١\٧\٢٠١٤
نا بۆ کوشتنی ژنان
به بیانووی ''شه‌ره‌ف'' له هه‌رێمی کوردستان!
له
پێناو ڕاکێشانی پشتیوانی نیو ده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا
بۆ کۆتایی هێنان به دیارده‌ی کوشتنی ژنان به به‌هانه‌ی " شه‌ره‌ف"
له هه‌رێمی کوردستان، له به‌رده‌وامی که‌مپینی "دادپه‌روه‌ری بۆ
دونیا" رۆژی ٧/٧/٢٠١٤
له هۆڵێکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت
له‌سه‌ر داوای رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن
ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر لیستی له‌یبه‌ر جێرمی کۆربن
ریک ده‌خرێت .
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ند راپۆرت و
ئامار و هەڵسەنگاندنی که‌یس
(له‌وانه که‌یسی دونیا) باس له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی دیارده‌ی
کوشتنی ژنان به به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف ده‌کریت و که‌لێنه یاسایی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌ماتیکه‌کان نیشان ده‌درێن که‌به هۆیانه‌وه ئه‌م
دیارده‌یه به‌رده‌وامه و زیاد ده‌کات، هه‌روه‌ها باس له ڕێگه‌کانی
دەخاڵەت کردن و به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نیو ده‌وله‌تی بۆ خه‌باتی ژنان
ده‌کریت..
بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان
بانگهێشت ده‌کرین بۆ گوێ گرتن له راپۆرت و گفت‌و گۆکان
جگه له جێرمی کۆربین، چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی تر به ووته
به‌شداری ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند جالاكێکی یه‌کسانیخوازی ژنان به
باسکردنی راپۆرت و ئاماره‌کانی کوشتنی ژنان و چه‌ند که‌یس سته‌دیه‌ک
ڕاستیه‌کان ده‌خه‌نه ڕوو و گفت و گۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.. دوو ژنی
رزگار بوو له ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن باسی چیرۆکه‌کانی ژیانی خۆیان و
چۆنێتی رزگاربوونیان و ئه‌و بار و دۆخه‌ی تووشیان بووه و
که‌موکورتیه‌کان له فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاری داموده‌زگاکانی
ده‌سه‌لاتی هه‌رێم ده‌که‌ن.. ڕێکخراوه‌کانی ژنانی ی‌و ئێن و چاودێری
مافی مرۆڤ و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشنال و چه‌ندی ریکخراوی تری ژنان و
مافی مرۆڤ باگهێشت کراون..
کات: رۆژی دووشەمە رێکەوتی
٧/٧/٢٠١٤،
کاتژمێر: ٦ -
٨ی ئێوارە.
شوێن: Committee Room
17 - The Houses of
Parliament
تێبینیی: ئامادەبوون تەنھا بە ناونووسکردنە و تا ٤٠ کەس قەبووڵ دەکریت
لەسەر بنەمای زوو گەشتنی ناوەکان، تکایە ئیمەیلێک بنێرە بۆ
info@kmewo.com
و ناوی تەواو و ئیمەیل ئەدرەس و ژمارە تەلەفۆنی خۆت بنێرە تا نامە ی
چوونە ژورەوەت بۆ ڕەوانە بکەین...
بۆ زانیاریی پتر تکایە تەلەفۆن بکە بۆ:
٠٢٠٧٢٦٣١٠٢٧، ٠٧٧٤٨٨٥١١٢٥ یان ئیمەیل بۆ :
info@kmewo.com
رێکخراوی ژنانی کورد و
خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''دنیا'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosiyeydunya.htm
|