په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٢\٢٠١٢

نابێ رێگا بدرێ ئیسلامییەکان قوتابخانەکان بکەن بە مەیدانى ترس و تۆقاندن!!
 

 


لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە هەندێ لە قوتابخانەکانى شارى سلێمانى لەلایەن گرووپێکی سەربە ئیسلامییە سەلەفیەکان دەستیانکردووە بە بڵاوکردنەوەى نامیلکەى توندوتیژى دژى مێینە کە باس لە حەرامکردنى پەیوەندى نێوان کوڕان و کچان دەکات وە هانى خوێندکاران دەدات کە بە هەمووشێوەیەک دژى هەرجۆرە خۆشەویستیەکى نێوان کوڕان و کچان ببنەوە، لەو نامیلکەیەدا چەندین ناونیشانى سایتى بەهەشتى تێدایە کەلەلایەن گرووپە سەلەفیەکانەوە پشتگیرى دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە یەکێک لەو بڵاوکراوانە کە ناونیشانى (١٠) کۆمەڵ لەئافرەتان کە نەفرەتیان لێکراوە تێدا (لەعنەت)لەچەندین کارى ئافرەت کراوە بە(زۆرترین خەڵکى ناو دۆزەخ) ناوى بردوون هەروەها (دەنگى مۆسیقا و دەنگى بەرزى ئافرەت (لەعنەت) لێ کراوە.

ئەمانە هەمووى وەک خەسڵەتێکى هەمیشەیى ئیسلامیەکانە کە لەسەربنەماى ترس و تۆقاندن دروستبوون. توندوتیژى بەشێکى دانەبڕاوى ئیسلامى سیاسیە، واتە ناکرێت باس لە ئیسلامى سیاسى بکەیت و توندوتیژى تێدا نەبیت و بەدرێژاى مێژوو ئەم ڕاستیە سەلمێنراوە، هەتا ئەو جێگایەى کەئیسلامیەکان لە دەسەڵاتدا نەبن بەو شێوەیەى کە بۆیان بکرێت توندوتیژى بڵاودەکەنەوە لە ڕێگەى نووسراو نامیلکەو سى دى و وتارى جۆراوجۆرەوە ، بە پارەو پوولى دەوڵەتانى دراوسێ، هەرکاتێکیش دەسەڵاتیان هەبوو نموونەى وەک ئێران و ئەفغانستان وسعودیە بەرجەستە دەکەن کە ڕۆژانە خەڵک لە سێدارە دەدرێت و فەلاقەکارى دەکرێت و دەستى دەبڕدێت یاساى شەریعەتى ئیسلام جێ بەجێ دەکرێت. لەکوردستاندا لە بیست ساڵى راِبردوودا هەمیشە ئەحزابى ئیسلامى یەکێک لە کارە سەرەکیەکانى ئەوەبووە کە کار لەسەرمنداڵان بکات و بە ناوى هەتیوانەو کارى بەناو خێرخوازى... هەتادواى منداڵان بە ئیسلامى بکات و بۆئەمەش قوتابخانەکان، مزگەوتەکان، تەنانەت ماڵەکانى خۆشیان بەکارهێناوە بۆ ئیستغلال کردنى منداڵان و دژى هەر پَشکەوتنێک وەستاون کە لە کۆمەڵگا ڕوودەدات. ئەم کارەی کە لە قوتابخانەکاندا کردوویانە دژی ماف و ئەندێشەی منداڵانە و نابێ ڕێگایان پێ بدرێ. هیچ گرووپ و لایەنێکی ئیسلامی و هیچ ئایدۆلۆژیایەک بۆی نییە مێشکی منداڵان بشواتەوە و بە زۆر بیروڕای خۆیان بکەن بە مێشکی منداڵاندا. منداڵان ئەبێ لە دنیای خۆیاندا فێری یاری و هونەر و تێکەڵ بوون لەگەڵ یەکتر بکرێن نەک بە ترس و تۆقاندن ڕاپێچ و ناچار بە قبوڵکردنی بیروڕایەک بکرێن. ئەم کارە ڕاستەوخۆ ئەچێتە خانەی دژایەتی کردنی منداڵان و مافەکانیانەوە، هەر بۆیە ئەرکی کۆمەڵگایە کە بۆ بەرگری لە منداڵان بەرامبەر ئەو گرووپانە بوەستێتەوە.

ئێمە لە سەنتەری منداڵان وێڕای ئەوەی کە ئەو کارەی ئەو گرووپانە ڕەت دەکەینەوە و بە پێچەوانەوە لەگەڵ دنیای منداڵان دەیبینینەوە، بە ئەرکی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەزانین کە پێش لەوجۆرە کارە مەترسیدارە بگرن و ڕێوشوێنی یاسایی توند لەبەرامبەریدا بگرن. سزای هەر کەس و گرووپێک بدەن کە بەمجۆرە بیروڕای خورافی و دواکەوتوانە لە ناو منداڵاندا بڵاو دەکەنەوە. لای خۆشمانەوە ئامادەی هەموو هاوکاریەکی پەروەردە و خوێندنگاکان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانین بۆ پێشگرتن بە کاری ئەم گرووپانە.

پێویستە ئەم کارە هەروا ئاسان تێنەپەڕێ و لیژنەی تایبەتی پێک بهێنرێ بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی کاری ئەو گرووپانە و بە سزانی یاسایی توند بگەیەنرێن.

 


سەنتەرى بەرگرى لە مافەکانى منداڵانى کوردستان

٢١
\١٢\٢٠١٢
santarymnalan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک