نا بۆ پارتی و یه‌کێتی
و (نا)ش بۆ هاوشێوه‌کانیان.
ئارا هۆمێر
ئه‌وه‌نده به‌ناو نوسه‌ر و خۆبه‌ئه‌کادیمیزان له‌سه‌ر نه‌وشیروان و
لیسته‌که‌ی نوسیویانه و ئه‌وه‌نده‌ش ته‌واوی گرفته جۆربه‌جۆره‌کانی
کردیان به‌ستوه‌ته‌وه به‌سه‌رکه‌وتنی لیستیه‌که‌ی نه‌وشیروانه‌وه له‌وه
ده‌ترسێم گه‌ر نوسینێکم هاوئاڕاسته‌ی هزری شوێنکه‌وتووانی نه‌وشیروان
نه‌بێت به‌تاریکبیر بدرێمه‌قه‌ڵه‌م. من تا سه‌رئێسقان له‌گه‌ڵ فره‌ده‌نگی
و فره‌ڕه‌نگی و هه‌موو (فره)کانی تردام، وه‌لێ (فره)یه‌ک که‌دیار بێت
و بزانین چییه‌و میکانیزمی کاره‌که‌ی دروست و واقیعبینانه‌بێت.
مێژووی یه‌کێتی نیشتیمانی مێژووی نه‌وشیروانیشه،
نه‌وشیروانیش به‌شێکه‌له‌مێژووی یه‌کێتی. ئه‌و سه‌رکرده‌و ئه‌و
حیزبه یه‌کدی پێناسه‌ده‌که‌ن. ئه‌وی بیه‌وێت له‌مێژووی یه‌کێتی
نیشتیمانی بگات ده‌بێت له‌مێژووی نه‌وشیروانیش بگات له‌نێو ئه‌و حیزبه‌دا.
ئه‌سته‌مه که‌س بتوانێت له‌مێژووی دروستبوون و گه‌شه‌کردن و سیاسه‌ته‌کان
و شه‌ڕه‌کانی یه‌کێتی بگات به‌بێ ئه‌وه‌ی گوزه‌ر به‌نێو مێژووی نه‌وشیروان
و سیاسه‌ته‌کانی نه‌وشیروان نه‌کات. بیر و هزری سیاسی یه‌کێتی ڕه‌نگدانه‌وه‌و
نمایش‌کردنی هزری نه‌وشیروانه (چ له‌رابردوو وه‌چ له‌ئێستادا). سه‌رکه‌وتنه‌کانی
یه‌کێتی سه‌رکه‌وتنی نه‌وشیروانه‌و شکسته‌کانی یه‌کێتی شکستی نه‌وشیروانه
(بۆ ڕابردوو وه‌هه‌تا ئه‌و ساته‌ی که‌نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی که‌نارگرت
له‌یه‌کێتی). ئه‌وه‌ئه‌وپه‌ڕی کاڵفامیه له مێژوو که‌خه‌بات و
قوربانیدانی یه‌کێتی بدرێت به‌کۆمه‌ڵێک، وه گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕانگێزی و
دیلکوشتنیش بدرێت به‌کۆمه‌ڵێکی دی (مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی که‌له‌ئاستی
بڕیاردابوون). نه‌وشیروان مسته‌فا مێژوویه‌کی دوورودرێژی له‌ته‌ک یه‌کێتیدا
هه‌یه، که‌هه‌تا ئه‌و ساته‌ی وازی له‌جێگیری سکرتێری گشتی هێناوه
له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا بووه. خۆێندنه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی نه‌وشیروان
به‌پشتگوێخستنی ئه‌و ڕابردووه‌دا نه‌ک هه‌ر خۆێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه
به‌ڵکو زۆر پڕمه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌که‌هه‌ندێ له‌نوسه‌ران به‌نوسینی کاڵوکرچه‌وه
که‌وتونه‌ته بانگه‌شه بۆ لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا، پله‌ی نه‌وشیروان
ئه‌مڕۆکه لای ئه‌و خامه‌به‌ده‌ستانه وه‌ک پله‌ی په‌یامبه‌رێکی
لێهاتووه‌و نه‌وشیروان وه‌ک فریادره‌سێک وێنا ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆکه وه‌ک
لیستی نه‌وشیروان وه‌ک ته‌نها لیست دیننه هه‌ژمارد وه‌ک له‌پێش نه‌وشیروانه‌وه
هیچ که‌سێ یان حیزبێکی دی نه‌هاتبێت و (نا)ی بۆ پارتی و یه‌کێتی
کردبێت!!
هه‌ڵه نابم گه‌ر بڵێم شه‌خسپه‌رستی مۆرکی زۆرێک له‌حیزبه‌کوردیه‌کانه،
هاوسات نه‌وه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ شه‌خسپه‌رستیدا گۆش بووه. شه‌خسپه‌رستی
نه‌ک هه‌ر له‌پارتیدا گه‌یشتوه‌ته لوتکه‌به‌ڵکو یه‌کێتیشی به‌و ده‌رده‌ی
ئێستای بردووه. کاتێک که‌هه‌موو بڕیار و چاره‌سه‌ره‌کانت
له که‌سێکدا کۆکرده‌وه ئه‌وه شه‌خسپه‌رستییه، ئێمه‌ی کورد
له‌مێژه به‌و ده‌رده‌وه ناڵاندومانه. وه‌هه‌نوکه، هه‌وادارانی نه‌وشیروان
له‌هه‌موو که‌س زیاتر گرفتاری ئه‌و په‌تایه‌ن.شوێنه‌که‌وتووانی نه‌وشیروان
مسته‌فا سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ری کێشه سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
له‌نه‌وشیرواندا ده‌بیننه‌وه، له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنتر زۆرێک له‌و نوسه‌ر
و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌ڕه‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵاتن ئیستا که‌وتونه‌ته‌لاوانه‌وه‌و
پیاهه‌ڵدانی نه‌وشیروان، له‌کاتێکدا که‌میکانیزمی کاری نه‌وشیروان
جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نیه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی‌دا (یان لانی که‌م هه‌تا
هه‌نوکه‌ش میکانیزمی کاری نه‌وشیروان دیار نییه‌به‌ده‌ر له‌وشه‌ی
ڕیفۆرم که‌وشه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌لاوازه‌هه‌موو که‌س پێیده‌وێرێت و هه‌رکه‌سه‌و
هه‌ڵده‌ستێت ده‌ڵێت ڕیفۆرم)، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که‌هه‌ندێ سایت بووه‌ته‌مینبه‌ری
پیاهه‌ڵدان به‌نه‌وشیروان و لیسته‌نادیاره‌که‌یدا، سه‌رزه‌نشت و (ته‌نانه‌ت
جنێویش) به‌و پارته‌ده‌ده‌ن که‌نه‌وشیروان به‌شێکی یه‌کجار زۆری له‌تاریکییه‌کان
و ڕوناکیه‌کانی تۆمارکردووه. من گومانم نیه‌له‌وه‌ی که‌هه‌تا چاره‌نوسمان
له‌شه‌خسدا ببینینه‌وه‌حاڵمان له‌وه‌ی ئیستا خراپتر ده‌بێت و باشتر
نابێت.
بوون به ئۆپۆزسیۆن نابێت به‌که‌سی ڕابردوو گوماناوی بکرێت، نابێت
جارێکی دیکتاتۆری بچوک بچوک بۆ خۆمان دروستبکه‌ینه‌وه. له‌کوردستانی
باشوردا ئه‌وه‌نده‌حیزب هه‌ن که‌سبه‌ینێ هه‌ر گه‌ڕه‌که‌و حیزبێکی به‌رده‌که‌وێت.
وه‌ئه‌وه‌نده‌ش سیاسه‌تمه‌دارمان ده‌بێت که‌هه‌ر ماڵه‌و سیاسه‌تمه‌دارێکی
تێده‌که‌وێت. ئه‌وه‌گرفته. فره‌حیزبی پۆزه‌تیڤه‌به‌ڵام دبێت بوونه‌که‌یان
پێوست بێت. ده‌بێت جیاوازی هه‌بیت له‌وانی دی، وه‌ده‌بێت خه‌ڵکانی ئه‌کادیمی
و نوێخواز، نیشتیمانپه‌روه‌ر، رابردووخاوێن ئه‌و کاره‌بکه‌ن.
به‌بۆچونی من و به‌چاوپێخشاندنه‌وه به‌میژووی نه‌وشیرواندا چ له‌شاخ و
چ له‌شار وه‌چ ئه‌و کاته‌ی که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی حوکم بوو له‌به‌غدا،
ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که‌نه‌وشیروان مسته‌فا و لیستی سه‌ربه‌خۆ
چ شتێکی نوێ و به‌رهه‌مدار نایه‌نێته نێو شه‌قامی سیاسی کوردی و به‌ده‌ر
له کۆمه‌ڵه ده‌ردیسه‌ریه‌کی تر چیتر ناخوڵقێ، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌وه
داهاتووه، با ببینین بزانین چی ده‌بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
سه‌رله‌به‌ری هاوکیشه‌کان ده‌گۆڕێت به‌ڵام بیگومان ڕووه‌و ئاقاریکی
وێرانتر.
بۆیه نا بۆ پارتی و یه‌کیتی، (نا)ش بۆ هاوشێوه‌کانی.
29-3-2009
|