١٦\٣\٢٠١٧
نا بۆ هاتنى سوپای
تورکیا بۆ کوردستان.

عەبدولڕەحمان رەسول
هاتنى سوپایى فاشى تورکیا پێویستە شەرمەزاربکرێت لەبەرئەوەى
بۆبەرپاکردنى شەڕهاتووە .شەڕیش واتە بڵاوکردنەوەى ترس ودڵەڕەوکێ
وخوڵقاندنى قوربانى وبرینداروهاتنەکایەوەى ئاوارەیى خەڵک,هەمووئەوانەش
لەبەرژەوەندى خەڵکى باشوورى کوردستاندانییە,بەڵکوبەزیانى خەڵکى
کوردستان تەواودەبێت.سوپایى تورکیا بۆ لێدان وشەڕکردن لەگەڵ پارتى
کرێکارانى کوردستان هاتووە ئەم پارتەش خاوەنى هێزى چەکدارى بەهێزە
لەناوچەکەدا ئەمەش نیشانەى ڕوودانى شەڕێکى ماڵ وێران کەردێت,سووتاندنى
گوندوباغ وناوچەکشتوکاڵییەکان دێتەکایەوە لەئەنجامى هەبوونى ئەو
شەڕەدیسان خەڵکى هەژاروزەحمەتکێشى باشوورى کوردستان ئاوارەوسەرگەردان
دەبێت.
هاتنى سوپایى تورکیا بۆ باشوورى کوردستان تازەنییە بەڵکو ماوەى چەندین
ساڵە هێزێکى زۆرى سوپایى تورکیا لەناوچەکانى بادینان وچەند ناوچەیەکى
باشوورى کوردستان جێگیرکراوە,ئێستاش هێزێکى سەربازى زۆر بەچەکى قورسەوە
بەرەو ناوەوەى باشوورى کوردستان بەڕێکەوتووە,هاوکات لەگەڵ کۆکردنەوەى
هێزى چەکدارى پارتى دیموکراتى کوردستان زیاتردەبێت لەناوچەى بایحەسەنى
سەربەپارێزگای کەرکوک وچیایى قەرەچوغى شارى مەخمور. لە ئازاری ٢٠١٧
جارێکی تر شەڕ لە نێوان هێزە چەکدارەمیلیشیاکانی پارتی و پەکەکە لە
ناوچەی شەنگال لە خانەسور هەڵگیرسالەئەنجامدا چەندین کەس بوونەقوربانى
وبرینداربوون.لەئێستاشدا هێزێکى سەربازى سوپای تورکیا بەچەکى قورس
گەیشتە ناوچەى سیدەکانى سەربەپارێزگاى هەولێر ونزیک ناوچەى خواکورک
وبرادۆست جێگیرکراوە.
بەپێى هەواڵى ڕاگەیاندنەکان خەڵکى ناوچەکە کەویستویانە نارەزایەتى
نیشان بدەن بەرامبەر هاتنى ئەوهێزەى سوپاى تورکیا بەڵام لەلایەن
هێزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق ڕوبەڕووى لێدان وسوکایەتى
کردن بونەتەوە.ناڕەزایەتى یەکانى خەڵکیان بەزەبرى هەڕەش لێکردن سەرکوت
کردووە.
بەپێى هەواڵەکانى ڕاگەیاندنەکان لەوچەند ڕۆژەدا پارتى دیموکراتى
کوردستان هێزەچەکدارەکانى خۆى لەناوچەى قەسرێى نزیک چیاى قەندیل
جێگیرکردووە وهێزەکانیان ئێستا خەریکى سەنگەرلێدانن.ئەمەش نیشانەى
ئەوەیە ئەوهێزەچەکدارە خۆئامادە دەکەن بۆشەڕکردن.
کۆکردنەوەى ئەم هێزەچەکدارانە نیشانەى دروستکردنى کەشوهەواى شەڕە لە
باشوورى کوردستان.بەبیانوى دەرکردنى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان
لەباشوورى کوردستان ئەمە نیشانەى داگیرکردنى کوردستانە لەلایەن هێزى
سەربازوچەکدارى تورکیایە بەهاوکارى پارتى دیموکراتى کوردستان
عێراق.پێویستە خەڵکى کوردستان بێ دەنگ نەبن لەبەرامبەر هاتنى سوپاى
سەربازى تورکیا بەهەرجۆرێک کە بۆیان دەکرێت شەرمەزارى بکەن, لەدژى
هاتنەکایەوەى شەڕ لەباشوورى کوردستان بێنەمەیدان وخۆپیشاندان
ونارەزایەتى نیشان بدەن,فشاربخەنەسەردەسىەڵاتى حکومەتى هەرێمى کوردستان
بۆئەوەى ڕێگرى بکات لەهەڵگرى سانى شەڕ وهیچ حیزبێک هاوکارى هێزەکانى
سوپاى تورکیانەکات بۆ ئەنجامدانى شەڕ لەدژى پارتى کرێکارانى کوردستان.
خەڵکى باشوورى کوردستان وڕێکخراوە مەدەنییەکان وڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان
وئەو حیزبانەى باس لەئازادى ومافەکانى مرۆڤ دەکەن بەشێوازى کردارى دەست
بە ئەنجامدانى چالاکى جۆراوجۆربکەن لەجۆرى ئەنجامدانى رێپیوانى
وخۆپیشاندان وناڕەزایەتى نیشانبدەن لەبەرامبەرهاتنى سوپاى تورکیا داواى
دەست بەجێ کێشانەوەى سوپاى تورکیا لەناوخاکى باشوورى کوردستان
بکرێت.ئەم چالاکی یانە درێژەیان هەبێت هەتا لەژێرفشارى جەماوەرى وخەڵکى
ئازادیخوازومرۆڤ دۆستاندا پاشکشە بەو داگیرکاری یە دەهێندرێت وسوپاى
تورکیا خاکى باشوورى کوردستان بەجێ دەهێڵێت.لەبەرئەوەى تەنها ئیرادەو
تێکۆشانى ئازادیخوانەى خەڵکى باشوورى کوردستانە کەبتوانێت بە هاوخەباتى
وتێکۆشانى یەکگرتوانەى خۆیان هێزى چەکداروسوپاى داگیرکەرانى ڕژێمەکانى
تورکیا وئێران لەسەرخاکى باشوورى کوردستان بکەنەوە دەرەوەوشەڕوناکۆکى
دەوڵەتان لەسەرخاکى باشوورى کوردستان دووربخەوە.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|