نا بۆ دەستوورێکی
حیزبیی.
ئێمە وەک کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی شاری هەولێر نیگەرانی خۆمان لە هەمبەر
خێرا تێپەڕاندنی دەستووری هەرێمی کوردستان دەردەبڕین، پێمانوایە ئەوە
جگە لە دوا پەلەقاژەی پەرلەمانێکی ئێکسپایەر لەپێناوی بەجێگەیاندنی
بەرژەوەندی تەسکی هەندێک حیزب هیچی دیکە نییە، ئەوەی جێگەی سەرنجی
ئێمەیە سازشکردنی هەندێک
حیزبی دیکە جگە لە پارتی و یەکێتی کە
ئەندامیان لە پەرلەماندا هەیە و چاوەڕێ دەکرا بەرامبەر ئەم ئەم
دەستوورە دیراسە نەکراو و لاوازە هەڵوێستیان هەبێت، بەڵام ئەوانیش بۆ
هەندێک مەرامی حیزبیی و ئایدۆلۆژیی خۆیان جارێکی دیکە ماهیەت و دڵسۆزی
ئەوانی بۆ کوردستان خستە ژێر پرسیارەوە، هەرچەندە ئێمە دەستوور بە
دۆکیۆمێنتێکی گرنگ دەزانین بۆ دابینکردن و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی
مرۆڤ و لە کوردستاندا هەبوونی دەستوورمان پێ باشترە لە نەبوونی،بەڵام
دەبێت دەستوور پرۆژەیەکی نیشتیمانیی سەرتاسەری بێت و زۆر بە وردی
دیراسە بکرێت، دەبێت هەموو پێکهاتەو نەتەوە و چین و توێژەکانی کوردستان
گفتوگۆی لەسەر بکەن و پێشنیازی خۆیانی بۆ بکەن.
بەڵام پەلەکردنێکی وەها سەیر لە ئێستادا کە وادەی بانگەشەی
هەڵبژاردنەکانی کوردستانە و ئەو ناوەرۆکە لاوازەی دەستوور توشی شۆکی
کردین، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەک رەتی دەکەینەوە و داوا لە تەواوی
دڵسۆزانی کوردستان و هاووڵاتیانی بەشەرەف دەکەین کە بە (نەخێر) دەنگ
بەو دەستوورە بدەن کە تەنیا لە پێناو هاتنەدی خواستە تەسکەکانی هەندێک
حیزب نووسراوە و تەواوی خواستەکانی هاووڵاتیانی کوردستانی فەرامۆش
کردووە. ئێمە وەک رۆژنامەنووسانی هەولێر بە ئەرکێکی نیشتیمانی و
نەتەوەیی دەزانین کە بە(نەخێر) دەنگ بۆ دەستوور بدرێت.
ناوەکان:
1- هەڵگورد سەمەد
2- ئیبراهیم عەلی
3- چیمەن ساڵح
4- فەرهاد مەلا حەسەن
5- عهبدولقادر حهمهدهمین
6- بورهان قادر
7- بەختیار سەعید
8- مەسعود عهبدولخالق
9- عەلی سدیق
10- کامەران محهمهد
11- دەشتی سەباح
12- لەنجە عهبدوڵا
13- سامان بەشارەتی
14- نیاز عبدالله
15- فەرمان سادق
16- بنار مام خاڵۆ
17- دیار عهزیز شەریف
18- نزار گزالی
19- نامۆ عهبدوڵا
20- رێبین فهتاح
21- داهێن هاشم رۆستهم
22- مەسعود زیلان
23- ئاوارە حهمید
24- ئاری ئازاد
25- هەژار ئەنوەر
26- ئەمیر ئەبوبکر
27- مەریوان مهلا حهسهن
28- ئارام شێخ وەسانی
29- دڵشاد هەرتەلی
30- ئاری غازی
31- نەجات ئەحمەد
32- بێوار چۆمانی
33- تەنیا کوردی
34- هێمن بابان
35- هێمن مامەند
36- ساڵح قادر
37- نەجیبە محمد
38- مەحمود یاسین کوردی
39- سۆران عزیز
40- شوان سدیق
41- دەشتی بەرزەواری
42- هێمن محهمهد
43- سۆران بەهادین
44- سەرباز عهبدوڵڕهحمان ئەحمەد
45- مەولود ئافەند
46- بەشدار عەلی
47- شکار ئەحمەد
48- محهمهد عیزهدین
|