په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٨\٢٠١٣

نا بۆ حوکمی عەسکەر و ئیسلام نا بۆ ھیچ پەڕاوێزێک،

بەڵێ بۆ دەستوورێک کە شوێنی ھەمووانی تێدا بکرێتەوە.

مەهدی حەمید       


ئەوەی سەرەوە لێداوانی سەرۆک وەزیرانی میسر بوولە شەوی ١٤-١٥/٨. لێدوانەکە دوای ئەوەوە ھات کە سوپاو پۆلیس و بە بەرنامەیەکی تۆکمە توانیان گۆڕەپانی نەھزەو رابعه ئەلعدەویه و زۆر شوێنی تر بە ئیخوان چۆل بکەن بەڵام پاش کوژرانی نزیکەی ٧٠٠ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس بە ھەردوو لایان.


لێدوانی ئەو گەورە لێپرسراوە سەربازییەی سوپا پاش ئەو کاتانەوە دێت وەک نامەیەک ئاڕاستەی گەلی میسر بە ھەموو تەشکیلە سیاسیەکان بە ئیخوانیشەوە بکات کە حوکمی لەمەو دوای میسر بۆ ھەمووانە بۆ دەستوورێکە کە کەرستەکانی مەدەنی و شوێن بۆ ھەموو تەشکیلە سیاسیەکانی تێدا بھێلرێتەوە و دوور بێت لە حوکمی عەسکەر و بە ئیسلامی کردن.


لە کوێوە دەست پێ بکەم زۆر ھەڵدەگرێ.


ئەگەر ئاڕاستەکان ببەینەوە سەر ئەوەی عەسکەر کردی ئایا کودەتا بوو بە سەر شەرعیەت یان دەرئەنجامی ئەو دەیان ملیۆن خەلکە کە پێش کودەتاکە و بۆ ماوەی سالێکی حوکمی میرسی و بە بەردەوام دەپڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان لە ئەدای میرسی نیشان دەدا و بە دوایەوە سوپا ڕەنگدانەوە جەماوەریەکەی بە شێوەی کودەتا و ئەوەی لە ١٤/٨ کۆتاییان بە ٦ ھەفتەی چڕبوونەوەکانی ئیخوان کرد لە گۆڕەپانی نەھزەو رابعه ئەلعدەویە و شوێنی تر.


ڕەنگە ئەگەر پەنا ببەینە بەر باکگراوندی سوپای میسری و تەواوی ولاتانی ڕۆژھەڵاتی میسر لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەی حوکمی ئەو وڵاتانە و بەرواردی جیاوازەکانی نێوانیان بکەین، جۆرە دەرئەنجامێکمان لە جیاوازی سوپای میسرو تەواوی ولاتانی تر ھەیە جگە لە سوپای تونس. ئەوە دەبینین کە سوپا لە ھەموو وڵاتانی ڕۆژھەڵات بووەتە بە ئەداتێک نەک بۆ پاراستنی نیشتمان بەلکو بۆ داکۆکی کردن لە مانەوەی ڕیژێمە تۆتالیتارو دکتاتۆرەکان. لە تورکیاو لە ھەمان ماوەدا واتە لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە، ٣ کودەتای بە سەر حوکمی مەدەنی کرد. سوپای عیراقیش لە ساڵی دامەزراندنیەوە کە دەکاتە ١٩٢٠ و تا ئێستا کاری سوپا تەنیا کودەتاو کودەتاکاری و دامرکاندنەوەی جولە سیاسی و نیشتمانیەکانە لە دژی دەسەڵاتداران و قەبارەیەکی فراوانیشی بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکانی کورد بە خۆوە بینیوەو سوپای کوردیش، ١٧ شوبات بێنینەوە پێش چاوی خۆمان تێ دەگەین کە لێرەش عەینی تاس و حەمامە واتە ئەرکی سوپای کوردیش تەنیا و تەنیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دەسەڵاتە.


سوپای عروبەی سوریش کە نەیتوانی لە ساڵی ١٩٦٧ تەنیا یەک ڕۆژیش بەرامبەر بە سوپای ئیسرائیلی ڕاوەستی . بەڵام لە ناو خۆی، حوکمی ئاگرو ئاسنی کردووە بۆ بەرپەرچ دانەوەی ھەر کارێک دژی ڕژێمی بەعس لە سوریاو ئەوەی لە ماوەی ئەو دوو ساڵەش دەیکات بەڕاستی وەک ھۆلۆکۆست دەبینرێ .سوپای یەمەنیش ھەرچی کردی کردی . ھی ولاتانی تری عەرەبیش بە ھەمان شێوە.


بەڵام سوپای میسر تا ئێستا سێ کودەتای کردووە . کودەتای یەکەمیان بە سەر مەلیک فاروق بوو بۆ ئەوەی کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی بھێنن و لە شوێنیا سیستەمی کۆماری پێ دامەزراو ھی دووەمیشیان لە دژی حوکمی دکتاتوری حوسنی موبارەک بوو و ھی سێیەمیش دژی لایەنە چەوتەکانی حوکمی ئیخوان بوو. کەواتە لە شوێن خۆیەتی ئەوە بڵێین لە تەواوی ئەو وڵاتانە تونسی لێ دەرچێ کە ئەوانیش لە بەھاری عەرەبی پاڵیان دایە ڕیزەکانی خۆپیشاندەران و ئەوانی تر تەنیا ھی میسر داکۆکی لە نیشتمان و پڕۆسیسی دیموکراتی و پاراستنی ڕێوڕەسمیەتەکانی دیموکراتیزم کردووە.


ئەگەر لە ڕوی ئایندەی ئیخوان و حوکمی میسریش تەماشای میسر بکەین ، شتی تریشی لێ دەکەوێتەوە.


ئیخوان پارتێکی ئیسلامی میانڕەون و بە درێژایی مێژوویان لە میسر وەک پارتێکی ڕکەبەرو مەمنوع تەماشا کراون و باکگڕاوندی ڕێک و پێکیشیان ھەبوو چ لە ئاستی دژایەتی کردنی حوکمی پێشتری میسر وە چ لە ڕووی ئەوەی کە ھیچ کاتێ نەبوونەتە پاڵپشت بۆ توندڕەوی ئاینی و ھێزەکانی قاعیدە. ھاتنیشیان بۆ سەر حوکمی میسر بە پڕۆسیسێکی تا بڵێیت دیموکراتیانە بوو. بەڵام ئیخوان لە ماوەی ئەو ساڵەی حوکمیان و پاش ٦ ھەفتە کە حوکمیشیان لە بن دەست دەرھێنان، دوو ھەلەی ستراتیجیان کرد یەکەمیان ، نەیان توانی وەک ئەکەپەی میسری زۆربەی خەلکی میسر لە ژێر ئاڵای خۆیان کۆکەنەوەو دەست دە کەرستەکانی عەولەمەی میسری بۆ بە ئیسلام کردنی وەر نەدەن. دووەمیشیان پێداگریان بوو لەوەی کە ملکەچی ھیچ وتووێژێکی ئاشتیانە نەبن و تەنیا قسەکانیان بۆ ئەوە کورت دەکردەوە کە دەبێ بێ قەیدو شەرت کودەتاچیەکان حوکمەکە بۆ میرسی بگێڕنەوە. کە ئەوەش و بە بڕوای خۆم ٧٠٪ خەلکی میسر پێی ڕازی نین و ئەوەی عەسکەر کردیشی کودەتا بێت یان نا بەڵام بارێکی نوێیان بۆ میسر ھێناوەتە پێشەوە . بە بڕوای خۆم ئەگەر ئیخوان کارەکانیان بە ئاشتیانە کردبایەو ھەموو تواناکانیان بۆ ئەوە وەگەر خستبا کە ھەرچی زووە دەبێ ھەلبژاردنی پێشوەخت بکرێ و ئەوا لە ڕێگەیەوە توشی ئەو داڕمانەی ئێستا نەدەھاتن . چونکەو بۆ لەمەو دوا ئیخوان بچێتە ھەر ھەلبژاردنێکی ئازادانە و نیوەی دەنگەکانی پێشتری بۆ نایەتەوە. بەڵام ئەگەر ئەو عینادیەیان نەکردبایەو گوێیان لە ئەمەریکیەکان و ئەزھەر و بەرادعی و ئەم و ئەوی تر گرتبایەو بە دوایە و ھەر ھەر ھەلبژاردنێکی تر کرابایە ئەگەر ئیخوان لە چاو دەنگەکانی پێشتری ھەندەک کورتیشی بینابایە بەڵان وا فراوان نەدەبو بەوەی کە بۆ لەمەو دوا ڕوودەدا.


ئەگەر بشڵێین ئیخوان بای بای یان ڕۆڵیان نامێنێ لە ئایندەی ناو تەشکیلە سیاسیەکانی میسرو ولاتانی تر ئەوە ھەمدیسان بە ھەلە دادەچین . ئیخوان ئەگەر لە ئایندەی تەشکیلەی سیاسی میسرو بە قەد قەوارەی خۆیان شوێنیان بۆ نەکرێتەوە ئەوا بە دوایەوە لەوانەیە ئیخوان وەک پارتێکی ڕکابەری توند دژی حوکمی میسر دەوەستێتەوەو زۆر شتیشی لە بەرقەرار نەبوونی دەسەلاتی میسری پێ دەکرێ. دەبێ ئەوەش بڵێین لە حالەتی ھەر پشێویەک لە حوکمی میسر، ھێزەکانی توندڕەوی ئاینی و قاعیدە لە حالەتی ئامادەباشی دەبن بۆ زیاتر پشێوی کردنی بارەکە . بۆیەو بە مەزندەی خۆم دەبێ ئەرکی ھەموو تەشکیلەی سیاسیەکانی میسری بۆ ئەوە بێت کە ئیخوان بگێڕنەوە بۆ ناو پڕۆسیسی سیاسی. ئیخوانیش و بە مەزندەی خۆم ئەگەر لە سەر ھەلەکانی بەردەوام بێت و بە دوایەوەو ڕۆژ بەدوای ڕۆژ مسداقیەتی جەماوەری لە دەست دەداو لە پارتێکی گەورەوە پێگەی بۆ پارتێکی بچووک و کەم بایەخ دەگوازرێتەوە.


ئەگەرچی ھەلوێستی ئەمەریکی لە مەڕ مییسر بەوەی کە گەورە لێپرساوانیان لێدوانی جیاوازو ناکۆک، دەدەن زوبابیە بە تایبەتی لە ڕەوابوون و نەبوونی، کودەتای سوپا بەڵام لە ھەموو حالەتەکان، لە گەڵ ئەوە نین کە ئیخوان لە پڕۆسیسی سیاسی، پەڕاوێز بکرێن.

ڕەنگە ئەمەریکیەکان ئەگەر بە قسەش ئەوە نەڵێن کە ئەوان خوازیاری ئەوە بن کە سوپا ڕەقەمی یەک بێت لە ئایندەی تەشکیلەی میسرو بە دواشیەوە پڕۆسیسی سیاسی ئەگەر بۆ ھەموان بێت و ئەوا بە دوایەوە ئارامی نێوان ئیسرایل و عەرەبەکان و بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکی لە ناوچەکە زیاتر پارێزراو دەبێ. ڕووی تری ڕووداوەکان بە دیوی تریش دەبینرێ بەوەی کە ئەمەریکیەکان نەیانەوێ ئیخوان وەک حەرەکەیەکی دینی میانڕەو شکست بێنێ نەوەکا بە دوایەوە توندڕەوی ئاینی و قاعیدە بەھێز بێت و ئیخوانیش و پێگەیان بۆ ئەمەریکیەکان لە جولە ئاینیەکانی تر باشترە بەوەی نە لە گەڵ سەلەفیەکان دەسازێن وە نە لە گەڵ شیعەو عەلەویەکانیش و لەو نێوەندەدا و لە پێناو تەوازنی ناوچەیی لە بەرژەوەندی ئەمەریکاوە نابێت کەچیتر ئیخوان پەڕاوێز بکرێن.


ئەوەی ماوەتەوە بڵێین ئیخوان بەشداریش بن لە پڕۆسیسی سیاسی و بە دوایەوە لە ھەلبژاردنەکان پلە یەک نابن . لە باشترین حالەتدا پلە دوو دەبن وای لە پلە سێش. بە بڕوای خۆم جێگرەوەی ئەوان سلەفیەکان بە حیزبی نوریشەوە نابن . دوو ئەگەر ھەیە لە پلە یەک ئایا سوپا دەبی یان عەولەمەی سیاسی میسری وە ئایا ئەو دوو ھێزە واتە عەولەمەو عەسکەر لە گەڵ یەکتر تەبا دەبن یان نیوە بە نیوە دەبێ. ئایا عەسکەر خۆی داوێتە گەمەی ھەلبژاردنەکان وەک لە ھی یەکەم کردی. ئەوانە ھەمووی پرسیار گەلن و وەڵامی دروستیش بەو حازرتێزیە بە دەست ناکەوێ.


ئەمەریکیەکان زۆریان ھەوڵدا عەسکەرو ئیخوان بکەن بە شەریکە برا بەڵام ئیخوان نەھاتنە بن بارو بۆ لەمەودواش بە دۆستبوونیان وا ئاسان ناکەوێ، عەسکەریش بەو ئاسانیە کودەتاکەی پێ نەدەکرا ئەگەر عەولەمەو پاشماوەکانی ڕژێم و پارتی نوور و ئەزھەروئیدی و ئیدی بە پاڵیانەوە نەبوونایە.


ناشزانرێ عەسکەر غرور دەیگرێ بەو سەرکەوتنەی بە دەستی ھێناوەو وەھا پێناسەی بکات کە تەنیا ھی خۆیەتی یان بە ژیرانە ڕادەستی مەدەنی دەکات. ڕەنگە ئەگەر کەسێکی عەسکەر خۆی ھەلبژێرێ پلەی یەک وەدەست دێنێ بەڵام ئایاوەک ئیخوانیان دوای دەسەڵات لێ نایەت؟ . کە پەندە کوردیەکە دەڵێ نان بۆ نانەواو گۆشتیش بۆ قەساب و کێ دەڵێ ئەو پەندە کوردیەی شوێنی شیاوی خۆی نابینێ لە ئایندەی حوکمی میسر. ئیخوان زۆرینەیان وەدەست ھێنا بەڵام ئالتونیش نەبوون ، ئەگەر زیویش بونایە ھەر باشتر بوو.عەسکەریش ھەر وەھا دەبێت . عەولەمەی میسری ڕەقەم یەکە لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست . کەس نیە لەو وڵاتانە قەرزاری جولەی ڕۆشەنبیری میسری نەبێ . کەوتاتە با کەرستەی مەدەنی لە میسر لە ھەلبژاردنەکان پلە یەک و دووش نەبن بەڵام جۆرە چۆنایەتیەکن کە بەبێ ئەوانەوە کەرستەکانی حوکم ڕانی لە میسر قەت بەڕێوە ناڕوات واتە ئەوان با کەمیش بن بەڵام پوختن نەک ھەر زێڕن بەلکو ئەلماسیشن. بۆیە ئایندەی بەھاری عەرەبی نەک لە میسر بەلکو لە تەواوی وڵاتان و تێیاندا عەولەمەی میسری دەبێتە پێشەنگ و ئەمەریکیەکانیش و ئەم و ئەوی تریش ناتوانن تا سەر رێگرییان لێ بکەن.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک