١٢\٨\٢٠١٠
نابێ وه‌ڵامی وتار
و چاوپێکه‌وتن و شیکارییه‌کان
به هه‌ڕه‌شه و
چاوسوورکردنه‌وه بدرێته‌وه.
گۆڤاری لڤین له ژماره‌ی (143)دا چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ (قانعی فه‌رد)
ئه‌نجامداوه ، ئه‌م چاوپێکه‌وتنه پارتی دیموکراتی کوردستانی
توڕه‌کردوه، وه‌ک په‌رچه کردارێک له به‌رانبه‌ر ئه‌م چاوپێکه‌وتنه
پارتی ده‌ستی بۆ چه‌ند هه‌نگاوێک بردوه که ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ
سه‌رئازادی ڕاگه‌یاندن و بیروڕای ئازاد.
به‌کارهێنانی مه‌لاکانی ده‌وری ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌یه‌ک به ناوی (گه‌نجانی
داکۆکیکار له سه‌روه‌ریی و پیرۆزییه‌کانی کوردستان) زه‌نگێکی ته‌واو
ترسناک و نامه‌سئولانه‌یه ، له ژماره (3542)ی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)
زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاندنێک به‌ناوی ئه‌م ده‌سته‌وه‌بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و
تێیدا هاتووه (ئێمه لای خۆمانه‌وه به هه‌موو شێوازێک ئاماده‌ین
گیانفیدا بکه‌ین و ده‌ست له هیچ که‌س ناپارێزین که سنووری ڕێز و
ئازادی خۆی و خه‌ڵکانی دیکه نه‌زانێت) پاشان ده‌ڵێن (ڕۆژ ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌و
کۆڕی خه‌بات چاو‌ڕێی گه‌نجانی خوێن گه‌رم و ده‌ست و بازووی ئێوه‌یه ،
له‌کۆتاییدا ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و که‌س و تاقمانه یان ده‌بێت داوای
لێبوردن له خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان بکه‌ن یان ده‌بێ باجی ئه‌و ڕه‌فتارانه
بده‌نه‌وه‌و چیتر چاوڕوان نابین) ئه‌م جۆره بانگه‌وازانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
ئاشکرایه بۆ پێشێلکردنی ئازادی بیروڕاو په‌یامێکیشه بۆ تیرۆر و
تۆقاندن .
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی له چاوپێکه‌وتنی (قانعی فه‌رد)دا هاتوه
ڕاسته یان نا ، دروسته یان نا ، ئێمه له که‌مپینی به‌رگری له
ئازادی له دانیمارک به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه‌ی
پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ین ، پێمانوایه ئه‌م جۆره له وه‌ڵام
به چاوپێکه‌وتن و وتار و شیکاریه‌کان هیچ نیه بێجگه زاڵکردنی که‌ش و
هه‌وای ترس و دڵه‌ڕاوکێی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان .
ئێمه پێمانوایه هه‌ر نوسراوێک ده‌بێت به نوسین وه‌ڵام بدرێته‌وه نه‌ک
به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست نه‌پاراستن و بانگه‌وازی جه‌نگی ، حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان ده‌بێت هه‌نگاوی جدی هه‌ڵگرن به‌رانبه‌ر
ئه‌م هه‌ڕه‌شه ئاشکراو ترسناکانه‌دا .
هێشتا جه‌سته‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) خوێنی لێده‌چۆڕێت و لیژنه‌ی
لێکۆڵینه‌وه هیچی دیارنیه ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ریکن سیناریۆیه‌کیتر بۆ
سه‌رکوتی ئازادی نمایش ده‌که‌ن ، ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌مانخاته‌وه به‌رده‌م
کاری شیلگیر و چڕ‌وپڕ بۆ به‌رگری کردن له ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و
ئازادی بیروڕا .
ته‌نها ڕێگا بۆ به‌رگرتن به‌م هێرشانه وه‌ستانه‌وه‌ی ئازادیخوازان و
نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و ئینساندۆستانه له به‌ره‌یه‌کی فراوان و جه‌ماوه‌ریدا
و به‌فه‌رمی ناساندنی ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی سیاسی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
و بیروڕای ئازاده .
که‌مپینی به‌رگری له ئازادی - دانیمارک
9\8\2010
kampiniazadi@yahoo.com
|