٢٧\١٢\٢٠١٢
نا
بۆ ژوانێک.
شوان حه‌سه‌ن
سپێده‌یه‌ک که
هێشتا وه‌رزی وشه‌م
نه‌که‌وتبووه ده‌م باوه
گه‌ڵاکانی کات هه‌ڵده‌وه‌رین و
له وێستگه‌ی نیگایه‌کدا لێڵ ده‌بوون
- سڵاو
- دڵۆپێک شه‌ونم بوو له ساردیی مندا تۆرا
نه‌مزانی هه‌وری خه‌یاڵی ئاوس بووه و
له تریشقه‌ی وه‌ڵامی مندا ده‌ترووکێ
له هێڵی خۆشه‌ویستیی ناو له‌پێکدا ده‌گه‌ڕێت
تا
هێشووی ساته‌کانی که‌پرێ بۆ وشه‌کانی چێ بکات و
به ده‌م قاوه‌خواردنه‌وه
له ئامێزی رۆمانێک خۆی گه‌رم کاته‌وه
ببووره ئه‌ی مرۆڤه‌که
که ناتوانم له پیاسه‌ی هه‌وه‌سی تۆدا
خۆم ته‌ڕبکه‌م
له سه‌رینێکی گه‌رمه‌وه هاتووم
که ته‌زووی چاوه‌کانی هه‌موو کووچه و کۆڵانه‌کانی شار ده‌بینێ
له باوه‌شی گشت ساته‌کانی رابردووم
ده‌بێت به ئاوێنه.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|