په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٥\٢٠١٦

نا بۆ ریفراندۆم!

شوان سديق       


پ.د.ك زیرەكانە توانیویەتی خاوەنداریەتی پرۆژەی سەربەخۆی بكات. گەر حیزبەكانيش ریفراندۆم رەتبكەنەوە پرۆژەكە هه‌ر سه‌ر ده‌گرێت.

شوان سدیق: لە ئان و ساتی ئيستا پرسی ریفراندۆم_گشتگیرپرسی لە ئارادایە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی هاوڵاتییانى كوردستان, گەر دەیانەوێ لەگەڵ عیراقی عه‌ره‌ب، بمێننەوە یاخوود نا. ئەم بابەتەش ئەمرۆ تەنیا حیزبی "پ.د.ك" دەیوروژێنێت, لایەنەكانی تر بەپیچەوانەوە.

چونكە ئەوان كه باسی ناكەن. پێیانوایە دۆخی هەریمی كوردستان, بۆ ریفراندۆم پیویستی بەزەمینە سازی و دەرفەتێكی گونجاو هەیە.


بیانووی بەشیك لە حیزبەكانی هەریمی كوردستان, كە ئەوانیش ریفراندۆم رەتناكەنەوە, پەیوەستە بە دۆخی هەنووكەی ناوخۆی هەریمی كوردستان.


ئەگەر قسە لەسەر بیانوو بۆ میكانیزمی گونجاو بۆ ریفراندۆم لەلایەن حیزبەكان بهێنینەوە, بیگومان بیانووەكەیان لە شوینی خۆیاندایە دەشێت لە چەند خاڵیكدا كورتی بكەینەوە. پاشان مەیل و ئامانجی "پ.د.ك" لە سووربوونی بۆ ئەنجامدانی ئەمڕاپرسیە روونبكەمەوە.


یەكەم: پەیوەندی حیزبەكان. خراپەو لە ساڵی ٢٠١٥ تا هەنووكە بەهۆی دۆخی سیاسیە نیوانی حیزبەكان, پڕە لە ئاڵۆزی و بێ متمانەی بۆیە ئاسان نیە پێكەوە كاری هاوبەش بكەن, هەروەها رێگری لە دەستیوەردانی وڵاتانی ناوچەكەش بگرن.


دووەم: پۆستی سەرۆكایەتی هەریم بۆ شاییەكی یاسایی دروستكردوە. هەروەها پەرلەمانی كوردستان, پەك خراوەو لە ئیستادا ئەم دامەزراوەیە بەزۆر خانەنشین كراوە. لەلایەن حیزبی باڵا دەست "پ.د.ك" سەرۆكی پەرلەمان ناتوانیت بگەڕیتەوە شاری هەولێر كە پایتەختی هەریمەكەیە!


سێیەم: راپرسی وەك پرسیكی نیشتیمانی پێویستی بە گوتاری هاوبەش هەیە لە ناوخۆدا دەبێت هاوڵاتی ئەم پرسە بەهی خۆی بزانێ و بڕیاری چارەنووسسازی لەسەر بدات, حیزبەكانیش لەسەر ئاستی ناوخۆی خۆیان و لەسەر شەقامیش پشتیوانی سەرخستنی ئەم كەمپینە بكەن. بەداخەوە بەشیوەیەكی خراپ هةست ده‌كه‌یت ئەمرۆ جياوازى زۆر لەسەر ئاستی كۆمەڵگا بەدى ده‌که‌ين. لەبارەی پرسی ریفراندۆم. جياوازى ئەوەیە زياتر ئەوەی نزيكى لەگەڵ پارتى هةبيت. بانگەوازى ریفراندۆم ده‌کات!


چوارەم: كۆدەنگی حیزبەكان, لە كوردستان, هەبیت لەسەر ئەم پرسە گرنگە زۆر زوو سەردەگرێت. راستە ئەمڕۆ لە ناوچەكە حیزبی كوردی لەپارجەكانی تر بەتایبەتی لە توركیا حیزبیكی وەك پەكەكە هەوڵی سەرنەخستنی ئەم پرۆژەیە دەدا. كاریش لەسەر ناشرینكردنی زیاتری ئەزموون و ئیدارەی باشوری كوردستان دەكات. بەڵام بۆی ناچێتە سەر.


پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی لە هەریمی كوردستان. گەر بەڕاستیشی نەبووبێ و بۆ مانەوەی حیزبەكە بیت, لە سەر كورسی دەسەڵات و بەردەوامی زیادە رۆی, بێگومان ئەم پەیامە "پ.د.ك" هەڵی گرتوەو كردویەتی بە دروشم و گوتاری.


لەم رووە. ئەم حیزبە زیرەكانە توانیویەتی كارتی بانگەشەكردن بۆ سەربەخۆی لەدەست حیزبەكانی تر وەربگریت.


گەر پرسیار لەوبارەوە بكەین. ئایا هەریمەكە توانای هەڵگرتنی سەربەخۆی هەیە لە ناوخۆداو كاردانەوەی وڵاتان چی دەبیت؟


ئەمە دوو بابەتی گرنگ و جیاوازترە لە ئەنجامدانی راپرسیەكە كاتیك راپرسیەكە ئەنجامدرا, ئەوكات هەموو شتیك روون دەبیتەوە. هەڵبەت هەریمی كوردستان, بەم پیكهاتە لە ئیدارەدان, كە نوقمی گەندەڵی بووە, كاری نایاسایی و پاشاگەردانی لە هەریمەكە گەر ببێتە دەوڵەتیش. حكومڕانی ئەم وڵاتە نوێیە لەسەر ئاستی دونیا. باوەڕپێكراو روییەكی سپی نابێت!


سەبارەت بە پشتیوانی نیودەوڵەتیش بۆ ئەم دەوڵەتە گرنگ راگەیاندنەكەیەتی ئاشكرایە ماف دەبیت بەدەستی بینیت. گەر چاوەڕێی وڵاتانی دراوسێ یان وڵاتانی تر بكرێت, هیچ وڵاتیك ئەو خیرە بەكورد ناكات, بەڵام گەر خەڵكی كوردستان هەنگاوی نا ئەوكاتە هەر وەك ململانێش بێت, وڵاتان پیشبڕكێ لەسەر پەیوەندیكردن بدەن دەوڵەتە نوێیە دەكەن!


گەر بارودۆخی كوردستان ئاسایی نەبێتەوەو حیزبەكان پشتیوانی لە پارتی نەكەن, ئایا پرۆژەكە سەر دەگرێت؟


وەڵامی ئەم پرسیارە چەند رەهەندە بە مانا سادەكەی بدوێین. بەڕای من بەبێ حیزبەكانی تریش پ.د.ك پرۆژەكە بخاتە بەردەم شەقامی كوردی پرۆژەكەی سەر دەگرێت, جونكە ئەم بابەتە پەیوەندی بەچارەنووسی دواڕۆژی هاوڵاتیانەوە هەیە كەم هاوڵاتیەكیش هەیە لەگەڵ سەربەخۆی كوردستان نەبێت. سەرەڕای بوونی خراپەكاری سیاسەت و دەڵەتمەدارانی هەرێمەكە. لەجیاتی نا بۆ ریفراندۆم بەڵێ بۆ ریفراندۆم هەڵدەبژیرن. چونكە خەڵكی كوردستان, سەربەخۆی بە مافی خۆیان دەزانن. ئەمرۆ بێت یان سبەی كەواتە ئەم پرۆژەیە گەر بۆ پیشاندان و وەڵامیك بیت بۆ دۆست و دوژمنی كورد هەموو تاكێكی كورد بەبەڵێ بۆ سەربەخۆی دەنگ دەدات!


هەڵەی كوشندە ئەوەیە كە مرۆڤی كورد بیر لەوە بكاتەوە. پرۆژەی ریفراندۆم رەتبكاتەوە, بەبيانووى "پ.د.ك" ياخوود خراپی ژیان لە كوردستان. بۆیە نابێ و ناكرێ خراپەكارییەكانی ئەم حیزبە هاوتای دیاریكردنی بریار لەسەر چارەنووسی دوا رۆژ بكرێت. چونكە ئەم وڵاتە هى ئيمەيه نەك پاڵەوانەكانى جەنگ و پياوى وڵاتان!


هەموومان, ئەو راستیە دەزانین. كە لەناوخۆدا بەهۆی خراپەكاری حیزبە فەرانڕەواكان. كاریگەری زۆر لەسەر زەهنیەتی تاكی كورد دروستبووە لەبۆ دیاریكردنی چارەنووس!


دەكرێت. ئیستاش, بۆ ئەوەی ریگا لە حیزب و سیاسی ئامانجدار بگرین. كە ناهیڵێت مرۆڤی كورد بیر بكاتەوە و رووداوەكانی ناوخۆ لە بیر بكات. پیویستە ریگا لەم سیاسەتە بگرین , هەمیشە ئەوان شكستخواردووبوون. لەگەڵ ئەوەش كەوتن توانای ئیدارەیەكی باش. پەروەردەیەكی باشیان نییە.


چونكە لەبری بەرەو دەوڵەت و دروستكردنی هاوڵاتی. خیانەتیانكرد چونە ریزی دەوڵەتمەدارە سەرنەكەوتووەكانی ناوچەكە دەشێ چوبنە ریزی خراپەكارانی جیهانیش كە نەیانتوانیوە لە جیاتی كاری باش خراپیان بەرهەمهیناوە.


ئەم حیزبانە بەم هەڵسوكەوتانەی خۆیان نەوەستان. بۆ ئەوەی كەس بیر لە كورسی و سامانی وڵات نەكاتەوە, كە داگیریان كردوە. هاتن پرۆژەی گەمژەكردنی تاكی كوردیان خستە ناو كۆمەڵگاو هەنووكەش تاكی كوردیان سەرقاڵكردوە بە شتی خورافی و بچوك!

ناشكريت داهاتووی گەلێك كە پڕیەتی لە قوربانیدان و ماندووبوون و ئازار لە پیناو ئازادی و سەربەخۆی لە ژێر دەستی دەوڵەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی دیینی, هەنووكە بيته مەخسەرەو گاڵتەی حیزب و بنێشتی سەرزاری شوینكووتوانی حیزب گەلیكی تريش كەخۆیان ناتوانن لە ژیر كاریگەری كۆیلەی سیاسەتی شیعەچێتی و مەیلی ستەمكاریانەی ستالینینی رزگار بكەن. بۆیە دەبێ ئينسانى كورد بريار بدات!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک