١\٣\٢٠١١
موزایه‌ده‌ی
بارزانی
به‌سه‌ر
راپه‌ڕینی کوردستانه‌وه!

حه‌مه غه‌فور
په‌یامنێر - سه‌رۆکی هه‌رێم:
(ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و
هاوڵاتیانه‌ی که تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
دیموکرات‌دا جێیان نابێته‌وه...هه‌ر که‌سێک کاری توند‌و تیژی بکات له
کوردستان جێیان نابێته‌وه)!
مه‌سعود بارزانی له نامه‌یه‌کیدا له هه‌نده‌رانه‌وه له جیاتی وه‌کو
سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵوێست بگرێت، بێت‌و ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن له
خۆپیشانده‌ران بکات، وه فه‌رمان بدات ئه‌و تاوانبارانه‌ی خه‌ڵکیان
کوشتوه‌و بریندارکردووه ده‌سبه‌جێ ده‌سگیر بکرێن‌و بدرێنه یاسا‌و
لێپێچینه‌وه‌ی خێرایان له‌گه‌ڵ بکرێت وه به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن،
هاتووه وه‌کو سه‌رۆکی پارتی ئه‌و موزایه‌ده‌یه به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی
کوردستانه‌وه ده‌کات، که لای سه‌ره‌وه له‌نێو
که‌وانه‌دا دامانناوه!!!
مه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیان نیه خۆپیشاندان سازکه‌ن‌و داوای
هه‌ق‌و داواکاریه‌کانی خۆیان بکه‌ن!؟ ئایا خۆپیشاندان‌و داوای مافی خۆ،
هێرشکردنه بۆ سه‌ر تێڕوانینی جیاوازی که‌سانی تر!؟ داواکاری چاکسازی‌و
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و خواستی کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌م
شتانه، به‌کاربردنی توندوتیژیه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و پارتی‌و یه‌کێتی!!؟؟؟
ئه‌م موزایه‌ده‌یه به‌سه‌ر کێوه ئه‌کات
بارزانی!؟ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رێکی
ناڕازیه‌وه ده‌یکات که ڕاپه‌ڕیون‌و بڕیاریان داوه ڕاپه‌ڕین بکه‌نه
شۆڕشی سه‌رانسه‌ری له‌دژی ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌ی سه‌رانی حزبه کوردیه‌کان،
له‌دژی ئه‌م گه‌نده‌ڵستانه‌ی وا پارتی‌و یه‌کێتی 20 بیست ساڵه به‌راپایان
کردووه! بیست ساله ئه‌م بنه‌ماڵانه کوردستانیان گۆڕیوه بۆ دوورگه‌یه‌کی
قۆرغکراو که هاوڵاتیان تیایدا وه‌کو ڕه‌عیه‌ت‌و کۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌کرێت!
حزبه‌که‌ی
بارزانی، شایه‌د هه‌ر له هه‌نده‌رانیشه‌وه، به فه‌رمانی
خودی بارزانی، نه‌ک هه‌ر هێرشێان کرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی تێڕوانین‌و
بیروڕای جیاوازیان هه‌بوو، وه هاتبوونه شه‌قام‌و خه‌ریک بوون ته‌عبیریان
له دیدگای جیاوازی خۆیان ئه‌کرد له به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و
پارتیدا، نه‌ک ته‌نها توندوتیژیان به واتای توندوتیژی به‌کاربرد له
دژی خه‌ڵکی سلێمانی‌و شار‌و شارۆچکه‌کانی ده‌ورو به‌ری‌و له هیچ
تاوانێک ده‌ستیان نه‌پاراست بۆ ترساندنی خه‌ڵک‌و په‌شیمانکردنه‌وه‌یان
له ڕاپه‌ڕین، به‌ڵکو گوله‌شیان به‌سه‌ردا باراندن‌و ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان
ڕووبه‌ڕووی سنگی مێردمنداڵ‌و گه‌نجان‌و خه‌ڵکی ناڕازی کرده‌وه‌و 3 که‌سیان
کوشت‌و ده‌یانی تریشیان بریندار کرد!!
به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان‌و ده‌ستیانداوه‌ته سازکردنی گه‌ڕو گێچه‌ڵ‌و خه‌ریکی
پیلانگێڕانن له دژی ڕاپه‌ڕینی به‌رهه‌قی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌و شه‌رافه‌تمه‌ندی
کوردستان. جاسوس‌و چڵکاوخۆره‌کانیان دزه‌پێئه‌که‌نه نێو ئاپۆره‌ی
خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی‌و کاری تێکده‌رانه ئه‌ده‌ن.
دیسانه‌وه به هه‌موو لایانه‌وه مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکیان هێناوه‌ته‌وه
پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و خۆپیشاندانه‌کان
بخه‌نه تای ته‌رازووی شۆڤێنی‌و به‌عسیه‌کان‌و به تێکده‌رو دژی ئه‌زموونی
کوردیان بده‌نه قه‌ڵه‌م، تا ڕێگا خۆشکه‌ن په‌لاماریان بده‌ن.
با هه‌موومان له
بارزانی بپرسین؛ باشه ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له
لقی 4 چواری پارتیتانه‌وه تابگات به لقه‌کانی ترتان که هێرش‌و په‌لاماریان
برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران له سلێمانی به چه‌که‌کانیان، به ده‌سڕێژی
گوله‌و سنگی هاوڵاتیانیان کون‌کون کرد، له که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ چۆن
جێگایان بۆ ئه‌که‌یته‌وه له کوردستان؟؟؟؟!!! یان له مینتاڵیتی به‌ڕێزتاندا،
له فه‌رهه‌نگی به‌ڕێزتاندا، به گوێره‌ی یاساکانی به‌ڕێزتان، هه‌روه‌کو
فازڵ میارانی ووتی، به‌ردهاویشتن به ته‌عه‌دا بۆ سه‌ر خۆتان ده‌زانن‌و
کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل به‌ناوی به‌رگری له‌خۆوه ڕه‌وایه‌و شانازی پێوه
ده‌که‌ن، ده‌ست‌و قاچی خه‌ڵکی ده‌بڕنه‌وه!؟ یاخود باره‌گای حزبه‌کانتان
سه‌دان جار موقه‌ده‌سترو به‌نرخ تره له پێودانگی ئێوه‌دا له ژیان‌و
خوێنی مێردمناڵێک، یا پیرو لاوێک!؟
یاخود به‌ڕێزتان پێتان وایه، ئه‌و هه‌زاران‌و ده‌یان هه‌زار که‌سه‌ی
که 10 ڕۆژه شه‌قامی شاره‌کانیان پڕکردووه له ده‌نگی هه‌ق‌و داوای
مافه ڕه‌واکانی خۆیان ده‌که‌ن به شێوازی مۆدێرن‌و ئارام، ده‌ستی ده‌ره‌کیان
له پشته‌و ئاژاوه‌چی‌و گێره‌شێوێنن!! بۆیه له باره‌گاکانی حزبه‌که‌ی
ئێوه‌وه ده‌ستیان لێناپارێزن‌و به گوله‌ی چه‌که‌کانتان شه‌ڵاڵی
خوێنیان ئه‌که‌ن!؟ ئه‌مه‌یه ئه‌و مۆراڵ‌و مینتاڵێتیه‌ی به‌ڕێزتان له
پشتیه‌وه ڕاوه‌ستاون‌و په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی
کوردستان ڕائه‌وه‌شێنن!
ئاخر خۆ ئه‌م ڕووداوانه، ئه‌م تاوانانه‌ی حزبه‌که‌تان‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان
هه‌ر له‌م کوردستانی دیموکراتیه‌ی ئێوه‌دا پێشهاتوون! ده‌ی ئه‌گه‌ر
موزایه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵک‌و خواسته‌کانیانه‌وه ناکه‌ن، فه‌رمون ئه‌وه
عه‌رزو ئه‌وه گه‌ز، به پێوانه‌ی دیموکراتیانه مامه‌ڵه‌ی تاوانباری
نێو حزبه‌که‌ت بکه!
به‌ڵام پێئه‌چێت به‌هاری عومری ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌و ئه‌م دورگه‌ی
میللیگه‌رایانی قه‌ومی کوردی ته‌واو بووبێت، ڕۆژه‌کانی دوادوایی
ژیانتان ئه‌ژمێرن! ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به‌دژی جه‌به‌روت‌و
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵتان گشت کوردستان دائه‌پۆشێ‌و سه‌ری ڕه‌شیشتان پێ
چۆڵ ئه‌کا، ئه‌م عه‌قڵیه‌ت‌و پێودانگه‌ی به‌ڕێزتان پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه!
هه‌ق ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌کانی، ئه‌و دوورگه‌میلیشیاییه‌ی
ناوتان ناوه ئه‌زموونی دیموکراتی کوردی ئه‌که‌وێته‌وه ده‌ستی
هاوڵاتیانی‌و وه‌کو چاوه‌کانیان ئه‌یپرێزن له به‌رامبه‌ر هه‌ر
هێرشێکدا له هه‌ر لایه‌که‌وه بێت!
سه‌ره‌نجام دیاره کۆمه‌ڵگای دیموکراتی
بارزانی، به واتای دورگه‌ی
ئیمپراتۆری بنه‌ماڵه‌ی به‌رزان‌و تاڵه‌بانیه که هه‌ر که‌س وورته‌ی
له‌ده‌م ده‌رچێت له‌گه‌ردنی ئه‌درێت!!! ئاخر هه‌ر ئه‌م جه‌ورو زوڵم‌و
جه‌به‌روته‌ی ئه‌زموون‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه، خه‌ڵکی کوردستان له‌دژی
ڕاپه‌ڕیون، بڕیاریان داوه کۆمه‌ڵگاو سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی عادلانه‌ی
گه‌لێک جیاوزو سه‌د جار ئینسانی تری له‌سه‌ر بنیات بنێن، دوای هه‌ڵپێچانی
ئه‌م ده‌ورو دوکانه‌ی ناسیونالیزمی کوردی.
27\2\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|