Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

نـــا بۆ لەشـــکرکێشى تورکیا !



لە ژیر ئالاى ئەم دروشمەدا، ئەمڕۆ لە شارى هیلسنکى پایتەختى وولاتى فنلند، کۆمیتەى فنلندى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق، هەستا بە رێکخستنى خۆپیشاندانیکى جەماوەرى دژ بە هەڕەشەو لەشکرکێشى دەولەتى فاشستى تورکیا بۆ سەر کوردستانى عێراق.
 


خۆپیشاندەران کە ژمارەیەکى بەرچاوى پەنابەرانى کورد زمانى شارەکانى هیلسنکىء لاهتى بەشداریات تێدا کرد.. پێکەوە بەیەک دەنگ لە بەردەم بالوێزخانەى تورکیادا زیاتر لە نێو کاتژمیر و لە ژیر لافتەیەکى گەورەى "نا بۆ شەردا" دروشمەکانى "نا بۆشەرو بەلێ بۆ سەربەخۆیی "، " نا بۆ لەشکرکێشى بەلێ بۆ جیابونەوەى کوردستان" ، "نا بۆشەر، نا بۆ لەشکرکێشى تورکیا" دەووتەوە.
لە نیو گەرمەى هوتاف کێشاندا، مستەفا باهر سکرتێرى کۆمیتەى حزب لە فنلندا ووتەیەکى پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، کە وێراى بەخیرهاتنء وسوپاس لێکردنیان بۆ ئامادەبونیانء بەجێهشتنى کارەکانیان، بانگەوازى کردن بۆ یەک دەنگى و وەستانەوە بەرانبەر بەهەر مەسەلەء هەرەشەیەک کە لەخەڵکى کوردستان دەکرێتء جەختى کردەوە سەر ئەوەى کە جیابونەوەى کوردستانء پیکهینانى دەولەتیک تیایدا تاکە ریگایەکى گونجاو مومکنە بۆ بەر گرتن بە دوبارەبونەوەى ئەم جۆرە هەڕەشەو پەلامارانە... پاشان رەزاى کەمانگەر بەرپرسى حزبى حیکمەتیست لە فنلند لە ووتەیەکدا هاوپشتى و هاودلى حزبى حیکمەتى نیشاندا، بۆ خۆپیشاندەرانء داواکەیان و هەر کاریک کە لەخزمەت بەرژەوەندى خەلکى کوردستان دا بێت.... لە هەمانکاتدا و لە بەردەم بالویزخانەى تورکیادا، چەندین لوحەى گەورەى نیگار کێشى کە دەربڕین بوو لە سەرکوتگەریىء مڵهورى سوپاى تورکیا بەدەستى خۆپیشاندەرانەوە دەگەڕا.
نوینەرانى خۆپیشاندەران کە چەند جار بە هۆى پۆلیسەوە خوازیارى ئەوەبون کە چاویان بە بالویزى تورکیا یان بەرپرسیکى بالویزخانەکە بکەویت بەلام لە ترسى ڕقء توڕەیى خۆپیشاندەران جورئەتى ئەوەیان نەبوو کە تەنانەت یاداشتنامەیەکش وەربگرن یان تەنانەت خۆیان نیشانى خۆپیشاندەران بدەن... پاش یەک کاتژمێر خۆپیشاندانەکە بە هوتاف کێشان بە دروشمى نا بۆ شەر نا بۆ لەشکرێشى تورکیا بەلى بۆ جیابونەوەى کوردستان، بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە کۆتایى هات...
 


کۆمیتەى فنلند
حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق
24.10.2007