٢\٧\٢٠١٢
نا بۆ
پێشێلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان.
ئەمڕۆ
١\٧\٢٠١٢
چەند رۆژنامەنووسێک لەکاتی ڕووماڵکردنی مانگرتنی دکتۆرەکانی
نەخۆخشخانەی فریاکەوتن، لەلایەن ھێزەکانی زێرەڤانی روبەڕووی دەستدرێژی
و لێدان و سوکایەتی پێکردن بوونەوە. ئەم ھێرشەی ھێزەکانی ناوخۆ بۆ سەر
رۆژنامەنووسان، کە یەکەم جار نییە و بۆتە بەشێک لە سایکۆلۆژیای دەسەڵات،
ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستان نایەوێت لەحاڵەتی
پشێوەییەکان ددان بە مافی کاری رۆژنامەوانیدا بنێت و ترسی لە کامێرا و
مایک و قەڵەم ھەیە.
بۆیە ئێمە لە گرووپی زار زۆر بە
توندیی ئیدانەی ئەو کارەی ھێزەکانی
ناوخۆ دەکەین و داواش لە سەرۆکی حکومەت و پەرلەمانتاران و ھەموو کەسێکی
دڵسۆز و دیموکراتخوازی ناو دەسەڵات دەکەین، کە فشار بخەنە سەر ھێزە
ئەمنییەکان و ڕێگە نەدەن ئەم دەستدرێژیانە بەردەوام بێت، پێویستیشە
ھێرشبەران بە پێی یاسا سزا بدرێن و داواکاری گشتیش ڕۆڵی پیشەییانەی خۆی
ببینێت. داواش لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی ڕۆژنامەنوسان دەکەین،
ھەڵمەتێکی ناڕەزایی دەربڕین دەست پێ بکەن و تۆڕێکی پەیوەندی لە نێوان
خۆیان بۆ ئەو پرسە دروست بکەن.
بەڵێ بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسیی.
گرووپی زار بۆ بەرگریی
لە ئازادییەکان
١\٧\٢٠١٢
- ھەولێر
|