٢٤\١٢\٢٠١٠
نا بۆ کۆت و بەند
کردنى ئازادیی میللەت.
دەسەڵات بەناوی یاساوە ئازادی دەخنکێنێ
لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراق و لەدواى گۆڕانکاریە خێرایەکان کەتەواوى
ناوچەکەى گرتەوە بە خودى کوردستانیشەوە، دەسەلاتى کوردى لەبەرى
بەهێزکردنى پایەکانى دیموکراسەیت و فراوانکردنى مەوداکانى ئازادى ،
هەرجارەو بەبیانوى شتگەلێکەوە بۆکۆتو بەند کردنى ئازادەییە فەردانیەکان
و ئازادیە گشتییەکان یاسایەک تەبەنى دەکات و دواترین هەوڵى دەسەڵاـى
کوردى بۆسنوردارکردنى ئازادى دەربرین و ئازادى خۆپیشاندان بەناوى
ریکخستنى خۆپیشاندانەوە ، هێندەى تر لەسیحرى خۆپیشاندانى کەمکردەوە و
لەرێگەى ئەندامانى پەرلەمانى کوردستانەوە کە بە حیساب نوێنەرایەتى
میللەت دەکات بزمارێکى " ژەنگاوى لەتابوتى ئازادى وەشاند ".
دەسەلاتى کوردى لەیەکەمین هەنگاویدا بۆبەرتەسک کردنەوەى ئازادى و
سنوربەندکردنى دیموکراسیەت لەدەرکردنى یاساى کارى رۆژنامەنوسى و
بەدادگاگەیاندنى چەند رۆژنامەو رۆژنامەنوسێکەوەدەستى پێکرد، کە تەواوى
ئەو هەوڵانە لەلایەن دەسەڵاتى کودریەوە بەهەموومانایەک بۆلاوازکردنى
کولتورى دیموکراسیەت و هەولى جدى خودى ئەودەسەڵاتەیە بۆ سنوردارکردنى
بیروڕاى ئازاد و مۆنۆپۆلکلادنى سەرجەم کایە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى کوردى
.
ئێمەدەمێکە هەست بەوەدەکەین کە تادێت هەوڵەکانى دەسەڵاتى کوردى
بۆکۆتکردنى ئازادى پەرەدەسێنێت و کۆیلەکانى دەسەڵاتیشت کوێرانە بزمارلە
تابوتى ئازادى دەچەقێنن ، وەک چۆن هەست بەوەدەکەین کەتادێت ناڕەزایەتى
میللەت زۆرتردەبێت و دەنگ و ڕەنگى جیاواز جیاواز پێکەوە یەکگرتوانە
هاوار بۆئازادیەک دەکەن کە بە خوێنى هەزاران قوربانى وەدەست هاتەوە و
دەسەڵاتى کوردیش دەیەوێت بەناوى یاساوە فیڵ لەمیللەت بکات و
ئازادەیەکانمان بەرتەسک بکاتەوە.
ئێمە وەک نوسینگەى باشورى کوردستانى " رێکخراوى چاودیرى کوردۆساید چاک
" بەتوندى هەوڵى بەرتەسککردنەوەى ئازادى تاک و ئازادى خۆپیشاندان و
ئازادى وتن و هەڵبژاردن سەرکۆنەدەکەین و داواکارین لەسەرۆکایەتى هەرێمى
کوردستان و خودى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کە چاوبەو یاسایەدا
بخشێنێتەوەو رێزلەئیرادەى میللەت بگرێت و یاساکە سەرلەنوى بگەرێنێتەوە
بۆپەرلەمانى کوردستان و ئەو خاڵانەى کەلەپرۆژەیاساکەداهاتوەو
ئازادییەکان پێشێل دەکات لاببرێت و پرۆژەیاسایەکى مۆدێرن تەبەنى بکات
کەلەگەڵ تموحاتى میللەت دا یەکانگیربێت .
راگەیاندنى چاودیرى کوردۆساید چاک
نوسینگەى باشوورى کوردستان
|