په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٥\٢٠٢٠

نابێ رێگە بدرێ حکومەتی تورکیا

جیاکاریی لە داواکاری پەنابەرییدا بکا.

 

هیوا خدر*

 

بەپێی ئەو داتایانەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەو ساتەوەی تورکیا بەرپرسیارێتی وەرگرتن و پەسەندکردنی پەنابەرانی گرتۆتە ئەستۆ لە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠١٨ کەمترین ڕێژەی پەنابەرانی عێراقی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە یاخود کەیسەکانیان پەسەندکراوە.


لەساڵی ٢٠١٨دا (٦٨،١١٧) هەزار پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا داوای مافی پەنابەرێتی کراوە بەڵام لەو ژمارەیە تەنها چاوپێکەوتن لەگەڵ (١٦٥٤)پەنابەری عێراقی کراوە لەو ژمارەیەش تەنها ( ٣٠٠ ) پەنابەری عێراقی کەیسەکانیان پەسەند کراوەو ڕەوانەی ووڵاتی سێهەم کراون.


لەبەرامبەردا لەساڵی ٢٠١٨ دا چاوپێکەوت لەگەڵ (١١،٣٧٥) پەنابەری سوری کراوە کە (٨٠٩٦) پەنابەریان کەیسەکانیان قبوڵ کراوەو گەیشتونەتە ووڵاتی سێهەم لە داتای ساڵی ٢٠١٩دا.


لەو ساڵەدا (١٥،٥٣٢) پەنابەری تری عێراقی هاتوونەتە تورکیاو داوای مافی پەنابەریان کردوە بەڵام تەنها چاوپێکەوتن لەگەڵ ( ٨٦٦ )پەنابەری عێراقی کراوە لەو ژمارەیەش تەنها (٧٣٢) پەنابەر کەیسەکانیان پەسەند کراوەو گەیستوونەتە ووڵاتی سێهەم، بەڵام لەبەرامبەردا هەر لەو ساڵەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ (١١،٧٠١) هەزار پەنابەری سوری کراوە لەو ژمارەیەش (٨٢٧٤) پەنابەری سوری کەیسەکانیان پەسەند کراوەو گەیشتونەتە ووڵاتی سێیەم.


ئەمە لەکاتێکدا سەرجەم پەنابەرانی سوری لەژێر یاسایەکی تایبەتی مانەوەی تورکیادان کە پێی دەوترێت ( الحماية المؤقتة ) کە بەم یاساییە ناتوانن داوای مافی پانابەرێتی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن کە بە (الحماية الدولية) ناسراوە بەڵام لەو ڕێکەوتەوەی تورکیا دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندنکردنی کەیسی پەنابەرانی گرتۆتە ئەستۆ زۆرترین چاوپێکەوتن لەگەڵ پەنابەرانی سوریدا دەکات و زۆرترین ڕێژەی کەیسەکانیشیان پەسەند دەکات و دەیداتەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەی بگەنە ووڵاتی سێیەم.


ئەمە لەکاتێکدا پەنابەرانی عێراقی هەر لەسەرەتاوە سەرجەمیان دەبنە پەنابەرانی نێودەوڵەتی واتا (الحماية الدولية) تەواوی ئەو مەرج و یاسا قورسانەشی لەلایەن تورکیاوە دەسەپێندرێت بەسەریاندا جێ بەجێی دەکەن.

پشتگوێخستنی پەنابەرانی عێراقی و زۆرمانەوەیان لە تورکیا لەژێر یاساو مەرجی قورسا پەنابەرانی عێراقیان تەواو بێزارو نائومێد کردووە ناوەندترین ماوەی مانەوەی پەنابەرانی عێراقی لەتورکیاو لە چاوەڕوانی چاوپێکەوتن و پەسەندکردنی کەیسەکانیان لە نێوان (٧،٨،٩) ساڵدایە جگە لەوەی سەخترین ڕۆژەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن بەهۆی نەبوونی و هەژاری و بێکاریەوە هەروەها دوای ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٨خۆی لە پەنابەران بێبەری کردوو پێی ڕاگەیاندن کە لەو ڕێکەوتەوە پەسەندبوونی کەیسەکانتان لەدەسەڵاتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیادایە بە هەزارەها پەنابەرانی عێراقی بێ ئومێدبوون خۆیان دایە دەست یەختی مەرگ و بەشێکی زۆریان بەڕێگای قاچاغ بەرەو ئەوروپا ڕۆیشتن بەشێکیشیان گەڕانەوە عێراق و کوردستان بەشێکی زۆریشیان مانەوەیان کرد بە ئیقامەی گەشتیاری لەبەر دوو هۆکا:


یەکەم: لەبەر ئەو مەترسیانەی پێشتر لە عێراق و کوردستان لەسەریان بوو نەیانتوانی بەیەکجاری بریاری گەڕانەوە بۆ عێراق و کوردستان بدەن.


دووەم: بۆ ئەوەی لەژێر ئەو یاسا توندوو مەرجە قورسانەی تورکیا ڕزگاریان ببێت کە هاوشێوەی زیندانێک وابوو بۆیان بەڵام لە شوێنێکی نیمچە فراوان.


ئێستاش بەسەدان هەزار پەنابەری عێراقی چاوەڕوانی ئەوەدەکەن کە بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجامبدەن و کەیسەکانیان پەسەند بکرێن و بگەنە ووڵاتێکی ئارام تا داهاتوویەکی باش بۆ خۆیان و منداڵەکانیان بەدەست بهێنن بەڵام بەپێی داتاو کارە مەیدانیەکانمان بەڕێوەبەرایەتیەکانی تورکیا نەک چاوپێکەوتن لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی ناکەن بەڵکەو بەڕێژەیەکی زۆر پشتگوێیانخستوون.


شایەنی ئاماژە پێکردنە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا پەیوەندی بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کرد لە (ئەنقەرە) سەبارەت بە کیشەکانی پەنابەرانی عێراقی بەڵام خۆیان لەو پرسیارە دزیەوە سەبارەت بەسیاسەتی جیاکاری بەرامبەر بە پەنابەرانی عێراقی ووتیان" ئێمە تەنها کار بۆ ئەو پەنابەرانە دەکەین کە دەسەڵاتدارانی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا کەیسەکانیان پەسەند دەکەن و بۆمان دەنێرن".

هەربۆیە ئێمە داوا لە ریکخراوە پەنابەری ومرۆڤ دۆستەکانو یەکیتی کریکاریی وئازادیخوازان دەکەین بە هەر ڕێگەیەک پیان دەکرێت فشارەکانی خۆیان بۆ سەر ریکخراوی نەتەوەیەکگروەکان چر بکەنەوە تا ڕێگە نەدەن حکومەتی تورکیا سیاسەتی جیاکاری بەرامبەر بەپەنابەران بەرێتە پیشەوە.
_______________________________________________
* هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا.

 

١٦\٥\٢٠٢٠

 

فیدراسیۆنی سەراسەرای پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
 


 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک