)و، پارتێکی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌سته... یاخود جه‌ختکردنه‌وه‌ی ئه‌و دیته‌ن(تیۆریی)یه رامیارییه‌یه، که ئایین و ده‌سه‌ڵاته هه‌مه‌کیی و پاوانکاره‌کان سه‌رو کلکی یه‌کن. که ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته به‌ده‌ستاوێژی ئایین و ئه‌و جۆره ئایینه‌ش به‌پشتی ده‌سه‌ڵات، دوو خه‌سڵه‌تی چه‌پاندن و دێرینخوازیی له‌یه‌ك پانتایی کۆمه‌ڵایه‌تییدا به‌کارده‌به‌ن... من ئه‌و راستیی(فاکت)ه پێده‌زانم؛ که‌ده‌سه‌ڵات به‌مدواییه‌و له‌دوای هاتنی ئه‌مه‌ریکاو هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی کایه‌کان زانیویه‌تی، که ده‌وڵه‌تبه‌رێوه‌بردن، له‌به‌ڕێوه‌بردنی خێڵێك یان گوندێک یاخود رێکخراویکی چه‌کداریی ئه‌سته‌متره‌و، پێشتر به‌هۆی مژۆڵیی سامانکۆکردنه‌وه‌و مه‌نگیی ره‌وشه‌کان و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی باڵاتر‌و چێنه‌بوونی ره‌وشی یاسایی(ستاتو)، ئه‌و راستییه‌ی نه‌ده‌زانی...
له‌راستییدا؛ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌رپه‌رچی سه‌ربازیی تورکیا بداته‌وه، له‌وانه‌یه هه‌روه‌ك ئه‌زموونی (کیپروس)، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ئه‌مه‌ریکایش، تورکیا هه‌رێمه‌که بگرێت... به‌خۆم پێموانییه کورد له‌باشوور له‌ڕه‌وشێکی وادا زه‌ره‌ری واده‌نزیك بکات و، ئه‌زموونێکی جوانی له‌کیسبچێت. وه میلله‌ت له‌سایه‌ی سه‌ری ده‌ڵاڵه رامیارییه‌کان، شتێکی زیاتر‌و باشتری ده‌ستنه‌که‌وتووه تا له‌ده‌ستی بچێت. وه پێموایه له‌ره‌وشێکی وادا دۆڕاو هه‌ر ده‌سه‌ڵاته، که سه‌رو ماڵیان تیاده‌ڕوات ((ئه‌گه‌ر تورکیا دوایی هه‌رخۆیان نه‌کاته‌وه به‌کوێخای گوند!))... به‌ڵام به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی خواسته ستراتیژیی و خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تورکیا، له‌ده‌ستچوونی هه‌رێم له‌واده‌ی دووردا ده‌بێته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر کورد که هه‌ستانه‌وه‌ی نابێت. بۆیه پێم وایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان داکۆکیکاریشبوایه‌و پڕکێشیی بکردایه‌و هه‌وڵی راسان و پێکوه‌ربوونی سه‌ربازیی دژی تورکیا بدایه، هه‌ر ده‌بووه هه‌ڵه‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه‌و هیچ ناوه‌ندێك په‌سه‌ندی نه‌ده‌کرد...
ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر بیویستایه هه‌ڵوێست بنوێنێت و خواز‌و ویستی رامیاریی وه‌ك پێویست بایه‌ن. ئه‌وا ده‌یتوانی فشاریکی دیپلۆماسیی کاریگه‌ر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریکاو ناوه‌ندی بڕیار له‌عێراق بخاته‌گه‌ڕ، که ببوایه‌ته ڕێگر له‌هه‌مبه‌ر هێرشی تورکیا‌و لووتشکاندنی رامیاریی ئه‌و وڵاته نه‌ژادپه‌رسته... به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه ده‌یسه‌لمێنێت؛ که له‌به‌رده‌می هه‌ژموونی ئابووری/ رامیاریی هه‌رهێزێكی ده‌ره‌کی؛ وه‌ك کتکه، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر پشتیدا هێنا کلکی قوتده‌کاته‌وه...
گه‌ل به‌رده‌وام ده‌یسه‌لمێنێت؛ که ئاماده‌ی هه‌موو گوێڕایه‌ڵیی و گه‌مژه‌ییه‌که بۆ ده‌سه‌ڵات... ده‌سه‌ڵات هه‌میشه پیشانیداوه، که کۆمه‌ڵگای سڤێل و پێڕۆی دێمۆکراسیی، نوکته‌ی رۆژئاوایی و خۆراکی تابۆن. لێ درۆی قه‌ڵه‌و وه‌ك ڕۆنی خۆماڵییه!.
sirwanb@t-online.de
|