١٥\٤\٢٠١٦
نائازادی و
ناعەدالەتی بەرەو قەرزارییەکی داگیرکەرانە!؟

ھێمن رەشید عیسا
خاک لیرەدا پێناسە بکرێت بەکورتی لەریزی دایکایەتیدایە.بە جۆرێک
داگیرکەران و دووژمنانی کورد ئەگەر لە دەستیان بێت و بییانەوێت
کەرامەتی ئەم گەلە بشکێنن ئەوە دەستدرێژی دەکەنە سەر خاک و ئاوی و ھیچ
بنەمایەکی مرۆڤایەتی بۆ ئەم گەلە دانانێن بەڵکو تەنیا بنەمای بازرگانی
و بەرژەوەندی ھەژماردەکەن. بۆیە ئەگەر لەسنووری خاک
(دایکایەتی)دەرچووبێت ئەوا سنوور بەزاندن دەبێتە سووکایەتییەکی گەورە
بە نیشتیمانەکەمان بۆ ئێستاو بۆ داھاتووشمان بۆیە بە بوونی توورکیا لە
خاکی کوردستان و عێراق دا ئەوا سەرپێچییەکی گەورەیە لەسەر شەرەف و
کەرامەتی وڵاتی عێراق و بەتایبەتی خاکی شەھیدانمان کە کوردستانە بە
بشتیوانی خوداو سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە کە ئازاترین و بەغیرەترین
شەرکەرن بۆ ڕزگارکردنی جیھان لە تیرۆر و ئاژاوەگێڕی.
پرسیارێک لێرەدا دێتە ئاراوە لە کام شوێن و خاکێک دا ئەگەر لادێش بێت
رێ دەدرێت دووژمنی گەلی کورد کە تورکیایە بێتە ناوخاکمان بەکاریان
بھێنن دژی ھاونیشتمانیانی خۆمان بەداخەوە کورد لەھەر چووارپارچەی
کوردستان ھەریەک کوردەو بەناوی کورد و نیشتمانە.
ئەوەی ئێمە بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە لە ژێر یەک ناو و یەک ئاڵایە ئەویش
(دەوڵەتی کوردستان )ە.
ئەمە لە کاتێک دا کەلە سەردەمی نەوەتەکان کورد تۆپ و دەبابەی دژی یەکتر
بەکارھێنا ھەریەکەو بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەڵام ئەمە شەڕێک بوو کۆتای پێ
ھات کەچی ھێشتا بەداخەوە وا دیارە دەرسیان وەرنەگرت لە ھەڵەکانی
ڕابردوو وە دەیانەوێت لەسەر میللەت ئێستاکە ئەمە دووبارە بکەنەوە بەڵام
بەھیچ شێوەیەک میللەت چۆک بۆ گەندەڵکاران و دیکتاتۆران دانانێت.
بێرێزییەکی گەورەیە بەرامبەر گەلی ئێمە لە باشوری کوردستان و سوکایەتی
کردنە بە ھەست و شعوری ئەو خەڵکە کەبەھیچ جۆرێک نابێت ئەمە قبوڵ بکرێت
و ناعەدالەتی.
بەڵام داخی گەورە ئەم چۆک نوواندنە ھەر بەردەوامە لە ستەمەکانی
ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان بەجۆرێک لە باشوریش دەرگایان بۆ
واڵایە بە ئاسمانی و بە وشکانی کەئەمەش ھیچ دایکی شەھیدێک و تاکێکی
دڵسۆزی کورد لەم خۆفرۆشیانەی قبوڵ نەکردووە وە نەفرەتی رەش بە
ناوچەوانی گەندەڵ و ئەو کەسانەی کە یاسا و دیموکراسییەتیان و ئازادی
رادەربڕینیان لە ژێر گڵ ناوە.
بۆیە نەپرسینەوە و بێ دەنگی لە ئاستی گەندەڵی و خیانەت دەبێتە رووخانی
ئابووری و شەرەف و سیاسەت و پێکەوە ژیانی تاکە کەسی یەکانی کۆمەڵگا لە
رووی فکر و ئینتمای نیشتمانیش واتە ئەوەی لە رابردوو و تا ئێستاش
بەدەست ھاتووە بە فوویەک بەبا دەچێت و ھەندێ کەسانی لە یاسا بەرزتر و
گەورەتر کە خۆشەویستی داگیرکەرانەو کۆیلایەتی لە خوێنیان دایە ئەمانە
دەبێت بدرێنە دادگای نێودەوڵەتی چوونکە لێرە یاسا لەسەر سیاسەتمەدار و
گەندەڵ جێ بەجێ ناکرێت و بڤەیە.
شایەنی باس و جێی سەرنج وە نا متمانەیی لە بەرامبەر میللەت ئەوەیە کە
کەسێک پلەکەی بچووک یا گەورەبێت لە وکەسانەی کە گەندەڵن لە ناو حزب و
حکوومەت و دەسەڵات و ھەر شوێنیًَکی تر ھەن بەبێ ترس و ڕەشوە خوواردن
بدرێن بە دادگا وە خەڵک بە چاوی خۆی بیبینێت کە کەس مافی ناخوورێت و
بەراستی یاسا سەروەرە نەک بە چەپ بۆیە لە ئێستا دا میللەتی کوردستانی
عێراق تۆسقالێک ئومێدوو متمانەی بەم دەسەڵاتەی ئێستا حکوومەتی بنکە
گەندەڵ نەماوە چوونکە ھەندێ لەم گەندەڵانەی ئێستا ھەر بە دزی نەوەستاون
بەڵکو نان بڕین و مووچە شاردنەوە کە ئەمە لە ٢٤ ساڵ دا بۆ نەکرا؟
دەخیلەیەک واتە ێندووقێک لە پەرلەمانەوە یاخوود لە حکوومەتی بنکە
گەندەڵەوە دووای ٢٤ ساڵ ئەمە دەست ھاتۆکەیەتی؟
باشە بۆ لە شارەکانی کوردستان خۆپیشاندن و مانگرتن بۆتە ترس بۆسەر
دەسەڵات ئەمە ئەگەر کاتێک ھەندێک کەس لە خۆی و گەندەڵی و ناعەدالەتی
نەترسێت ھەرگیز نابێتە ڕێگر لەبەردەم مامۆستاو کارمەندوو دکتۆر و ھەموو
ئەوانەی کە داوای قووت و مافی چەند مانگێکی کارەکانیان (ھەیە ٤ و ھەیە
٥ مانگ) لە ڕاتبی مانگانەی نادیارە، ھەموو تاکێکی کوردستان تا ئەمرێت
لەسەر ئەم خاکە بە ھیوای چەند شتێک بوو وە بە ئێستاشەوە بەو ھیوایەوە
کە ئەمانە بوون:
١- یاسا و یەکسانی: واتە یاسا لەسەرھەموو کەسێک و ھەر جێگا و پلەیەکی
ھەبێت جێبەجێ بکرێت بەبێ جیاوازی کردن . یەکسانی لەناو کۆمەڵگای کوردی.
٢- (پشتاوپشت): نەمانی واستەو فڵان و فیسار.
٣- (ئازادی): ھیچ کەسێک و لایەنێک ماف لە ئازادی رۆژنامەنووسان و
چالاکوانان و کەسانی مەدەنی و نووسەران نەگرێت با ڕای خۆیان دەربڕن لەو
راستییانەی کە ڕوودەدات پیشانی بدەن.
٤- (یەکگرتن): بوونی دەوڵەتێک لە ژێر دەسەڵاتی میللەت دا بێت نەک چەند
کەسێک یا حزبێک یان دەستی دەرەکی چوونکە ئەگەر ھەموو یەک نەبین دەوڵەتی
کوردی بە ھەزاران ساڵی کەش نابینرێت...بۆیە میللەت داواتان لێ ئەکات
رێز لە مێژوو شەھیدانمان و خاکمان بگرن و پێشمەرگەش ھەموو ئەمانە
مەکەنە خاتری پارەو شەرە کورسیتان ئەمە ژیان و کەڕامەتی میللەتە.ئەگەر
ئێوە یەک تۆز کوردایەتی و مرۆڤایەتی ببینن ئەوا میللەتان ڕسوا نەئەکرد
لەم سات و کاتەی ئێستادا و لە حزبایەتی ٢٤ ساڵەتان دا.بە ئازاردان و
برسێتی کردنی ھەموو میللیتی کورد تەنیا لەبەرئەوەی کێشەی سیاسی و
عینادی وبەرژەوەندی و حەزەکانیان چەندکەسێک نزیکەی ٤ تا ٥ ملیۆن کەسیان
نان بڕاو کرد ئەمە دووژمنیش وای لێ نەکردین؟!!!
٥- (تێگەیشتن و گوێ گرتن): گوێ گرتن کاتێک دەبێت کە کەسانی شیاوو
دڵسۆزمان ھەبێت بۆ میللەت وە ھەروەھا تەرک کردنی پەرستنی پارەو حزب و
کەسێتی کە دەبێتە تێگەیشتن ھەموو ئەمانە ھەریەکەو بەنیوەش بێتە دی ئنجا
بۆنێک لای میللەت دروست ئەبێتەوە کە کوردستان بۆ ھەموانە نەک بۆ
تاکەکەسی وە نەبۆ قۆنتراتیکردن.
٦- (ئامانجەکەی): ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەربە حکوومەت بێت نەک بەش
بەش بەش و دەست حزب و شەخێی و وە دوو دەڤەر.
haymanrashidissa@yahoo.com
|