١٧\١١\٢٠١٢
موزایەدەى سیاسیی
و ئابووریی لە
ناوچە دابڕێندراوەکان.

باسل یەحیا بەهرام
هێنانی هێزی ئۆپەراسیۆنی فەرماندەى دیجلە بو ناوچە دابڕێنراوەکان خۆی
بۆ خۆی مەترسیەکی گەورەیە لەسەر دووبارەبوونەوەى کارەساتی
ئەنفالچیەکانی حیزبی بەعسی فاشیستە لەم ناوچانە ئەمەش لە کاتێکدایە
سەرکردایەتی کورد نەیتوانیوە جگە لە گیرفان پڕکردن و پۆست وەرگرتن،
سەنگی مەحەکی خۆی لە بەغداد بسەلمێنی وخۆی یەکلا بکاتەوە سەبارەت بە
ناوچەدابڕێنراوەکان ولە کاتێکدا حکومەتی ناوەندیش بە هەلی خۆی دەزانێت
چوونکە دەرفەتێکی وای بۆ ملیار دۆلاری لە قووتی میللەتێکی دەوڵمەندی بە
هەژارکراو دەگرێت بۆ کڕینی چەک بە چاوسوورکردنەوە لە میللەتێکی
لێقەوماو.
بە هەر
حاڵ ئەوەى زەرەرمەند بێت خەڵکەکەیە، باجەکەى دەداتەوە، هەروەها
حکومەتی ناوەند فشارەکانی خستۆتە سەر حکومەتی هەرێم لە رێگەى مەرزی
پەروێزخان - هەرچەندە (پەروێزخان سەربە قەزای خانەقینە بەڵام وەکو
ئیدارە سەر بە هەرێمى کوردستانە و
داهاتەکەى بەرەو کوردستان دەڕوات) کە
ترومبێلى بارهەڵگر لەو مەرزەوە هاتوچۆی خواروى عێراق نەکات و لە مەرزی
مەنزەریەوە هاتوچۆ بکەن بەبیانوى ئەوەى کە ئەم مەرزە نێودەوڵەتیە و
تەنها ئەم مەرزە مۆڵتپێدراوە... لەکاتێکدا شۆفێرانی پەروێزخان رێگەى
مەنزەریەیان داخست و رێگە نادەن بەو شۆفێرانە هاتووچۆ بکەن بۆ خوارووى
عیراق ؟ بەڵام ئەوەى جێی سەرەنج راکێشان بێت شاری خانەقین و
دانیشتوانەکەی تا کەی موزایدە بەسەریانەوە بکرێت چ لە لایەن حکومەتی
ناوەندەوە و چ لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ئێمە تەنها ئەتوانین بڵێن
مەخابن بۆ هەردوو لا... لێرەدا چەندین
پرسیار دێتە ئاراوە بۆ هەردوو دەسەڵاتى ناوەند و هەرێم.
بە حکومەتی ناوەند دەڵێین ئێوە لە کەیەوە زانیوتانە ئەم مەرزە نێو
دەوڵەتیە و فەرمیە لە نێوان عێراق و ئێران ئەى بۆ چی ئەمە چەند ساڵە
قسە ناکەن؟ چەندین کەس نانبڕاوکران کە خاوەن خێزانن.
بە حکومەتی هەرێم دەڵێین ئێوە بۆ هەر داوایەکی رەوای خەڵکی خانەقین بێت
،پشت کوێ دەخەن وەکوو هاوڵاتیەکی کوردستانی ئەژمارمان بۆ ناکەن وەکوو
هاولاتیەکی گەرمیان وهەولێر ودهۆک وسلێمانی لەسەرجەم بوارەکانەوە
خزمەتگوزاری ،دامەزراندن، بوژانەوەى ئابووری..هتد.
بە حکومەتی ناوەند دەڵێین تا ئێستا چ دەستپێشخەریەکتان کردووە بۆ
خانەقین جگە لە بەربەستی ئەڵوەن ئەویش دوای بچوککردنەوەى نەخشەکەى و
سەرەڕای ئەوەى مەترسی رووخانی هەیە... بە
هۆی لافاو و باران بارین.
بە حکومەتی هەرێم دەڵێین کوا هەڵوێستی ئیوە لە کاتی داخستنی رێگەى
مەنزەریە بەهۆی بەردانی ئاوى ئەڵوەن لە ئێرانەوە کە لایەن چەند
چالاکوانى مەدەنی و رۆژنامەنووس رێکخرابوو تەنها بۆ ئەوەى میللەتێک لە
تونێتی رزگار بکەن ئێوە لە کوێ بوون بە حیزبەکان و حکومەت.
بە حکومەتی ناوەندیش دەڵێین هێزەکانی ئێوە نامانترسێنێت بە
دوبارەبونەوەى تەعریب و ئەنفال لە کاتێکدا ئیمە رێی مردن هەڵدەبژێرین
بۆ نەهێشتنی.
بە شوفێرە بەرێزەکان دەڵێین ئیوە لە کوێ بوون کاتیک ئاوى ئەڵوەن بڕا لە
خانەقین و چەندین ساڵ بەدەستی وشکایی دەیناڵاند یان ئیوە حەزتان لە
گیرفانی خۆتان بوو ئەم رێگیەتان داخست یان بە مەبەستی هێنانی هێزى
فەرماندەى دیجلە بوو.
یان ئەگەر حکومەتی هەرێم داهاتی مەرزی پەروێزخان بۆ ئیدارەی خانەقین
سەرف بکات یان رێژەیەکی بەرچاو بۆ پەرەسەندن و بوژانەوەى ئابووری و
خزمەتگوزاری لە شارەکەدا وەکوو قەرەبویەک بەرامبەر بە داخستنی مەرزى
مەنزەریە چونکە بە پێى جوگرافی هەردوو مەرز سەر بە خانەقینە.
دەڵێین بەسە ئیتر موزایەدەکردن بەسەر هاوڵاتیانی خانەقین و لە کاتی
تەنگانەى خۆتان وپەکی تەنکەرەکانتان دەکەوێت کوردایەتی بەسەروە دەفرۆشن،
بۆیەپێویستە حکومەتی هەرێم هێزێک دروست بکات رووبەروی هێزە
ناماقوڵەکانی حکومەتى ناوەند بێتەەوە نەک هاوڵاتیان زەرەرمەندبن چوونکە
بەرپرسی یەکەم بۆ خوڵقاندنی ئەم بارودۆخەى ئێستای کورد لە ناوچە
دابڕێنراوەکان تەنها پارتی و یەکێتییە.
تێبینی: ئەم نووسینە دوای ئەوەى لەگەڵ
سیاسەتمەدارێکی باڵا تاوتوێمانکرد گەیشتینە
ئەم واقیعە.
basilyahya_hb@hotmail.com
|